بڕیاره سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق هه‌ڵبژێردرێت
عیراق 11:37 AM - 2023-12-10
PUKMEDIA
بینای ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
بڕیاره له‌ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كۆببێته‌وه‌و سه‌رۆكێكی نوێی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت و سوننه‌كانیش 3 كاندیدیان هه‌یه بۆ ئه‌و پۆسته كه بهركهوتهیانه له‌پۆسته باڵاكانی عیراق.
كاروان یاروه‌یس ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" گفتوگۆ و جموجۆڵی سیاسی به‌رده‌وامه بۆ رێككه‌وتنی سیاسی له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنی كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كه پشكی سوننه‌كانه".
" هێزه سوننه‌كانی عیراق تائێستا 3 كاندیدیان بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌یه و ده‌نگۆی كاندیدێكی دیكه‌ش هه‌یه كه په‌رله‌مانتارن و دێنه ناوپرۆسهكهوه" كاروان یاروه‌یس وایوت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عیراق ئه‌گه‌ری زۆره رۆژی سێشه‌ممه 12/12/2023 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆببێته‌وه‌و سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌و دانیشتنه چاوه‌ڕوانكراوه‌دا هه‌ڵبژێردرێت.
د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق به‌سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" بڕیارە رۆژی سێشەمە ١٢-١٢-٢٠٢٣ هەڵبژاردن بۆ سەرۆکی پەرلەمانی عیراق ئەنجام بدرێت و پاش کامێکی تریش ئەو بڕگەیە بخریتە ناو کارنامەی دانیشتنی پەرلەمانەوە".
رۆژی 14ی تشرینی دووه‌می 2023 له‌سه‌ر سكاڵای په‌رله‌مانتار له‌یس دلێمی، دادگای فیدراڵی عیراق بڕیاریدا به كۆتاییهێنان به ئه‌ندامییه‌تی محه‌مه‌د حه‌لبوسی له په‌رله‌مانی عیراق، كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

