هۆزی جحیش پشتیوانیان بۆ ھاوپەیمانی یەكێتی خەڵكی نەینەوا دووپاتكردەوە
ی ن ک 09:22 AM - 2023-12-03
PUKMEDIA
ئەمیری قەبیلەی جحیش لە عیراق پشتیوانی لیستی ھاوپەیمانی یەكێتی خەڵكی نەینەوایە
لەچوارچێوەی سەردان و بەسەركردنەوەكانی بۆ لای چین و توێژەكانی جیاكانی پارێزگای نەینەوا ئاراس محەمەد ئاغا سەرۆكی ھاوپەیمانی یەكێتی خەڵكی نەینەوا بەھاوڕێیەتی شێخ مەزھەر ئەلعەلاوی ئەلجحیشی كاندیدی ژمارە ٧ ی ھاوپەیمانی یەكێتی خەڵكی نەینەوا و وەفدی مەڵبەندی حەوتی نەینەوا سەردانی ئەمیری هۆزی جحیشی كرد و لەلایەن شێخ ئەحمەد حەمود ئەمیری هۆزی جحیش و خزمانی پێشوازی كران.
لە وتەكیشیدا ئاراس محەمەد ئاغا رۆڵی خزمانی جحیشی لەخەبات و قوربانیدان و ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی و ھاوكاری خەڵكی دەڤەرەكە بەرزنرخاند و رایگەیاند: "ھاوپەیمانی خەڵكی نەینەوا بەرنامەی جیاوازی ھەیە بۆ خزمەتكردنی دانیشتووانی نەینەوا بەھەموو پێكھاتە و نەتەوە جیاوازەكانی بەشێوەیەك گشت سێكتەرەكانی ژیان دەگرێتەوە".
لای خۆشیانەوە خزمانی جحیش ستایشی هەوڵ و كۆششەكانی یەكێتی و ئاراس محەمەد ئاغا كرد و رایانگەیاند: "وەك هەمیشە لە خزمەتی رێبازەكەی سەرۆك مام جەلالدا دەبن و یەكێتی بەحزبی خۆیان دەزانن"، پشتگیری و پشتیوانی خۆیان بۆ لیستی ھاوپەیمانی یەكێتی خەڵكی نەینەوا كاندیدانی دووپاتكردەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن
05:21 PM - 2026-06-24
سەرۆك بافڵ و مامۆستا عەلی باپیر جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان دەكەنەوە
03:52 PM - 2026-06-24
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
جیهان 10:26 AM - 2026-06-24 -
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
کوردستان 10:00 AM - 2026-06-24 -
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23



.png)



دابەزێنە

