یەكێتی داكۆكیکاری هەڵبژاردنە لەوادەی خۆیدا
کوردستان 03:50 PM - 2023-12-09
PUKMEDIA
هەڵبژاردن
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ هەڵبژاردنێكی
پاك و بێگەرد دایە لە پارێزگاكانی عیراق بەناوچە جێناكۆكەكانییشەوە، بۆئەمەش ئامادەكاری
تەواوی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق كردووە، چونكە پارێزگاكانی عیراق
بەگشتی و پارێزگا جێناكۆكەكان بەتایبەتی بۆ خزمەتی زیاتری خەڵك پێویستی بەگۆڕاكاریی
ئیداریی هەیە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی
كوردستان لەنوێترین دیداریدا لەگەڵ سەرکردەی لایەنە سیاسییەکان لە عیراق رایگەیاندوە:
"یەكێتی پشتگیریی تەواوی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی بێگەرد دەكات لە وادەی دیاریكراوی
خۆیدا بەتایبەت لەشاری كەركوك، چونكە دۆخی شارەكە تایبەتمەندیی خۆی هەیە و پێویستی
بە گۆڕانكاریی ئیداری و خزمەتی زیاتر هەیە".
یەكێتی پشتیوانیی لە هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد دەكات
رزگار حاجی حەمە لێپرسراوی مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتی بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "یەكێتی وەك حزبە سیاسییەكانی دیكەی عیراق، سەرجەم ئامادەكارییەكانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق كردووەو پشتیوانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد دەكات بەتایبەت لە كەركوك".
"هەر هەوڵێك بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی
پارێزگاكانی عیراق لە كەركوك هەبێت، جگە لەوەی هەوڵێكی شكستخواردووە، بێبەشكردنی
مافی نزیكەی 800 هەزار دەنگدەری پارێزگاكەشە، كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دژی
ئەو پێشێلكارییە دەوەستێتەوە" رزگار حاجی حەمە وادەڵێت.
هیچ بیانوویەك بۆ دواخستنی هەڵبژاردن لە كەركوك نییە
هەرچەندە بەهۆی بێگەردی تۆماری دەنگدەران و بەركاری یاسای هەڵبژاردنەوە هیچ بیانوویەك بۆ دواخستنی هەڵبژاردن لە كەركوك نییە، بەڵام لەئەگەری دواخستنیدا متمانە لەنێوان دەنگدەران و دەسەڵاتدا نامێنێت.
لێپرسراوی مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان راشیگەیاند: "زیاتر لە 17 ساڵە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە كەركوك ئەنجامنەدراوە، بۆیە ئەگەر لەوە زیاتر هەڵبژاردن دوابخرێت متمانە لەنێوان دەنگدەران و دەسەڵاتی سیاسی عیراق كەمدەبێتەوە، جگە لەوەش كە نزیكەی یەك مانگە بانگەشەی هەڵبژاردن بەردەوامە بودجەیەكی زۆر لە لایەن حكومەتەوە بۆ پرۆسەكە تەرخانكراوە، ئەمەش دەبێتە بەهەدەردانی پارەیەكی زۆر".
رزگار حاجی حەمە وتیشی: "هیچ بیانوویەك بۆ
دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە كەركوك نییە، چونكە لەئێستادا یاساكە
بەركارە و دەستووریش رێگەی داوە، لەگەڵ ئەوەشدا تۆماری دەنگدەران پاك و بێگەردە،
چونكە لە رابردوودا بەپێی ئەو تۆمارە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە شارەكە
ئەنجامدراوە".
پیرە: هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردن ئیفلاسی سیاسییە
وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنیت:
"پێویستە بە گڕوتینەوە بچینە هەڵبژاردن و داوای دواخستنی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی
پارێزگای كەركوك، ئیفلاسی سیاسییە".
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی
كوردستان بەسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "پێویستە بە گڕوتینەوە بچینە هەڵبژاردن و بەتوانا
و هێزێكی زیاترەوە كێشەی هاووڵاتیان چارەسەر بكەین و ئەو ماددە دەستورییانەی پەیوەستە
بە ناوچە جێناكۆكەكان كاری جددی بۆ بكەین".
"داوای دواخستنی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی
پارێزگای كەركوك، لەلایەن هەندێك لایەن و پێكهاتەوە، ئیفلاسی سیاسییە و هەرگیز نابێت
كەركوك هەڵبژاردنی تێدا ئەنجام نەدرێت"، سەعدی پیرە وای وت.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق 112 كاندیدی لە پارێزگاكانی كەركوك، نەینەوا، دیالە كە پارێزگای جێناكۆكن بۆ ئەنجومەنی پارێزگاكان دیاری كردووە، كە سەرجەمیان لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانەوە پەسند كراون، ئەمە جگە لەوەی لە پارێزگاكانی سەڵاحەدین و بەغداش بە دوو كاندید بەشداری هەڵبژاردن دەكات.
هەر هەوڵێك بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق لە پارێزگای كەركوك هەبێت، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە هەوڵێكی شكستخواردو و پێشێلكردنی مافی دەنگدەران لەو پارێزگایە دەزانێت و دژی دەوەستێتەوە و داوا لە هاووڵاتیان دەكات بۆ گۆڕینی بەڕێوەچوونی ئیداری پارێزگاكان روو لە سندوقەكانی دەنگدان بكەن و نوێنەرای راستەقینەی خۆیان بنێرنە ئەنجومەنی پارێزگاكان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی ساڵح موسلیم
10:18 PM - 2026-03-11 -
وەفدێکى یەکێتى بەشداربوو لە بەخاک سپاردنى سەرکردە ساڵح موسلیم
05:08 PM - 2026-03-13 -
ئەمڕۆ و سبەى باران دەبارێت
10:49 AM - 2026-03-13 -
وێنەگرتن و بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی هێرشەکان قەدەغە کرا
08:20 PM - 2026-03-12
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانى: شەرەفمەند بووم بە دیداری حاکم قادر حەمەجان و مامە غەفەی پێشمەرگە
01:53 PM - 2026-03-13
ژێرخانی نەوتی عیراق لە نێوان کاولکارییەکانی جەنگ و پەککەوتنی هەناردەدا
10:30 AM - 2026-03-13
بە نامەیەكی مام جەلال زاخۆش راپەڕی
09:38 AM - 2026-03-13
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 4 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-03-13
زۆرترین خوێنراو
-
وەفدێکى یەکێتى بەشداربوو لە بەخاک سپاردنى سەرکردە ساڵح موسلیم
ی ن ک 05:08 PM - 2026-03-13 -
سەرۆک بافڵ: نابێت کورد ببێتە سەرى رمی جەنگ
کوردستان 02:58 PM - 2026-03-13 -
قوباد تاڵەبانى: شەرەفمەند بووم بە دیداری حاکم قادر حەمەجان و مامە غەفەی پێشمەرگە
کوردستان 01:53 PM - 2026-03-13 -
ئەمڕۆ و سبەى باران دەبارێت
کوردستان 10:49 AM - 2026-03-13 -
ژێرخانی نەوتی عیراق لە نێوان کاولکارییەکانی جەنگ و پەککەوتنی هەناردەدا
عیراق 10:30 AM - 2026-03-13 -
بە نامەیەكی مام جەلال زاخۆش راپەڕی
کوردستان 09:38 AM - 2026-03-13 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 4 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-03-13







دابەزێنە

