لە سلێمانی و هەولێر دەنگدانی تایبەت ئەنجامدەدرێت
کوردستان 01:55 PM - 2023-12-15
PUKMEDIA
هەڵبژاردن
لەشاری سلێمانی و
هەولێریش هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکە ئامادەکارییەکان بۆ دەنگدانی تایبەتی
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق کراوە و بڕیارە سبەینێ دەنگدانی تایبەت ئەنجام بدرێت.
بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA، لەچەند رۆژی رابردووەوە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی
هەڵبژاردنەکانی عیراق سەرجەم ئامادەکارییەکانی لەشاری سلێمانی تەواوکردووە و
سبەینێ ١٦-١٢-٢٠٢٣ لەسەعات ٧:٠٠ی بەیانی تا ٦:٠٠ی ئێوارە دەنگدانی تایبەت
دەستپێدەکات و بۆ ئەو مەبەستەش لەناو سەنتەری شاری سلێمانی ٥ بنکە و لەتەواوی شارەکە
٢٠ بنکە بۆ دەنگدانی تایبەتی ئاوارەکان و هێزە ئەمنییەکان ئامادەکراون، کە ژمارەیان زیاتر لە ٢٧ هەزار دەنگدەر دەبێت و سەرجەم رێکارە پێویستی و ئەمنییەکانیش گیراونەتە بەر.
هاوکات سبەینێ
١٦-١٢-٢٠٢٣ لەشاری هەولێریش هاوشێوەی شارەکانی تری هەرێمی کوردستان لەسەعات
٧:٠٠ی بەیانی تا ٦:٠٠ی ئێوارە دەنگدانی تایبەت دەستپێدەکات و زیاتر لە ٢٠ هەزار و
٥١٥ کەس مافی دەنگدانیان هەیە، لەو رێژەیەش زیاتر لە ٥ هەزار دەنگدەریان هاووڵاتین
و ١٥ هەزار و ٥١٥ دەنگدەریشیان هێزە ئەمنییەکانن، هەروەها ١٩ بنکە لە تەواوی شاری
هەولێر ئامادەکراون کە ٧ بنکەیان بۆ ئەو هاووڵاتیانەن کە کۆبۆنی خۆراکیان دەرەوەی ئیدارەی
هەرێمە و لە هەولێر نیشتەجێن و ١٢ بنکەشیان بۆ دەنگدانی تایبەتە و سەرجەم رێکارە
پێویستی و ئەمنییەکانیش گیراونەتە بەر.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

