خەڵاتی ساڵانەی نەقیب محەمەد لەتیف دابەش دەكرێت
کوردستان 09:24 AM - 2023-12-04
PUKMEDIA
خەڵاتی شەهید نەقیب محەمەد لەتیف
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەكەمی عیراق و خێزان و
بنەماڵە و هاوڕێ و هاوكارانی كۆچكردوو، ئەمڕۆ دووشەممە ٤ی دیسەمبەری ٢٠٢٣، یەکەمین رێوڕەسمی
ساڵانەی خەڵاتی شەهید نەقیب محەمەد لەتیف بە دروشمی هیچ شەرەفێك لە ژن كوشتندا
نییە بەڕێوەچوو.
سەرەتای رێوڕەسمەکە بەساتێک وەستان
بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد و دواتر لە کورتە ڤیدیۆیەکەدا چۆنییەتی شەهیدکردنی
نەقیب محەمەد لەتیف گێڕدرایەوە، هاوکات وتاری بنەماڵە لەلایەن شۆخان شەریف هاوسەری کۆچکردوو
خوێندرایەوە و رایگەیاند:" دڵخۆشین کەسانی دڵسۆزی وەک خاتوو شاناز خانمی یەکەمی عیراق و قوباد
تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران هەر لەسەرەتای شەهیدبوونی نەقیب محەمەدەوە
لەگەڵمان بوون و هەموو هەوڵێکیان بۆ بەسزاگەیاندنی بکوژان داوەو بەڵێنیان پێداوین
یاسا سەروەر بێت".
وتیشی:"ئێمە وەک خێزانی نەقیب
محەمەد بڕوای تەواومان بە خوای گەورە و سەروەری یاسا هەیە و پێشتریش بە هەموو جۆرێک
سوڵحی عەشایەریمان رەتکردووەتەوە، شەرەفێکی گەورەشە بۆمان شەهید نەقیب محەمەد
نازناوی یەکەمین شەهیدی پاراستنی ئاسایشی خێزانی پێبڕاوە، هەمووان بەسەربەرزی دەست
لەسەر سنگ ناوی ئەم جوانەمەرگە دەهێنن".
هەر لە مەراسیمەکەدا فێنک شەفیق بەڕێوەبەری گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند:"لەیادی دووساڵەی شەهیدبوونی نەقیب محەمەد لەتیف_دا سەری رێز و نەوازش بۆ رۆحی پاکی دادەنەوێنین و سوپاسی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کە هەمیشە خەمخۆرە و بەتەنگ پرس و داوا رەواکانی ژنانەوە بووە، هاوکات خاوەنی بیرۆکەی دابەشکردنی خەڵاتی شەهید نەقیب محەمەدی_شە".
هەر لەمەراسیمەکەدا ٤ قەڵغانی رێزلێنان پێشکەش بە هەریەک لە:
ئارام قادر حەمە سەعید پۆلیسی پیادە کە لەلایەن ئاڵا لەتیف خوشکی شەهید نەقیب محەمەدەوە پێشکەشیکرا.
- ئاکام هیدایەت عەبدوڵڵا کە لەلایەن
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراقەوە پێشکەشیکرا.
-کوردۆ عومەر عەبدوڵڵا کە پێشتر
بەڕێوەبەری گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان بووە، لەلایەن شۆخان شەریف هاوسەری شەهید نەقیب محەمەدەوە پێشکەشیکرا.
- عەمید سەرکەوت عومەر بەڕێوەبەری
بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان کە لەلایەن د.هێمن میرانی بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە
وەزارەتی ناوخۆ پێشکەشیکرا.
دواتر خەڵاتی نمونەیی لەلایەن قوباد
تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشکەشی فاضل فاخر عەمیدی
مافپەروەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان لە دهۆک
کرا و کۆتایی بە مەراسیمەکە هێنرا.
شەوی 4ی کانوونی یەکەمی 2021 لە سلێمانی داواکراوێک ڕوبەڕوی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بووەوە و لە ئەنجامدا ئەفسەرێک بە ناوی (نەقیب محەمەد لەتیف) شەهیدکرا و سێ پۆلیسی دیکەش بریندار بوون و هەر ئەوکاتیش بکوژانی هەڵاتن.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رۆژی 12ی 4ی 2022 بە یاوەری هیوا ئەحمەد بەرپرسی ئاسایشی سلێمانی سەردانی خانەوادەی (نەقیب محەمەد لەتیف)یان کرد و هەواڵی دەستگیرکردنی هەرسێ بکوژەکەی پێ راگەیاندن.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە سەردانەکەیدا بۆ ماڵی خانەوادەی مەحەمەد لەتیف رایگەیاند" وەک چۆن بەڵێنەکەیان بردەسەر لە دەستگیرکردنی بکوژان، بە دڵنیاییشەوە تا کۆتایی چاودێری دۆسیەکە دەکات و تاوانباران بەسزای یاسایی خۆیان دەگەن".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

