د. سەرچڵ قادر: شۆڕشی داتا رۆتین و گەندەڵی كەمدەكاتەوە
کوردستان 03:37 PM - 2023-11-22
PUKMEDIA
د. سەرچڵ قادر
سەرچڵ قادر پڕۆفیسۆری یاریدەدەر لە زانكۆی Southampton ساوس هامپتن لە بەریتانیا و پسپۆڕ لە بواری شیكردنەوەی داتای مانگە دەستكردەكان لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA لەبارەی شۆڕشی داتا و چارەسەرە زیرەكەكان رایگەیاند: "پێشتر داتای تەقلیدی بۆ زانینی ئامار و سەرژمێری وڵاتان بەكاردەهات، بەڵام بەهۆی تێچووە زۆرەكەی و بەفیڕۆدانی كاتی زۆرەوە لە ئێستادا داتای زیرەك لە جیهاندا جێگەی داتای تەقلیدی گرتووەتەوە، چونكە كات و تێچووی كەمتری پێویستە و داتا و زانیارییەكانیش بەشێوەیەكی بەردەوام بەردەستن".
ئەو پسپۆڕەی بواری شیكردنەوەی داتای مانگە دەستكردەكان راشیگەیاند: "شۆڕشی داتا و چارەسەرە زیرەكەكان بۆ گەشەپێدانی ناوچەیی لە كوردستان گرنگە و رۆڵی گرنگ لە چارەسەر یاخود كەمكردنەوەی كێشە ئابوری و ژینگەیی و كێشەكانی دیكەدا دەبێت، هاوكات رۆتین و گەندەڵی كەمدەكاتەوە و متمانە بۆ نێوان حكومەت و خەڵكیش دەگەڕێنێتەوە".
دەقی چاوپێكەوتنەكە:
جیاوازی نێوان داتای زیرەك و داتای تەقلیدی چییە؟ گرنگی داتای زیرەك چییە؟
-"گەورەترین داتا ئەوەیە كە وڵاتان لەكاتی سەرژمێریدا كۆیدەكەنەوە و دەیخەنەڕوو، بەڵام عیراق چەند ساڵێكە ئەو سەرژمێرییەی نەكردووە، دوا سەرژمێری ساڵی 1997 كراوە كە هەرێمی كوردستانی نەگرتووەتەوە و ئەنجامەكەشی باوەڕپێكراو نەبووە، بۆیە پێویستە بەردەوام داتا كۆبكەینەوە كۆكردنەوەی ئەو داتا تەقلیدیانەش كات و تێچوویەكی زۆری دەوێت، بۆیە لە ئێستادا گرنگترین ئەو داتایانەی لە دنیادا بۆ زانینی داتای كۆچكردن، ئاوارەبوون، كشتوكاڵ، ئابوری، دیمۆگرافیا بەكاردێن پێیاندەوترێت (سەتەلایت ئیمەیج) وێنەی مانگە دەستكردەكان، (مۆبایل داتا) داتای مۆبایل، داتای دیجیتاڵ سۆشیاڵمیدیا، گرنگی وێنەی مانگە دەستكردەكانیش لەوەدایە وێنەی گۆی زەوی دەگرێت و داتاكان بەردەوام بەردەستن، جگە لەوەی تێچووی كەمتر و كاتی كەمتریان دەوێت، بۆیە هەڵمەتێكی لەم شێوەیەش لە هەرێمی كوردستان بۆ گەشەپێدانی ناوچەیی گرنگە و لە یادی سلێمانیشدا گرنگە دەستبخرێتەسەر نەبوونی داتا".
كۆكردنەوەی ئەم داتایانە تاچەند رۆڵیان لە چارەسەرە زیرەكەكاندا هەیە؟
-"ئێستا لە جیهاندا ئەو داتایانەی كە هەن دەبێت (GPS) جی پی ئێس-ی لەگەڵدابێت، بۆ ئەوەی كاتێك داتایەك لە توێژینەوەیەكدا بەكاردەهێندرێت چەندین ساڵ پاش ئەوە بتواندرێت بچیتەوە سەر هەمان لۆكەیشن، كێشەكە لەوەدایە لێرە ئەو رۆشنبیرییە لەبارەی داتاكانەوە نییە و داتاكانمان (GPS) جی پی ئێس-یان لەگەڵدا نییە، بێگومان ئەو داتایانەش كە ئێمە بە تەقلیدی وەریاندەگرین گرنگن، چونكە زیرەكی (ئارتیفیشیەڵ ئینتێڵیجنس) دەتوانێت وەك مرۆڤ كاربكات كاتێك فێری داتاكان دەكرێت، واتا كاتێك لەسەر بایەتێكی ئابوری كاردەكەیت دەبێت داتایەكی واقعی پێبدەیت و پاشان خۆی كاریلەسەر دەكات".
رۆڵی هاووڵاتی لە شۆڕشی داتا و چارەسەرە زیرەكەكاندا چییە؟
-"هاووڵاتیان دەتوانن هاوكاری ئەو كەسانە بكەن كە داتا كۆدەكەنەوە و داتای راست و دروستیان پێبدەن، چونكە زۆرجار بەشێك لە هاووڵاتیان ئامادە نین بەشداری لەو سەرژمێریانەدا بكەن، لە كاتێكدا هاووڵاتیان لەو داتایانە سوودمەند دەبن چونكە زۆرجار كێشەی ئابوری و ژینگەیی و ... هەن، ئەم داتایانەش رۆڵیان لە چارەسەركردن یان كەمكردنەوەی ئەو كێشانەدا هەیە، بۆ نموونە بەپێی داتاكان تەنها لە ساڵی 2013 دا زیاتر لە 10 هەزار و 400 كەس بەهۆی خۆڵبارینەوە لە عیراق مردوون و زیانی زیاتر 15 بلیۆن دیناری عیراقی لە سەرجەم سێكتەرەكان داوە، بۆ ئەوەی ئەم كێشانەش كەمكەینەوە پێویستمان بەداتای زیرەكە و بە داتای تەقلیدیش ناتوانین چاودێری بكەین، چونكە خۆڵبارین لە دەرەوەی عیراقیش هەیە".
شۆڕشی داتا دەبێتە هۆی دروستكردنی متمانە لەنێوان حكومەت و خەڵك؟
بێگومان شۆڕشی داتا دەتوانێت متمانە بەتایبەت لە نێوان حكومەت و گەنجان دروستبكات، چونكە گەنجان زۆربەی كاتەكانیان لەگەڵ سمارتفۆنەكانیندا بەسەردەبەن و حكومەتیش دەتوانێت بە داتا بەڵگەكانیان بۆ بخاتەڕوو، لە ئێستاشدا هاووڵاتیان لە ژمارە و داتا بێزارن، بۆیە پێویستە داتاكان نەخشەیەكی پڕ وردەكاریان بۆ بخرێتەڕوو و شوێن و ناوچەكەی دیاریبكرێت، كە ئەمەش وادەكات شۆڕشی داتا شەفافیەتی زیاتری تێدابێت بەراورد بە داتای تەقلیدی".
شۆڕشی داتا كاریگەری لەسەر كەمكردنەوەی رۆتین و بەگژداچووونەوەی گەندەڵی دەبێت؟
-"بێگومان چونكە كاتێك خەڵك داتاكەت بە نەخشەو وردەكارییەوە دەبینێت و دەتواندرێت بە داتا وەڵامی سەرجەم پرسیارەكانی بدرێتەوە، گومان لای هاووڵاتی ناهێڵدرێت و رێگا بە گەندەڵیش نادرێت چونكە لە نەخشەكەدا خەرجیش بە ڕوونی ئاماژەی پێدراوە".
ئەمەش لەکاتێکدایە رۆژی ١٤-١١-٢٠٢٣، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران هاوکات لەگەڵ یادی ٢٣٩ ساڵەی بنیاتنانی شاری سلێمانیدا، لە یەکەمین کۆنفڕانسی رێکخراوی مید، پرۆژەی دەستپێشخەری شۆڕشی داتای راگەیاند.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

