تەعریب زوڵمە،زوڵمیش تەعریب
بیروڕا 05:06 PM - 2023-12-15
PUKMEDIA
ستران عەبدوڵلا
ستران عەبدوڵلا
-١-
رۆژەکانی رۆیشتن بێ سزا وپاداشت تێپەڕین، رۆژانی زەحمەتی و دژواری و هەژاری بوون، کەس نرخی ئەو بێ نرخیەی پێ نەدرایەوە وەک بڵێی تەمەنی خەڵک وازی مناڵان و ماڵە باجێنەی کچان بوون .. جا بیزانن و بیژمێرن خوا لەسەر بەندەکانی خۆی بە رۆژ و شەوی ژیان حیسابی کردوون، بە سەعات و سانیە و چرکەیانەوە، لە کاتێکا زیندان تەنانەت لە رژێمە فاشییەکانیشدا هەر شەو و رۆژێکی بە دەبل حیسابە، لە کاتێکدا قیست و خەسم و بەخشیش لە کۆمپانیاکانی سەدەی نۆزدە تەرح و لێخۆشبوونی دێتە سەر.
-٢-
ئێمە لەم ئازارە بێ دەنگ بووین، نەک لەبەر گیانی لێبوردەیی کە هیچ نەتەوەیەکی سەردەست نیەتی خێرە لە کوردی نەگبەتی بخوازن ؟ ئێمە دەنگمان نەکرد چونکە وتمان وێڵی بکەین تا وەلبکا و سکتر بێت ، فەرامۆشی بکەین تا باقی عومرمان بمێنێ و دەرقەتی ژیانی بێین.دەنا لە بیرمان ماوە کە مەدرەسەی شۆڕش کرایە (مەدرەسەی بوحتەری) و ناوی جوانی قوتابخانەی هەڵگورد کرایە (مەدرەسەی ئیبن جەوزی ئیبتدایی) دەنا لە بیرمە کەی تەلەبەی عەرەب بوونە کەڵەگای سەر رێی من و شەرەفەدین ، مامۆستا تورکمانییەکەشمان کە جێبێکی قولباقەی هەبوو هیچی بۆ نەکردین تەنها ئەوە نەبێ دوو منداڵە تەمییز و نەستەلەکەی خۆی لە جێ و لە رێی شەڕەکە دوور خستەوە. ئینجا خۆمان ناچار بە جانتا و کتێبی (قیرائەی خەلدونی) کێشامان بەسەریانا و تۆڵەی شۆڕشگێریمان کردەوە، پاشان دوای ئەو واقیعەی کەربەلایە کە کەسی تیا نەکوژریا لە بازاڕی مامرەکەی بەرامبەر (حەی قوتەیبە)ی تەعریبکراو بەرەو ناوچە ئازادکراوەکانی بانکارێزی قوڵایی شۆرجە ڕامانکرد.
-٣-
لەو رۆژەوە پیشەم راکردنە بەرەو ناوچە ئازادکراوەکان بۆ ئەوەی لەوێوە زمان لە زاڵم دەربێنم تا فورسەتێک هەڵدەکەوێ و بە جانتا و کتێبی دەستم ئەکێشم بەسەریا . لە هەولێرەوە وام لەسەدام کرد و دوای سیویەکی ئابیش لەسلێمانییەوە زۆر وامکرد . کە زوڵمیش وەک ئیرهاب وایە دین و نەتەوەی نییە، نەتەوەی زوڵمو زۆرداری نەبێ، لەو رۆژەوە رقم لە کەڵەگایی و گاگەلی و گوندەیی و وێران بە قەقیر و چڵکاوخۆری بەرامبەر باندەکان و بەرامبەر تەعریب هەیە لە هەر کوێ و لەهەر کێوە بێت؟.
-4-
تومەز هەر لە بیرمە و هەر کولانەوەیەکی دەوێت تا گشتی بێتەوە سەر لەوحی یادەوەری ..رێک ئەو کاتە بوو (بێ سەرپەرشتان) و (بێ کەسان ) و (ئۆلیڤەر تویست) و (دایک )جەرگیان دەکرد بە ئاو و فرمێسکیان دەکردە عادەتی رۆژ ، نە لەبەر ئەوەی مەرجی کەمەندکێشی رۆمانیان تیابوو، بەڵکو چوون رێپۆرتاژی رۆژنامەکانی راستگۆ و وەک تەلەفزێۆنەکانی واقیع تەرجەمەی ژیانی ئێمەیان دەنووسییەوە و دووپات دەکردەوە.
گاڵتەمان بەو فیلمانە دەهات کە مەینەتی و ئازاری رەشپێست و رەشئەسمەرەکانی ئەفریقا و هیند و ئاسیایان باس دەکرد لە هەمبەر سپی پێستەکانی رۆژئاوا، ئاخر ئێمەی گەنم رەنگی کورد ئەپارتایتی رەشپێستی عەرەبمان دەدی بەرامبەرمان . نازانم بۆ رۆژێک لەسەر دەقی شێرکۆ بێکەس کردیانە هەڵلاو و هاوار گوایە رەگەزپەرستە باسی سەربازی قولە رەشی عەرەبی کردووە کە هاتووە گوندی کوردستان وێران بکات ؟ ئەی بۆ کەس نەیگوت باسکردنی قژ زەرد و چاوشین وەک رەمزی ئیستعمار جۆرێکە لە رەگەزپەرستی بەرامبەر مرۆڤی سپی پێست ؟
برا گیان من رەشم لە کەرکوک دیتووە و (فرانز فانون) ی بیرمەندی ئازادیخوازی ئەفریقی لە جەزائیر سپی پێستی بە نسیب بووە ، بۆ ئەو رەوایە باسی بکا و شێرکۆ بێکەسی ئێمە دەبێ دەمیدابخات؟
برا تەعریب لە کەرکوک داگترکارییە، با لە جەزائیر جۆرێک بێت لە رزگاری کەلتوری لە فرانکۆفۆنی، زوڵم زوڵمە و تەعریبیش هەروا. هەقە ئەوەی زوڵم دەفەرمێ ناوی تەعریبچی بێ و ئەوەی تەعریب دەکات نازناوی زاڵمی بەس بێت .
-5-
رۆژەکان بە ئازار و ناخۆشی تێپەڕین کە هەژاری و نەداری و بێ نازی کوردەواری هاتن و چوون و تەعریب وەک جەنەڕاڵ ئازار بوو کە کۆی دەنگ و رەنگەکەی ئازار و مەینەتیشی داگیرکردبوو ، کارێکی کرد هەژاری و بێ مافی وەک دیمەنێکی رۆمانسی بێتە بەرچاو کە حەز بکەیت نۆستالیژا بیگەشێنێتەوە.
ئەفسوس نە تەعزیب قۆڵبەست کراو و نە تەعریب سزای خۆی وەرگرتەوە. سڕ کرا تا پیشی خواردەوە و ئێستا ماری سڕ ماری بێ ئیجازەیە و گەرم بۆتەوە و ئامادەی پێوەدانی ترە، ئیتر چۆن لێی غافڵ بین؟ لێی غافڵ نابین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

