دەرفەتی زێڕین بۆ كەركوك
کوردستان 11:17 AM - 2023-11-20
PUKMEDIA
سەروتاری PUKMEDIA
سەروتاری PUKMEDIA
هەڵبژاردنی ئەمجارەی پارێزگاكانی عیراق و لە ناویدا پارێزگای كەركوك گرنگە، بەڵام بۆ كەركوك و كەكوكییەكان جیاوازتر و گرنگترە، كە حەڤدەساڵە ئەو شارە لەو مافەی بڕیاردانی گەل بێبەشكراوە، كە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی تێدا ئەنجام نەدراوە.
لەماوەی ئەو 17 ساڵەدا دەبوایە چوار جاری دیكەش كەركوكییەكان بە هەموو پێكهاتەكانیانەوە، بڕیاریان لە چارەنووسی خۆیان بدایە و لە هەڵبژاردن دا بەپێی پشك و ئیستحقاقی خۆیان و بەڕەچاوكردنی شەراكەتی راستەقینەی هەموو پێكهاتەكان هاوبەشی بەڕێوەبردنی ئیداریبوونایە، بەڵام هەرجارەو بەبیانوویەك ئەو مافە دیموكراسییە لە كەركوكی قودسی كوردستان زەوتكراوە، هەرچەندە دوو هەڵبژاردنی دیكە (2009 و 2013) لە پارێزگاكانی عیراق كراون.
كەركوك، بۆ كورد وەك پێكهاتەی سەرەكی شارەكە، وەك خاك و ناسنامە كوردستانییەكەی، خەبات و تێكوشانی سیاسی و پێشمەرگایەتی زۆری بۆ كراوە، خوێنی زۆری لە پێناودا بەخشراوە، پشكی شێری ئەم بەخشین و خەباتەش بەر یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كەوتووە و مێژووی رابردوو شاهیدە، بۆیە لە قۆناغی ئێستادا كە كەركوك لەبەردەم پڕۆسەی هەڵبژاردن دایە كە بڕیارە ( 18ی12 ئەمساڵ) بەڕێوەبچێت، زیاتر لە هەر كاتێكی دیكە پێویستە بەری ئەو خەبات و قوربانیدانە بچنێتەوە و لە بەرژەوەندی هەموو پێكهاتەكان بیخاتەگەڕ وەك چۆن لە یەكەمین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەكە لە ساڵی 2005، دا كورد بەلیستی برایەتی بەشداریكرد و زۆرینەی كورسییەكانی بەدەستهێنا، بەڵام سەركەوتن و دەسەڵاتی خستەوە خزمەتی پێكاتەكان و پێكەوەژیان و هەمووانی بەبێ جیاوازی بەشدار پێكرد و كورسی نەكردە پێوەر، ئەمە سیاسەتی ئێستای یەكێتی و هاوپەیمانییەكەیەتی بۆ ئەم هەڵبژاردنەش.
بەرلە هەموو شتێك، ئەم هەڵبژاردنە دەرفەتێكی زێڕینی دیموكراسییە، بۆ ئەوەی كەركوكییەكان، دوای 17 ساڵ بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن لە پێناوی ئیدارەیەكی خزمەتگوزار و كۆتاییهێنان بەدەسەڵاتی خۆسەپێن و گەندەڵ، بەڵام بۆ كورد بەپلەی یەكەم، بایەخی (سیاسی، ناسنامە، خاك)ی هەیە و دۆخ و قۆناغەكەش لە كەركوكییەكان دەخوازێت، بەچڕی بەشداری دەنگدان بكەن و دەرفەتی خەباتی دیموكراسی هەڵبژاردن لە بەرژەوەندی كوردی پێكهاتەی سەرەكی یەكلا بكەنەوە و لەو دەنگدانەشدا هاوپەیمانی (كەركوك هێز و ئیرادەمانە 142) هەڵبژێرن، ئەو هاوپەیمانییەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی تێدایە، كە زۆرترین خەبات و خوێن و گیانبەخشینی بۆ كەركوك و كەركوكییەكان بووە.
دەنگدان بە هاوپەیمانی 142، بۆ ئەوەیە هێزی زیاتر بە یەكێتی ببەخشێت، تاوەكو ئەو هێزە بە هێزی دەنگدەرانی و بە ئەنجامی سەركەوتنی خەباتی دیموكراسی كەركوك بۆ كەركوكییەكان و لەناویاندا كورد مسۆگەرتر بكات، هاوتەریبیش رێگەی گێڕانەوەی كورد بۆ پۆستە ئیدارییەكان و لەناویاندا پۆستی پارێزگاری كەركوك ئاسانتر بكات و جارێكی دیكەش مۆری ناسنامەی كوردستانیبوونی كەركوك بەئاشكرا لە لاپەڕەی مێژووی ئایندەی كەركوك بداتەوە، ئەمەش تەنیا بەیەكێتی دەكرێت، چونكە ئەم هێزە سیاسییە لە رۆژە سەختەكاندا لەگەڵ كەركوكییەكاندا مایەوە و روبەڕووی بەعس بووەوە و بەبێ سازش شەڕی ناسنامە و كوردستانیبوونی شارەكەی بردەوە، ئێستاش هەر یەكێتی دەتوانێت بە پشتیوانی دەنگدەرانی كورد شەڕی ئاسانی خەباتی دیموكراسی بباتەوە و كەركوك و خاك و ناسنامەكە بپارێزێت و بیخاتەوە دەست خەڵكی رەسەنی شارەكە و قەرەبووی بێبەشكردنی خۆیان لە هەڵبژاردن بكەنەوە و هاوپەیمانی 142 سەربخەن، لەم روانگەیەشەوە وەك هەمیشە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان قەڵای سیاسییان دەبێت و وەك قەڵای كەركوك دەمێنێتەوە بۆ پاراستنی كەكوك و كەركوكییەكان و خزمەتكردنی هەموو پێكهاتەكان بەبێ جیاوازی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم: پاراستنی زمانی کوردی ئەرکێکی نەتەوەییە
02:51 PM - 2026-02-21 -
ڕفعەت عەبدوڵڵا: زمانی کوردی یەکێکە لەزمانە دەوڵەمەندەکان
01:42 PM - 2026-02-21 -
سەرۆکى شارەوانى سلێمانى: دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستپێدەکاتەوە
01:30 PM - 2026-02-21 -
نرخی نەوت بەرێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
12:22 PM - 2026-02-21
ئەمانەش ببینە
گرانی نرخی کارەبا ناڕەزایی زیاتری لێدەکەوێتەوە
04:41 PM - 2026-02-21
سەرۆک بافڵ: پاراستن و پەرەپێدانی زمانی دایک بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشە
01:32 PM - 2026-02-21
قوباد تاڵەبانی: ئەرکمان لە پاراستنی زمانەوە گۆڕاوە بۆ گەشەپێدان
11:22 AM - 2026-02-21
له سلێمانی دهست بهدابهشكردنی قهرهبووی حاجیان دهكرێت
10:56 AM - 2026-02-21
زۆرترین خوێنراو
-
ئەمڕۆ و سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت
کوردستان 11:22 AM - 2026-02-21 -
له سلێمانی دهست بهدابهشكردنی قهرهبووی حاجیان دهكرێت
کوردستان 10:56 AM - 2026-02-21 -
وۆرکشۆپێک بە ناونیشانى "زمانى کوردى، وەک زمانى نوسینى کارگێڕى" بەڕێوەچوو
کوردستان 10:49 AM - 2026-02-21 -
کۆمپانیای نەوتی باکور: ئاگرەکەی وێستگەی باجوان کۆنترۆڵکرا
کوردستان 09:55 AM - 2026-02-21 -
رۆژی زمانی دایك پیرۆزبێت
کوردستان 09:19 AM - 2026-02-21 -
زمانی بێ هاوتا
بیروڕا 11:50 PM - 2026-02-20 -
پێشکەشکردنی ماستەر و دکتۆرا لەزانکۆکانی عیراق دەستپێدەکات
کوردستان 10:20 PM - 2026-02-20 -
فەهمی بورهان: بەقەزاکردنی جەلەولا هەنگاوێکی نادەستوورییە
کوردستان 09:59 PM - 2026-02-20





.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

