سهعدی پیره: دهنگدانی كورد لهپێناو خاكه نهك بیروڕای سیاسی
کوردستان 03:27 PM - 2023-12-16
PUKMEDIA
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لە میانەی بەڕێوەچونی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق وتەبێژی یەکێتی داوا لەهەموو هاووڵاتییان دەکات بەگڕوتینەوە بچن بەشداری هەڵبژاردن بکەن و دەڵێت: " هەموو دەنگێک گرنگی هەیە و پێویستە کەمتەرخەمی نەکەین لە بەشداریکردن لە دەنگدان".
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دەڵێت: "لەو ناوچە جێناکۆکانەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لیستی هەیە، بۆ هەڵبژاردن هەنگاومان ناوە، کەلەدۆخی ئێستادا دەستاودەستکردنی دەسەڵات لەرێگای هەڵبژاردنەوە دەبێت و گۆڕانکاریش بە یەکێتییەکی بەهێز دەبێت".
"هەموو دەنگێک گرنگی خۆی هەیە، بەتایبەت بۆ کورد، پێویستە کەمتەرخەمی نەکەین لە بەشداریکردن لە دەنگدان، چونکە دەنگدان لەپێناو خاکە نەک بیروباوەڕی سیاسی ، ئەو خاکەی چەندین ساڵە داگیر دەکرێت"، سەعدی پیرە وای وت.
وتەبێژی یەکێتی ئەوەشی وت: "بۆ ئەوەی پێکەوە ژیان مسۆگەر بکەین و هاووڵاتیان ئازاد بن لە بیروڕاکانیان و رێگا بە هێزی داپڵۆسێنەر نەدرێت هاووڵاتی بخاتە کونجی زیندان و بەعەرەبکردن روونەداتەوە دەبێت دەنگ بدەن".
سەعات ٧ی بەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٦-١٢-٢٠٢٣، دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق دەستیپێکرد، کەتێیدا راگوێزراو و هێزە ئەمنییەکان دەنگ دەدەن، هەروەها پرۆسەکە تا سەعات ٦ـی ئێوارە بەردەوام دەبێت، بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆن ملیۆنێک و ٢ هەزار و ٣٩٣ دەنگدەری تایبەت و ٤٨ هەزار و ٢٦٠ راگوێزراو بەشداری هەڵبژاردن دەکەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی ساڵح موسلیم
10:18 PM - 2026-03-11 -
وەفدێکى یەکێتى بەشداربوو لە بەخاک سپاردنى سەرکردە ساڵح موسلیم
05:08 PM - 2026-03-13 -
ئەمڕۆ و سبەى باران دەبارێت
10:49 AM - 2026-03-13 -
وێنەگرتن و بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی هێرشەکان قەدەغە کرا
08:20 PM - 2026-03-12
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانى: شەرەفمەند بووم بە دیداری حاکم قادر حەمەجان و مامە غەفەی پێشمەرگە
01:53 PM - 2026-03-13
ژێرخانی نەوتی عیراق لە نێوان کاولکارییەکانی جەنگ و پەککەوتنی هەناردەدا
10:30 AM - 2026-03-13
بە نامەیەكی مام جەلال زاخۆش راپەڕی
09:38 AM - 2026-03-13
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 4 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-03-13
زۆرترین خوێنراو
-
وەفدێکى یەکێتى بەشداربوو لە بەخاک سپاردنى سەرکردە ساڵح موسلیم
ی ن ک 05:08 PM - 2026-03-13 -
سەرۆک بافڵ: نابێت کورد ببێتە سەرى رمی جەنگ
کوردستان 02:58 PM - 2026-03-13 -
قوباد تاڵەبانى: شەرەفمەند بووم بە دیداری حاکم قادر حەمەجان و مامە غەفەی پێشمەرگە
کوردستان 01:53 PM - 2026-03-13 -
ئەمڕۆ و سبەى باران دەبارێت
کوردستان 10:49 AM - 2026-03-13 -
ژێرخانی نەوتی عیراق لە نێوان کاولکارییەکانی جەنگ و پەککەوتنی هەناردەدا
عیراق 10:30 AM - 2026-03-13 -
بە نامەیەكی مام جەلال زاخۆش راپەڕی
کوردستان 09:38 AM - 2026-03-13 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 4 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-03-13







دابەزێنە

