riklam

یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانه‌وه‌ ته‌عریبی زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كان راده‌گرێت

کوردستان 10:41 AM - 2023-11-30
لۆگۆی لیست و قەوارەکانی یەکێتی بۆ هەڵبژاردن PUKMEDIA

لۆگۆی لیست و قەوارەکانی یەکێتی بۆ هەڵبژاردن

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵبژاردن

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە رێگای لیست و هاوپەیمانێتییەكانییەوە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق، بە پلان و بەرنامەیەكی گونجاو دەیەوێت خزمەتی زیاتری كەرتی كشتوكاڵ و ئاودێری بكات و ئەو ئاستەنگانەی كە لەبەردەم ئەو كەرتەدا هەن نەیانهێڵێت.

بۆ داهاتووی پارێزگا جێناكۆكەكان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەیەوێت گرنگی زیاتر بە كەرتی كشتوكاڵ بدات و كارئاسانی زیاتر بۆ جوتیارانی ئەو ناوچانە بكات و زەوییەكانیان لە بەعەرەبكردن بپارێزێت و كێشەكانی ئاوی خواردنەوەو پڕۆژە ئاودێرییەكان چارەسەربكرێن، هاوكات كاری پێویست بكرێت بۆ پاراستن و هەڵگرتن و ساغكردنەوەی بەرهەمی جوتیاران.

 

 

یەكێتی ماف بۆ خاوەن ماف دەگەڕێنێتەوە

 

 

رزگار شوانی كاندیدی ژمارە ٢١ لە هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە بە ژمارە ١٤٢ بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "زەوییە كشتوكاڵییەكانی كورد و توركمان لە سنووری پارێزگای كەركوك بەهۆی تەعریبەوە داگیركراوە، بۆیە ئێمە وەك كاندیدانی یەكێتی هەوڵ دەدەین ماف بۆ خاوەن ماف بگەرێنینەوە، زەوییەكان بدرێنەوە دەست خاوەنی راستەقینەی خۆیان".


"جوتیارانی كورد و توركمان بێبەش كراون لە خزمەتگوزارییە كشتوكاڵییەكان بە گشتی، ئێمەش لە هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە كاریان بۆدەكەین تابتوانن بۆ بەرهەمهێنان و ساغ كردنەوەی بەرهەمەكانیان كارئاسانیان بۆ بكرێت"، رزگار شوانی وای وت.

 

 

كارێكی دیكەی كاندیدانی یەكێتی دەستەبەركردنی دەرفەتی بەبازاڕكردنە

 

 

كاندیدانی یەكێتی لەرێگای ئەنجومەنی پارێزگای ناوچە جێناكۆكەكانەوە گرنگی بە كەرتی كشتوكاڵ و ئاودێری دەدەن و هەموو كارێك دەكەن بۆ پاراستنی مافی جوتیارانی ئەو ناوچانە.

 

قەیس محەمەد كاندیدی ژمارە ٢٣ لەهاوپەیمانی یەكێتی خەڵكی نەینەوا بە ژمارە ١٣٤ بە سایتی رەسمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "ئێمە وەك كاندیدانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە رێگای ئەنجومەنی پارێزگاكانەوە كاردەكەین بۆ گرنگیدانی زیاتر بە كەرتی كشتوكاڵ و دەستەبەركردنی پێداویستییە لۆجستییەكان و سەماد و ئامێر و سوتەمەنی بۆ جوتیاران و گرنگیدانی بە بەرهەمی ناوخۆیی جوتیارانی ناوچەكە و دەستەبەركردنی دەرفەتی بەبازاڕكردنیان، هاوكات كاردەكەین بۆ چارەسەركردنی كێشەی ئاوی خواردنەوە لە پارێزگای نەینەوا".

 

"بەشێكی تر لەكارەكانی كاندیدانی یەكێتی كاركردنە بۆ گەشەپێدانی كەرتی ئاودێری لە پارێزگاكەو ئەنجامدانی فێستیڤاڵی تایبەت بە بازاڕكردنی بەرهەمی كشتوكاڵی ناوخۆیی و كاركردن بۆ گەشەپێدانی كەرتی ئاژەڵداری و بەرهەمی ماسی، هەر لەو چوارچێوەیەشدا گرنگی زیاتربە بەنداوی موسڵ دەدرێت، كە سەرچاوەیەكی گرنگی ئاودێری و سامانی ماسی و گەشتیارییە"، قەیس محەمەد وای وت.

 

 

كار بۆ بووژاندنەوەی كەرتی كشتوكاڵی لە گوندەكان دەكرێت

 

 

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك هەموو پاریزگاكانی تری عیراق لە ناوچە جێناكۆكەكانیش هەوڵی چارەسەكردنی كێشەی ئاوی ئاودێری و دابینكردنی ئاوی خواردنەوە دەدات و گرنگی تایبەت بە كەرتی كشتوكاڵ دەدات.

 

وەلید عەبدوڵڵا كاندیدی ژمارە ٧ لە لیستی یەكێتی لەپارێزگای دیالە بە ژمارە ١٢٠ بە سایتی رەسمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "هەوڵدەدەین لەداهاتوودا كاربكەین بۆ گرنگیدان بە بەرهەمی ناوخۆی جوتیارانی ناوچەكە  و بووژاندنەوەی كەرتی كشتوكاڵی لە گوندەكان، بەتایبەت بە چارەسەركردنی كێشەی ئاوی خواردنەوە و ئاوی ئاودێری لە سنووری خانەقین و دەوروبەری".

"وەك نوێنەرانی یەكێتی ئەركێكی ترمان كاركردنە بۆ پێشخستنی كەرتەكانی ئاژەڵداری و ماسی و گرنگیدان بە كردنەوەی نۆرینگەی ڤێرتەرنەری لە ناوچە جیاجیاكانی دەڤەرەكە، هاوكات هەوڵدەدەین كاربكەین بۆ دابینكردنی كۆگای تایبەت بۆ هەڵگرتنی گەنمی جوتیاران"، وەلید عەبدوڵڵا وای وت.

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەمیشە لەخەمی كەرتی كشتوكاڵدا بووە و بوژاندنەوەی گوند و لادێكانی بەئەركی خۆی زانیوە، بۆ ئەوەش هەوڵی دابینكردنی پێداویستییە كشتوكاڵییەكانی جوتیارانی داوەو وەك چۆن لە حكومەتی هەرێم تیمی یەكێتی هەمیشە لە هەوڵی چارەسەركردنی كێشەی كەرتی كشتوكاڵ و ئاودێری بووە و بە دوای رێگە چارەی گونجاو گەڕاوە بۆ گرنگیدان بەو كەرتە، لەرێگەی نوێنەرانییەوە لە حكومەتی فیدراڵیش بەهەمان شێوە بەردەوام دەبێت بۆ گرنگیدان بەو كەرتە، تابتوانرێت هەم پارێزگا جێناكۆكەكان لەرێگای كشتوكاڵەوە ئاوەدان بكرێنەوە و هەم هەلی كاریش دابین بكرێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket