riklam

یەكێتی بە سەوزكردن و پاراستنی ژینگە خزمەتی پارێزگاكان دەكات

کوردستان 10:59 AM - 2023-11-24
لۆگۆی لیست و قەوارەکانی یەکێتی بۆ هەڵبژاردن  PUKMEDIA

لۆگۆی لیست و قەوارەکانی یەکێتی بۆ هەڵبژاردن

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵبژاردن

لیست و هاوپەیمانێتییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق، لەهەوڵی پاككردنەوەی ژینگەی پارێزگاكانی عیراقەو بۆ ئەمەش هەوڵدەدات لە ئەنجومەنی پارێزگاكانەوە پڕۆژەی تایبەت بە مەترسی پیسبوونی ژینگە و پاككردنەوەی ژینگە پێشكەش بە سەرۆكایەتی ئەنجومەنەكان بكات.

لە كارنامەی لیست و هاوپەیمانێتییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا هاتووە، "كاردەكەین بۆ پاككردنەوەی ژینگەی شارەكان و رواندنی درەخت و زیادكردنی باخچە و سەوزایی، هاوكات هەوڵی كردنەوەی كۆلێج و بەشی ژینگەیی لە زانكۆ و پەیمانگاكان دەدەین، چونكە لەم رێگەیەوە دەتوانین خزمەتی تەندروستی هاووڵاتییان بكەین و ژینگەیەكی پاكیان بۆ فەراهەم بكەین".

یەكێتی پشتێنەیەكی سەوزایی لە كەركوك دروستدەكات

 

شاهۆ رۆژبەیانی كاندیدی ژمارە ٢٣ لە هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە ژمارە ١٤٢ بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "كەشوهەوای پارێزگای كەركوك بەهۆی زۆری ئەو پاڵاوگانەی هەیەتی، رۆژ بە رۆژ لە پیسبووندایە و بۆ ئایندە لە بەرنامەی هاوپەیمانێتییەكەماندا هەیە، بە پلان و بەرنامە كار بۆ پاكبوونەوەی ژینگەی شارەكە بكەین".

"دەمانەوێت پشتێنەیەكی سەوزایی لە كەركوك دروست بكەین و ژمارەیەكی زۆر نەمام لە ناو پارێزگاكە بڕوێنین، بەمەش دەتوانین تاڕادەیەكی زۆر ژینگەی شارەكە پاك بكەینەوە، ئەمە جگە لەوەی پلانمان بۆ پاڵاوگەكان هەیە لەبەرامبەر ئەوەی ژینگەی شارەكە پیس دەكەن بەشداربن لەسەوزكردنی شارەكە، ئەو بەرپرسیارێتییە بخەنە سەرشانی خۆیان و هاوكاری پاككردنەوەی ژینگەی شارەكە بن"، شاهۆ رۆژبەیانی وای وت.

 

هەڵمەتی پاكڕاگرتنی ژینگە كاری لەپێشینەی كاندیدانی یەكێتییە

 

یەكێتی لە رێگای كاندیدانی لیستەكەی لە دیالە كاردەكات بۆ پاكڕاگرتنی ژینگەی ناوچە جێناكۆكەكان و گرنگی بە رواندنی نەمام و سەوزكردنی ئەو دەڤەرانە دەدات.

ئاسودە محەمەد كاندیدی ژمارە ١٦ لە لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دیالە ژمارە ١٢٠ بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "گرنگیدان بە كەرتی ژینگە و ئەنجامدانی هەڵمەتی پاككردنەوەی شار و شاروچكەكانی دەڤەرەكە و رواندنی دار و درەخت، لەبەرنامەی لیستەكەماندا هەیە و گرنگی پێدەدەین، ئەمە جگە لەوەی هەوڵی زیادكردنی رێژەی سەوزایی لە دەڤەرەكە دەدەین".

"رێگردەبین لە پیسبوونی ژینگەی پارێزگاكە و گرنگی تایبەت بە گەشەپێدانی كەرتی گەشتوگوزار و ژینگەی ناوچەكە دەدەین، هەروەها كاردەكەین بۆ كردنەوەی كولێژێك یان پەیمانگایەكی تایبەت بە ژینگە لە خانەقین، لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵی كردنەوەی خولی هۆشیاری ژینگەیی دەدەین، بۆ ئەوەی هەموومان بەشداربین لە پاك راگرتنی ژینگە و بەرزكردنەوەی رێژەی سەوزایی لە پارێزگای دیالە"، ئاسودە محەمەد وای وت.

 

گرنگی بە گەشتوگوزار و سەوزایی دەدرێت

 

لەبەرنامەی كاری هاوپەیمانی یەكێتی خەڵكی نەینەوا بەرزكردنەوەی رێژەی سەوزایی و پیشكەشكردنی ئەو پڕۆژانەیە بە ئەنجومەنی پارێزگاكان، كەلەڕێگەیەوە ژینگەی ئەو ناوچانە پاك رادەگیرێن، هاوكات گرنگی دان بە پڕۆژەكانی گەشتوگوزار بەشێكی تری كارەكان دەبن.

هەر لەو بارەیەوە محەمەد حەسەن كاندیدی ژمارە ١٩ لە هاوپەیمانی یەكێتی خەڵكی نەینەوا ژمارە ١٣٤ بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "نەینەوا كە بە یەكێك لە گەورەترین پارێزگاكانی عیراق هەژمار دەكرێت، بەهۆی زۆری ژمارەی دانیشتووان و ئەو كارگە و پاڵاوگانەی هەیەتی ژینگەكەی روو لە پیسبوونی زیاتر دەكات، بۆ ئەمەش هاوپەیمانێتییەكەمان لە پلانیدا هەیە كار بۆ پاككردنەوەی ژینگەی پارێزگاكە بكات".

"بەرزكردنەوەی رێژەی سەوزایی و گرنگی دان بە كەرتی گەشتوگوزار خاڵێكی گرنگە لە كارنامە و بەرنامەی هاوپەیمانێتییەكەمان لە نەینەوا، بۆ ئەمەش لە ئەنجومەنی پارێزگاكەوە پڕۆژە پیشكەش دەكەین و دەبینە هۆكارێك بۆ پاك راگرتنی ژینگەی شارەكە، هاوكات لەبەرنامەماندا هەیە پشتیوانێكی باشی رێكخراوە ژینگەییەكان بین، تا پێكەوە بتوانین پارێزگاكە لەو كارەساتە بپارێزین، كەلە داهاتوودا رووبەڕووی دەبێتەوە"، محەمەد حەسەن وای وت.

 

هەڵمەتی رواندنی یەك ملیۆن نەمام دەبرێتە پارێزگاكانی عیراقیش

 

ژینگەیەكی پاك فەراهەمكردنی تەندروستییەكی باشە بۆ هاووڵاتیان، لەم روانگەیەشەوە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەمیشە دەستپێشخەر بووە بۆ دەستەبەری ژینگەیەكی پاك و لەماوەی رابردوودا لە پارێزگاكانی هەرێم هەڵمەتی رواندنی یەك ملیۆن نەمامی راگەیاندووە، دەیەوێت لە داهاتووشدا ئەم هەڵمەتە بۆ پارێزگا جێناكۆكەكان بگوازێتەوەو رێگربێت لە پیسبوونی ژینگەی پارێزگاكان.


یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەمیشە لە خەمی ژینگەدا بووە، لەم قۆناغەشدا دەیەوێت لە رێگای ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراقەوە زیاتر خزمەت بە ژینگەی ناوچە جێناكۆكەكان بكات و ژیانێكی تەندروستتر بۆ هاووڵاتیان  بڕەخسێنیت، چونكە دەزانێت دەستەبەری ژینگەیەكی خاوێن هێنانە كایەی تەندروستییەكی باشە بۆ هاووڵاتیان، بۆ ئەمەش لە پلان و بەرنامەیدا هەیە لە رێگەی لیست و هاوپەیمانێتییەكانییەوە لە ناوچە جێناكۆكەكان خزمەتی ژینگەی عیراق بكات.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket