غەمزەی چاوی خانەقی
کوردستان 02:32 PM - 2023-11-24
PUKMEDIA
ستران عەبدوڵڵا
ستران عەبدوڵڵا
بەڕاست و چەپا پانۆرامای رۆژانەی بەشێكە لە مێژوو، بەڵام لە تایتڵی گشتیدا رێگەی ئاوریشمینی كوردایەتییە و پارچەیەكە لە دیمەنی كوردەواری.
لە زەمانی خوداد عەلییەوە فشاری لەسەرە كە قینی لە كورد بوونی خۆی بێت و یادەوەری خۆماڵی دیلیت بكا و ببێتە خانەوێران، كەچی ئەم هەر وەتەن ئابادە، هەر خانەقییە و لە پەنای روباری ئەڵوەنەوە دڵنیایی بە گەرمەسێر و كرماشانیش دەدا.
نیشتەنی دڵگیری باخەكانی لیمۆ و هەنار و خورمایە، بەڵام خورمای خۆمانی وا كە وەك گوێز و گێوژ بە كوردی قسە ئەكا، شارێكە نوقمی شارستانی، نزیكە بەغدایە و عەلمۆدەیە و لە هیچی كەم نییە، كەچی دەستبەرداری (كوردستان)نابێ، رێی ئاوەدانی قافڵەی مسك و عەنبەر و دین و مەزهەبە، مێژووی ئەسڵی و قەدیم و عەتیق بە پێش زایین و پشتی چەرخی زانین بەناو كوچە و كۆڵانەكانیدا دێت و دەڕوا، كەچی ئەو شارە هەر بە دیار كورد بوونییەوە دانیشتووە و كراسی ڕەشی ڕەسەنایەتی پێ خۆشترە لە كراسی مۆدێلی تەماع و تێكەڵی.
لەڕێی خوا واز لە دەفتەر خدمەی نیشتمان ناهێنێ و یەك بینە یەكێتی و یەك ڕیزی و یەت چارەنووسی گەرەكە.
خۆی نەفتخانەیە و چاوی لە نەوتی كەركوكیش نییە، بەڵام ئەو لیوایەكی قوربانی دا بۆ كەركوك و لیوا حسێن مەنسوریشی كردە بانی.
بە ڕاست و چەپ خزمانی عەلی و حسێن لەم دیو سنوور و ئەو دیو سنوور بانگی كەمەندكێشی بەگوێدا دەدەن، كەچی ئەم خانەقینە هەر خانەقینە و موڕاد خانی لەبەر ناكاتەوە.
شیعر و شانامە و شەعائیری خۆی هەیە و لەهی كەس ناچێ. بە كوردی زەمی یەزید ئەكا و بە كوردیش عەلی و وەلی ئەلاوێنێتەوە.
لە بیرمە هەفتەیەك بوو بەعس و سوپاكەی فەوتیان گشت خانەقی ئیمزای كرد بمانخەنە بان هەرێم تا بێینە سەر رێگاكەی جەبار فەرمان و (بانمیل) قیبلەنمای بێت، ئەوی حەجی بۆ بكا (كەلای) بێت و ئەوی لە حەجی بگەڕێتەوە وەك (مەشەیی)بیناسێنن.
چەند ساڵە قوڕقۆشمی ئۆكتۆبەری دوای ریفراندۆم ئەكەن بە قوڕگیا ئەم شارە هەر (ئەڵوەنەكەی) ئازاد خانەقینی ئەچڕێتەوە، زۆر هەبوون دەستنوێژیان شكاو سوێندیان كەفت و دروشمی زلیان خەفت. شاری نەفت هەر لەسەر عەهد و پەیمانی پێشین ماوە و چوون گیانبازەكانی حسێن لە واقیعەی كەربەلا ئێژێ (هیهات منا المژلە)، واتا (هەرگیز دای نانەوێنین).
یانی بانگەوازێكە وەك بانگی كۆمەڵەكان و هەڵۆی سوور، (كرێكارێكی هەژاری كوردم ، هیچ پەشیمان نیم لەوەی كە كردم).
خانقییە و لێی مەترسێن، گەمارۆی دەدەن كەچی وەك سندوقی عاجباتی لەو سەرەوە كەوا و سەڵتەی باوە مەحموی لەبەرە، ستایلە و ناگۆڕێ و بەرگە و بە گۆشتەوە نووساوە، ئەمجارەش دەوریان داوە و نییەتیان بەند و داوە، كەچی (خانەقینەگەم) هەر خەركی بێوەژن كۆشییە بۆ (كوردستان) و بە برژانگی چاو دەنگ بۆ حزبەكەی مام جەلال كۆ دەكاتەوە، ئابوونەی بۆ لیستی (١٢٠).
بەسەرهاتی خانەقی رۆمانێكی چڕی پڕ قارەمانە و زۆر كورت ناكرێتەوە، گەلێك جار ئیمپڕاتۆرەكانی رۆژگار و زەمان كەیفیان پێ هاتووە مروارییەكەی ئەڵوەنی بدزن و فێنكی باخەكانی زەوت بكەن ، كەچی هەر تیلەی چاوی لەوڵاتی مادەكان و قەدەری كوردەوارییە و وەك عەلی وەندی هەر دەڵێت:
(من بە تاڵی زوڵفی تۆ
هاوسێ وا زنجیرم كرام
من بەتیری عەشقی تۆ
گیانە دڵم پر لە زامە)
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

