عیماد ئه‌حمه‌د: به‌ده‌نگدان ماف و كوردستان‌مان ده‌پارێزین
کوردستان 02:26 PM - 2023-12-16
PUKMEDIA
عیماد ئەحمەد
لێپرسراوی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن و هۆشیاری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق رایگه‌یاند: "گه‌لی كورد خه‌باتی بۆ مافه‌كانی كردووه، دڵنیاشین كه هاووڵاتییانمان به په‌رۆشه‌وه به‌شداری پرۆسه‌ی ده‌نگدان ده‌كه‌ن و كوردستانیبوونی ناوچه جێناكۆكه‌كان ده‌پارێزین و رۆحی شه‌هیده‌كانمان ئاسوده ده‌كه‌ین".
كورد خه‌باتی بۆ مافه‌كانی كردووه
عیماد ئه‌حمه‌د لێپرسراوی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن و هۆشیاری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند: "سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، سه‌ركه‌وتنی گه‌لی عیراق به‌گشتی و گه‌لی كوردستانه به‌تایبه‌تی، چونكه وه‌كو كورد خه‌باتێكی دوور و درێژمان كردووه له‌پێناو مافی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان و رووخاندنی فاشیست له عیراق و دروستكردنی عیراقێكی نوێ كه ده‌بێت هه‌موومان له‌سایه‌یدا به‌مافی خۆمان بگه‌ین".
"وه‌كو یه‌كێتی و وه‌ك گه‌لی كورد خه‌باتێكی دوور و درێژی چه‌كدارییمان كردووه، ئه‌مڕ‌ۆ خه‌باته‌كه گۆڕ‌اوه به خه‌باتی سیاسی و هه‌ڵبژارد له‌پێناو مسۆگه‌ركردنی ده‌نگ و ره‌نگی میلله‌ته‌كه‌مان، هه‌ر لایه‌كیش له‌م خه‌باته سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت ده‌توانێت سیاسه‌ته‌كه‌ی خۆی جێبه‌جێ بكات، ئێمه خه‌باتمان كردووه كه عیراقێكی دیموكرات بێته كایه‌وه، كه‌واته ده‌بێت له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌شداربین تا به‌مافه‌كانی خۆمان بگه‌ین و بتوانین گۆڕ‌انكاری له‌سیستمی حكومڕ‌انی له‌عیراق و له شاره كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بكه‌ین"، عیماد ئه‌حمه‌د وای وت.
كورد به‌په‌رۆشییه‌وه به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كات
لێپرسراوی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن و هۆشیاری ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: "دڵنیاین گه‌لی كورد به په‌رۆشییه‌وه به‌شداری ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها یه‌كێتی پێی خۆشه له‌گه‌ڵ هه‌موو پێكهاته‌كانی ناو عیراق ژیانێكی ئاشتییانه ده‌سته‌به‌ر بكات، تا بتوانین نمونه‌یه‌كی جوان له‌م ناوچه‌یه بهێنینه كایه‌وه‌و هه‌موو پێكهاته‌كانی عیراق بزانن جیاوازی چییه له‌نێوان سه‌رده‌می دیكتاتۆرییه‌ت و سه‌رده‌می دوای دیكتاتۆرییه‌ت". وتیشی: "سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌یوت كه‌ركوك قودسی كوردستانه، له هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سه‌رۆك مام جه‌لال پێش خه‌ڵك ده‌ڕۆیشته سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان، هه‌روه‌ها هێرۆ خان پێش خه‌ڵكی كه‌ركوك ده‌نگی ده‌دا".
"وه‌كو یه‌كێتی ئه‌و ناوچانه وه‌ك چاومان ده‌پارێزین، چونكه خه‌باتێكی دوور‌و درێژمان كردووه له‌پێناوی گه‌له‌كه‌مان، له ئێستادا ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاسوده‌ن و قه‌واره‌یه‌ك درووستبووه، به‌ڵام به‌شێكی زۆری كوردستانه‌كه‌مان له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م هه‌رێمه‌یه، ده‌توانین به‌م ده‌نگدانه شوێنی خۆمان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان مسۆگه‌ر بكه‌ین تا بتوانین بڵێین ئه‌م شارانه كوردستانین و مافی خه‌ڵكی شاره‌كه مسۆگه‌ر بكه‌ین به رۆحییه‌تی ئاشتیانه و ئیداره‌یه‌كی باش"، عیماد ئه‌حمه‌د وای وت.
به ده‌نگدان رۆحی شه‌هیده‌كان شاد ده‌كه‌ین
عیماد ئه‌حمه‌د ده‌شڵێت: "هه‌موو ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به‌تایبه‌تی كه‌ركوك، له شۆڕ‌شدا جێده‌ستیان دیاربوو، پێشمه‌رگه و رێكخستن و زیندانی سیاسی شاهێدی ئه‌وه‌ن، ئه‌مڕ‌ۆش خه‌ڵكی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی دیكه به هه‌مان رۆحیه‌ت ده‌چنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ئه‌م ناوچانه ده‌پارێزن، چونكه به‌م كاره رۆحی شه‌هیده‌كانمان شاد ده‌كه‌ین و ره‌نج و ماندوبوونی پێشمه‌رگه‌كان به‌فیڕ‌ۆناچێت، به‌م كاره‌ش ده‌توانین رۆحی سه‌رۆك مام جه‌لال و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌پێناو مافی ره‌وای گه‌لی كورد دا خه‌باتیان كرد شاد بكه‌ین ".
"پلانی یه‌كێتی بۆ دوای هه‌ڵبژاردن ئه‌وه‌یه كه ئیداره‌یه‌كی باش و رێك‌وپێك و مافی پێكهاته‌كان مسۆگه‌ر بكه‌ین، هه‌روه‌ها هه‌وڵبده‌ین كه‌موكوڕ‌ییه‌كانی نه‌هێڵین، ئه‌وه‌ش ئه‌ركی سه‌رشانی یه‌كێتی بووه و له مێژوودا رۆڵی دیاربووه و ئێستاش ده‌بێت به هه‌موومانه‌وه بچینه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان بۆئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌و به‌رنامه‌ی كه یه‌كێتی دوای كۆنگره دایناوه جێبه‌جێی بكه‌ین كه حكومڕ‌انییه‌كی باش و خزمه‌تگوزاره"، لێپرسراوی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن و هۆشیاری واده‌ڵێت.
لەبەردەم دەرفەت و دەستکەوتدا
هاوکات لە وتارێکیدا کە لە بەشی بیروڕای سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڵاوبوەتەوە، عیماد ئەحمەد لێپرسراوی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن و هۆشیاری دەڵێت: "هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە عیراق بە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمیشەوە، هەنگاوێکی گرنگ و کاریگەرە بۆ نوێکردنەوەی حکومەتە لۆکاڵییەکان و ئیدارەی لامەرکەزی لەسەرانسەری عیراق، بەتایبەت بۆ ناوچە کوردستانییەکان کە بەداخەوە تووشی شەپۆلێکی دیکەی جیاوازی و پەلامار و گەڕاندنەوەی دۆخی ناجۆر و سیاسەتی شۆڤێنیانە بوونه‌ته‌وه".
"وەک کورد بێگومان گرنگە ئەوە بزانین کە ئەم هەڵبژاردنە بۆ بەریەککەوتن نییە لەگەڵ پێکهاتەکانی تردا، بەڵکو ئەم پڕۆسەیە بۆ دەستپێکردنەوەی سەردەمێکی تازە و پێکەوەژیانێکی نوێیە و ئەگەر بەشێوەیەکی لۆژیکانە و رێزلێگیراو مامەمەڵە لەگەڵ ئەنجام و دەرئەنجامەکانی بکرێت، لە توانایدا دەبێت دۆخی سیاسی لە عیراق و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم بەرەو دۆخی سەقامگیرییەکی شایستە بەرێت"، عیماد ئەحمەد وا دەڵێت.
دەقی وتارەکە لە بەشی بیروڕادایە....
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

