دەنگدانی گشتی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق کۆتاییهات
کوردستان 05:57 PM - 2023-12-18
PUKMEDIA
ئامێری دەنگدان
پرۆسەی دەنگدانی گشتی
بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق بەبێ درێژکردنەوەی وادەکەی سەعات 6:00 ی
ئێوارەی ئەمڕۆ 18-12-2023 کۆتایی هات، کە لە 15 پارێزگای عیراق بەڕێوەچوو، تێیدا زیاتر
لە 15 ملیۆن دەنگدەری گشتی مافی دەنگدانیان هەبوو.
دەنگدەران گرفتیان بۆ دروستبوو
بەگوێرەی وتەی چاودێرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە وێستگە و بنکەکانی دەنگدان کە بە PUKMEDIA یان راگەیاند: "گرفتی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆری دەنگدەر هەبووە، بەشێوازێک ژمارەی پشت کارتی دەنگدانی هاووڵاتیان بۆ دەنگدان و نەفەوتانی دەنگەکانیان بەکارهێنرا و داواش لە هاووڵاتیان کرا دووبارە بەرەو سندوقەکانی دەنگدان بچن".
بەپێی ئامارەكانی كۆمسیۆنی
هەڵبژاردنەكانی عیراق، 15 ملیۆن و 108 هەزار و 135 دەنگدەری گشتی توانای بەشداری
کردنیان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق هەبوو، هەروەها بەپێی داتاو
زانیارییەكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق و دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتیی
نیشتمانیی كوردستان كە دەست PUKMEDIA كەوتووە، ژمارەی دەنگدەرانی ناوچە جێناكۆكەكان بریتی
بوو لە 4 ملیۆن و 378 هەزار و 282 دەنگدەر كە دەكاتە نزیكەی یەك لەسەر سێی
دەنگدەرانی گشتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق.
دەنگدانی گشتی عیراق
پرۆسەی دەنگدانی گشتی لەسەعات 7:00ی بەیانی ئەمڕۆوە دەستیپێکرد و نزيكەی 8 هەزار ناوەند و 39 هەزار وێستگەی دەنگدان بۆ دەنگدەران ئامادەكران، بەمەش 16 ملیۆن و 158 هەزار و 788 دەنگدەر بە گشتی و تایبەت و راگوێزراوەوە بەشداری هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق دەكەن و 7 هەزار و 766 ناوەند و 38 هەزار و 40 وێستگەی دەنگدان بۆ دەنگدەران ئامادەكرابوون.
بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی
پارێزگاكانی عیراق 134 لیست بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانیان کرد، کە
39 هاوپەیمانی و 29 حزب و 66 کاندیدی سەربەخۆ بوون، کە نزیکەی 40 رۆژ بانگەشە بۆ لیست
و کاندیدەکانیان بەردەوامبوو، هاوکات رۆژی دووشەممەش 18-12-2023 پرۆسەی دەنگدانی
گشتی بەڕێوەدەچێت.
دەنگدان لە ناوچە جێناکۆکەکان
ژمارەی دەنگدەران لە ناوچە
جێناکۆکەکان بەجۆرێکە کە نەینەوا زۆرترین رێژەی دەنگدەری هەیە و سەڵاحەدین کەمترین
رێژەی دەنگدەری هەیە.
پارێزگای نەینەوا خاوەنی 1 ملیۆن و 795 هەزار و 292
دەنگدەرە، بەجۆرێک کە 1 ملیۆن و 695 هەزار و 566 دەنگدەری گشتین و 99 هەزار و 792
کەسیش دەنگدەری تایبەتن.
پارێزگای دیالەش خاوەنی 950 هەزار و 114 دەنگدەرە،
بەجۆرێک 892 هەزار و 710 کەسیان دەنگدەری گشتین و 57 هەزار و 404 کەسیش دەنگدەری
تایبەتن.
سەبارەت بە پارێزگای کەرکوک، 870 هەزار و 920
دەنگدەری هەیە کە 813 هەزار و 590 کەسیان دەنگدەری گشتین و 57 هەزار و 330 کەسیش
دەنگدەری تایبەتن.
پارێزگای سەلاحەدینیش خاوەنی 770 هەزار و 956
دەنگدەرە، بەجۆرێک 703 هەزار و 563 کەس دەنگدەری گشتین و 67 هەزار و 393 کەس
دەنگدەری تایبەتن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

