riklam

پەیامی پیرۆزبایی و پشتیوانی بۆ سەرکەوتنی یەکێتی

کوردستان 11:44 AM - 2023-12-19
سەرکەوتنی یەکێتی PUKMEDIA

سەرکەوتنی یەکێتی

هەڵبژاردن یەکێتی

بەبۆنەی سەرکەوتنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگاکان کە بەلیست و هاوپەیمانێتییەکانی بەشداری کردبوو، چەندین پەیامی پیرۆزبایی و پشتیوانی پێگەیشتووە، کە ئەم سەرکەوتن و متمانە گەورەیەی بەدەست هێناوە.

 

دەقی پەیامەکان....

 

د. محەمەد سابیر: سەرکەوتنی یەکێتی سەرکەوتنێکی مەزنی مێژوویی گەلەکەمانە

 

پیرۆزبایی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە بۆنەی سەرکەوتنە مێژووییەکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکانی کوردستان

- بەڕێز کاک بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
- بەڕێزان ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
- بەڕێزان ئەندامانی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
-  بەڕێزان ئەندامانی مەڵبەندی کەرکوکی تێکۆشەر
- جەماوەری تێکۆشەری شاری کەرکوکی قودسی کوردستان

    بەناوی سەرجەم ئەندامانی دامەزراوەکەمانەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی تێکۆشەر و ماندوونەناس دەکەین بەهۆی ئەو سەرکەووتنە مەزنەی کە لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکانی کوردستان بە دەستتان هێنا.

هەروەها پیرۆزبایی گەرم لە هەموو ئەندامانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەین لە کوردستان و هەموو شوێنێکی تری ئەم جیهانە، کە بە راستی سەرکەوتنێکی مەزنی مێژوویی گەلەکەمان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە لە کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکانی کوردستان.

بەمەش یەکێتییەکەی سەرۆک مام جەلال داستانێکی مێژوویی تری تۆمار کرد لە کەرکوکی قودسی کوردستان و شوێنەکانی تر بووە پێشەنگی هەموو پارتییەکانی تر لە کەرکوک لە هەڵبژاردنی ١٨/١٢/٢٠٢٣ی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراقدا.

لەهەمان کاتدا دەستخۆشی لە هەموو سەرکردە و ئەندامانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەین لەسەروو هەمویانەوە سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕێز کاک بافڵ تاڵەبانی و هەموو تیمەکەی کە لەگەڵیدا بوون لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و مەڵبەندەکان ودامودەزگاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

بەڕاستی بەرهەمی ماندووبونەکانتان لەو سەرکەوتنە مەزنەدا خۆی دەبینێتەوە کە بەدەستتان هێنا، مایەی شانازی هەموو ئەندامانی یەکێتی و تێکۆشەرانی گەلەکەمانەو جێی خۆیەتی کە بڵێیین ئەم جارەش جەماوەری بە شەرەف و تێکۆشەر و ماندوو نەناسی گەلەکەمان لە کەرکوک سەلماندیان کە رۆڵەی تێکۆشەر و کۆڵەکەی بنچینەیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانن نەک هەر لە خەبات و قوربانیدان و ژمارەی شەهیدەکانیان، بەڵکو لە پرۆسەی هەڵبژاردن  و چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدانیشدا پێشڕەو و پێشەنگی  گەلەکەمان و یەکێتیین.

دڵنییام بە هیممەتی سەرکردە و ئەندامانی یەکێتی و جەماوەرەکەی، یەکێتی دەبێتەوە بە یەکێتییەکەی جارانی سەرۆک مام جەلال.
بەرەو سەرکەوتنی زیاتر لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی کوردستان و عێراقدا.
بۆ پێشەوە لە ژێر ئاڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا.

باڵیۆز د. محەمەد سابیر ئیسماعیل
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی

سالار مەحمود: چاوەڕوانی بەدەستهێنانی ئەنجامی چاوەڕوانکراو و گەورەین

بەبۆنەی تەواوبوون و سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانەوە ، هەڤاڵ (سالار مەحمود) ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیان و سەرپەرشتیاری بازنەی (٥)ی گەرمیان لەشاری کەرکوکەوە پەیامێک بڵاو دەکاتەوەو تیایدا سوپاسی دەنگدەرانی کورد و هاووڵاتیانی بەشداربوو لەپرۆسەکەدا دەکات ، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

هاووڵاتیانی ئازیز و خۆشەویستی گەرمیان ، کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و قوربانیان هەڤاڵانی یەکێتی و دەنگدەرانی دڵسۆز و نیشتیمانپەروەر  ،  لەگەڵ تەواو بوونی  پرۆسەی دەنگدان و  بەشداریکردنی ئێوەی ئازیزدا لەم پرۆسە دیموکراسی و ئازادەدا ، بەپێویستمان زانی لێرەوە ، لەشاری کەرکوکی قودسی کوردستانەوە ، هەڵوێستی بەرز و  پیرۆزتان بنرخێنین.

مامی گەورەو ڕابەرمان فەرموویەتی : کلیلی چارەسەری کێشەی کورد کەرکوکە و هەتا کوردێک مابێت کەرکوک شاری کوردستانە ، لەژێر ڕۆشنایی ئەو ووتەیەی سەرکردە و ڕابەری نەتەوەکەماندا ئێمە لە مەڵبەندی گەرمیان پشتیوانی و سەپۆرتی سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردنی کەرکوک و خانەقین و خورماتوو (ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم)مان کرد و  بەچڕی کارمان لەسەر هاندانی خەڵک بۆ بەشداری لەو هەڵبژاردنەدا کرد و بۆ ئەو مەبەستەش هەمو ڕێووشوێنێکی پێویستمان گرتەبەر.

لە ئێستاشدا هەڤاڵی سەرۆک و بەشێکی زۆر لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتی لەشاری کەرکوکی قودسی کوردستانین.
لێرەوە چاوەڕوانی سەرکەوتنی گەورە و بەدەستهێنانی ئەنجامی چاوەڕوانکراوو و گەورەین بۆ گەلەکەمان .

پشت بەخوا و بە پاڵپشتی ئێوەی جوامێر و ئازا و کوردپەروەر سەردەکەوین و ئاشتی و ئارامی لەشاری کەرکوکی هەمیشە سەوز ئەچەسپێنین و یاسا دەگەڕێنینەوە بۆ خەڵکەکەی.
جارێکیتر سوپاسی بەشداری و ئامادەبونتان دەکەم ، سوپاس بۆ هەریەکێکتان کە لەپێناو گەشتن بە ئامانجە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکانماندا دەستتان لەسەر برینەکانتان دانا و دەنگتان دا بۆ ئەوەی جارێکیتر کەرکوک نەکەوێتەوە بەر ڕقی شۆڤێنیستە داگیرکەرەکان.

بۆ پێشەوە بەرەو سەرکەوتن

سالار مەحمود
ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیان
١٨_١٢_٢٠٢٣

حاجی مەسیفی: سەلماندمان ھەر ئەو یەکێتیەین کە کۆڵنادەین

پەیامی حاجی مەسیفی سکرتێری ئەنجوومەنی پشتیوانی بەبۆنەی سەرکەوتنی یەکێتی لەھەڵبژاردن


بەدەستھێنانی ئەو دەنگە زۆرە لە تەواوی ناوچە جێناکۆکەکان سەلمێنەری ئەوەیە کە یەکێتیی نیشیتمانیی کوردستان پەرۆشی ھێنانەوەی ناوچەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستانە بۆ باوەشی ھەرێمی کوردستان ،چۆن لە شاخ بۆ دۆست و دوژمنان.

سەلماندمان کە ئێمە چەند ئازاو بە جەرگین چەند دڵسۆز بوین بۆ میللەتەکەمان ئێستاش ئێمە ھەر ئەو یەکێتییەین کە کۆڵنادەین.

 پیرۆز بێت ئەو سەرکەوتنە مەزنە لە کورد و لە یەکێتیی نیشیتمانیی کوردستان

وەک حاجی قادری کۆیی دەڵێت:
{شێر کە لە بێشە ھاتەدەر فەرقی نیە چ نێر بێ چ مێ}

حاجی مەسیفی
سکرتێری ئەنجوومەنی پشتیوانی

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket