دژەتیرۆ: هیچ دوژمنێك توانای نییە بەرامبەرمان بوەستێت
کوردستان 10:11 AM - 2023-12-10
PUKMEDIA
لۆگۆی بەڕێوبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر
بەڕێوبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند: "شەش ساڵ لەمەوبەر، دوای ئازادكردنی دوایین ناوچەی كە لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە داگیركرابوو، سەركەوتنی كۆتایی بەسەر ئەو رێكخراوە تیرۆرستییەدا راگەیاندرا".
راشیانگەیاند: "لەپێناو ئەم سەركەوتنە مێژووییە بەسەر تیرۆردا، گەلی كوردستان و عیراق قوربانییەكی زۆریان بەخشی و ئەنجامی ساڵانێكی زۆر جەنگ و دەیان هەزار شەهید و بریندار بوون".
ئەوەشخراوەتەڕوو: "بێگومان لە یەكەم رۆژەوە، وڵاتانی دراوسێ و هەرێمی و جیهان هاوكاری مرۆیی و سەربازییان گەیاندە دەست هێزە كوردیی و عیراقییەكان بۆ روبەڕوبوونەوەی داعش، هاوپەیمانان پشت و پەنایەكی بەهێز بوون لەو جەنگەدا، بەڵام ئەوەی راستییە و دەبێت هەمووان دركی پێبكەن ئەوەیە كە سەركەوتن لەو جەنگە سەپێندراوەدا، ئەنجامی یەكگرتوویی و یەك هەڵوێستی بوو، ئەوەشی بۆ سەلماندین كاتێك دەستمان لەناو دەستی یەكە، هیچ دوژمنێك توانای ئەوەی نییە بەرامبەرمان بوەستێت.
لەڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە: "بە شانازییەوە هێزی دژەتیرۆر – CTG قارەمانانە توانی لەو جەنگەدا خۆی بسەلمێنێت و ببێتە سەرە رمی هێرشەكان و قەڵغانی پاراستنی كوردستان، رۆژێك لە هەولێر و رۆژێك لە كەركوك، تا دەگاتە مەخمور و جەلەولا و خانەقین و دەیان ناوچەی دیكە، دژەتیرۆر هەردەم لە ئامادەباشیدابووە بۆ قوربانیدان لەپێناو پاراستنی خاكەكەمان لە دەستی نەیارانی ژیان و ئاشتی، دەست بە سنگەوە دەگرین بۆ سەرجەم شەهیدانی دەستی تیرۆر و لە خودای گەورە داواكارین شیفا بۆ برینداران و شەهیدە زیندووەكان بنێرێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن
05:21 PM - 2026-06-24
سەرۆك بافڵ و مامۆستا عەلی باپیر جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان دەكەنەوە
03:52 PM - 2026-06-24
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
جیهان 10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
جیهان 10:26 AM - 2026-06-24 -
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
کوردستان 10:00 AM - 2026-06-24 -
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23



.png)



دابەزێنە

