پانێڵێک لەبارەی ئاڵەنگارییەکانی ژینگە لە سەردەمی ئێمەدا پێشکەش کرا
کوردستان 08:11 PM - 2023-11-27
تایبەت
دیمەنێک لە پانێڵەکە
بە ئامادەبوونی ژمارەیەک ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و د. سەلاحەدین سەعید سەرۆکی زانکۆی کۆمار، پانێڵێک بە ناونیشانی ئاڵەنگارییەکانی سەردەمی ئێمە کە تایبەتبوو بە کێشەکانی ژینگە لە شاری سلێمانی ئەنجامدرا.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧-١١-٢٠٢٣، لە شاری سلێمانی پانێڵێک بە هاوبەشی لەنێوان هیوا فاوندەیشن و زانکۆی کۆمار بە ناونیشانی ئاڵەنگارییەکانی سەردەمی ئێمە کە تایبەت بوو بە کێشەکانی ژینگە، لەکەمپی زانکۆی کۆمار لە سلێمانی بەسپۆنسەری میدیایی کەناڵی کوردسات ئەنجامدرا.
چارەسەر بۆ کێشەکان بدۆزرێتەوە
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی پێش پانێڵەکە وتەیەکی پێشکەشکرد و رایگەیاند: "دەستخۆشی لە دەستپێشخەرییەکانی ھیوا فاوندەیشن دەکەم، ئومێد دەكەم ھەوڵەكان بە جددی وەربگرێت و بەشێكبن لە گەڵاڵەكردنی بڕیار و بە زوترین کات چارەسەرێک بۆ کێشەکانی ژینگە بدۆزرێتەوە".
وتیشی:"ئاڵەنگارییەكانی سەردەمی ئێمە زۆرن و مرۆڤ بووەتە ھەڕەشە و کێشە بۆ شتەکانی دەوروبەری، هەروەها ئەركی زانكۆكانە چارەسەر بۆ ئەم كێشانە بدۆزنەوە و ریشەکێشی بکەن".
پرسی ژینگە فەرامۆش کراوە
دواتر چرا ئەكرەم بەڕێوەبەری چالاكییەكانی ھیوا فاوندەیشن سوپاسی ھەموو لایەكی كرد و رایگەیاند: "پرسی ژینگە تاڕادەیەك فەرامۆش كراوە، ھیوا فاوندەیشن زنجیرە فیلمێكی بەناوی ئاڵەنگارییەکانی سەردەمی ئێمەی بەرھەمھێناوە کە تیشك دەخاتە سەر ھەموو ئەو كێشانەی رووبەڕووی ھەسارەكەمان و ھەرێمی كوردستان بووەتەوە، هەوڵدراوە هاووڵاتییان هۆشیار بکرێتەوە لە کێشە ژینگەییەکان".
وتیشی: "ئاڵەنگارییەکانی سەردەمی ئێمە لە هەشت ڤیدیۆ پێكھاتووە، كۆمەڵێك چاوپێكەوتنی تێدایە لەگەڵ کەسانی شارەزای بواری ژینگە، تیشك خراوەتە سەر پرسە ژینگەییە گرنگەكان و دۆزینەوەی چارەسەر بۆیان"، بەڕێوەبەری چالاکییەکانی هیوا فاوندەیشن وایوت.
ئاڵەنگارییەکان باسدەکرێت
هەژان خالید مامۆستای پەیمانگای تەکنیکی کوردستان کە خۆی بەڕێوەبەری پانێڵەکە بوو بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "پڕۆژەکە تایبەتە بە بڵاوکردەوە هۆشیاری ژینگەیی پانێڵیستەکانیش کەسانی شارەزا و چالاکوانی بواری ژینگەن کە ئەوانیش بریتین لە د. رێژین هارون مامۆستای زانکۆی سلێمانی و نەبیل ئیبراهیم موسا لێپرسراوی رێکخراوی پارێزەرانی ئاوی عیراق و کوردستان و د. توانا عەبدولرەزاق مامۆستای زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا".
وتیشی: "لە پانێڵەکەدا باس لەو ئاڵەنگارییانە دەکرێت کە رووبەڕووی ژینگەی هەرێمی کوردستان بوونەتەوە، هەروەها باس لە رێگاچارەکان دەکرێت، چونکە بابەتی ژینگەیی لە هەمووکاتێکدا گرنگە و دەبێت هەموو لایەک گرنگی بە ژینگە بدات".
پانێڵستەکان: چارەسەر بۆ کێشەکانی ژینگە بدۆزرێتەوە
دواتر ترەیلەری پڕۆژەی ئاڵەنگارییەکانی سەردەمی ئێمە نمایش كرا و بایۆگرافی پانێڵیستەكان خرایەڕوو، هەروەها د. رێژین هارون مامۆستای زانکۆی سلێمانی لە پانێڵەکەدا ئاماژەی بەوەدا: "دەبێت ئاگامان لەو شوێنە بێت كە تێیدا دەژین، هەروەها لەو ئاڵەنگارییەی وڵاتە پێشكەوتووكان ناویان ناوە خراپی حكومڕانی، بۆیە خراپی حكومرانی بەشێكی گرنگ دەبێت لەو کێشانەی کە رووبەڕووی کۆمەڵگە دەبێتەوە".
وتیشی: "دەبێت ھەموو كەسێك لەلایەن خۆیەوە لە خەمی ژینگەدابێت، هەروەها ناوەندە پەروەردەیی و مەعریفییەكانیش ھۆكارێكی گرنگن بەداخەوە کە لە ئێستادا داخراون، بۆیە دەبێت دەرگاكان بكەینەوە و پێکەوە بەدوای چارەسەری کێشەکاندا بگەڕێین".
هەر لە پانێڵەکەدا د. توانا عەبدولرەزاق مامۆستای زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا رایگەیاند: "كێشەی یاساییمان ھەیە و یاساکان ناچنە بواری جێبەجێكردنەوە، هەروەها شێوازەكانی ئێمە لەگەڵ شێوازە جیھانییەكان یەك ناگرێتەوە، لای ئێمە نە لە رووی یاساییەوە نە لە رووی کلتورییەوە بەداخەوە تا ئێستا نەگەشتوینەتە ئەو حاڵەتەی بەھای شتەكان بزانین وەكو ئاو و خۆراك".
ئاماژە بەوەشدا: "كێشەی ئاو و پیسبوونی ھەوا و ھۆشیاری ژینگەییمان ھەیە، داتای توێژینەوەكان ئەوەمان پێدەڵێت كە بەداخەوە ئاستی ھۆشیاری ژینگەیی لە ئاستی پێویستدا نییە".
دواتر نەبیل ئیبراهیم موسا لێپرسراوی رێکخراوی پارێزەرانی ئاوی عیراق و کوردستان لە پانێڵەکەدا ئەوەی خستەڕوو: "ئەزموونی زۆرمان ھەیە و كاریگەرییەكان دەستنیشان دەكەین، چونکە دەبێت كێشەی پیسبوونی ژینگە لە بنەڕەتەوە چارەسەر بکەین، هەروەها دەبێت ھەموو لایەك كێشەی ژینگە بە كێشەی خۆی بزانێت، چونكە ژینگە پەیوەندی راستەوخۆی بە ھەموومانەوە ھەیە".
هیوا فاوندەیشن رێکخراوێکی قازانج نەویستە لە ساڵی ٢٠١٣ دامەزراوە و چەندین پڕۆژەی جیاوازیان ئەنجامداوە، ئاڵەنگارییەکانی ژینگە لە سەردەمی ئێمەدا لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی هیوا فاوندەیشدایە کە لە زانکۆی کۆمار پێشکەشکرا، هەروەها لە کۆتایی پانێڵەکەدا ئامادەبووان پرسیار و سەرنج و تێبینی خۆیان خستەڕوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:01 PM - 2026-06-24 شاسوار عەبدولواحید: بڕیارمانداوە سەرۆکی داهاتووی حکومەت بۆ یەکێتی بێت
یەکێتی و گۆڕان تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان دووپات دەکەنەوە
05:26 PM - 2026-06-24
جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن
05:21 PM - 2026-06-24
سەرۆك بافڵ و مامۆستا عەلی باپیر جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان دەكەنەوە
03:52 PM - 2026-06-24
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
لهسهر راسپاردهی جێگری سهرۆكی یهكێتی بهشێك له كێشهكانی چهمچهماڵ چارهسهر دهكرێن
کوردستان 11:37 AM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
جیهان 10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
جیهان 10:26 AM - 2026-06-24 -
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
کوردستان 10:00 AM - 2026-06-24 -
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23




.png)


دابەزێنە

