riklam

قوباد تاڵەبانی: ھەمووان یەکسانین لەماف و ئەرکدا

کوردستان 06:15 PM - 2023-12-03
قوباد تاڵەبانی PUKMEDIA

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بەبۆنەی رۆژی جیھانی خاوەن پێداویستی تایبەتەوە لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە ئەنجومەنی خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان دەکات و رایدەگەیەنێت، "بە ئەوپەڕی توانامانەوە پشتگیری و پشتیوانتان دەبین بۆ بەدیھێنانی داخوازی و ئامانجەکانتان".

دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی...

بەڕێزان ئەنجومەنی خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان

بەبۆنەی رۆژی جیھانی خاوەن پێداویستی تایبەتەکانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لەئێوە و ھەموو خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان دەکەم.

ئێوەی بوێر و پڕ ھیوا بۆ ژیان واتانکردوە توێژێکی خۆشەویست و رێزلێگیراوی کۆمەڵی کوردەواری بن, لەم ساڵیادەدا دووپاتی دەکەینەوە کە ھیچ ئاستەنگێک نابێتە رێگر لەبەردەم ئیرادە و خواستی ئێوەدا، تەنیا  دەبێ لێتان تێبگەین و دەرگاکان زیاتر بەڕووتاندا واڵا بکەین، چونکە باوەڕی تەواومان بەوە ھەیە کە ھەمووان یەکسانین لەماف و ئەرکەکاندا.

بە ئەوپەڕی توانامانەوە پشتگیری و پشتیوانتان دەبین بۆ بەدیھێنانی داخوازی و ئامانجەکانتان.

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket