سەرۆکی دامەزراوەی مید:شۆڕشی داتا لەپێناو باشترین خزمەتە
کوردستان 11:56 AM - 2023-11-17
تایبەت
ئامانج شەهید شەوکەوت
ئامانج شەهید شەوكەت سەرۆكی بۆردی دامەزراوەی مید لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ سایتی رەسمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: " چەندین ساڵە داتای باش و راستمان لەبەردەست نەبووە كە پشتی پێ ببەسترێت، لەم ماوەیەدا دامەزراوەی مید ئامادەكراوە بۆ گەشەپێدانی ناوچەیی، كەبەهۆیەوە بەرنامە دادەڕێژرێت بۆ پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بە لایەنی پەیوەندیدار لە كەرتی حكومی و تایبەت، بۆیە پڕۆژەی (دەستپێشخەری شۆڕشی داتا) مان راگەیاند بۆ چارەسەركردنی هەژاری وڵات لەدەستكەوتنی داتا".
دەشڵێت: "شۆڕشی داتا یەكەم هەنگاوی ئەم پرۆسەیەیە و دواتر سمارت سولی پۆرتاڵێكە بۆ پۆلێنكردنی هەندێك كێشە، كەلەوێ بڵاودەكرێتەوەو دواتر بانگەواز بۆ گەنجان دەكەین بۆ پێشنیاركردنی چارەسەری ئەو كێشەیە، دواتر هەڵسەنگاندن بۆ ئەنجامەكانیان دەكرێت".
دەقی چاوپێكەوتنەكە:
دەستپێشخەری شۆڕشی داتا بە چارەسەرە زیرەكەكان بۆ گەشەپێدانی هەرێم چی دەگەیەنێت؟
-ئامانج شەهید شەوكەت: "هەموو تاكێك پەیوەستە بە داتاوە، لەهەر بوارێكدا بێت، بەبێ زانیاری و سەرچاوە ناتوانێت كارەكانی رایی بكات، كێشەكە لەوەدایە چەندین ساڵە داتای باش و راستمان لەبەردەست نەبووە كە پشتی پێ ببەسترێت، لەم ماوەیەدا دامەزراوەی مید ئامادەكراوە بۆ گەشەپێدانی ناوچەیی، كەبەهۆیەوە بەرنامە دادەڕێژرێت بۆ پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بە لایەنی پەیوەندیدار لە كەرتی حكومی و تایبەت، كێشەكەش لەوێوە سەریهەڵدا كەدەستمان بەم كارە كرد، دەستكەوتنی داتا هیچ ئاسان نەبوو لەهەموو بوارەكاندا، ئەم كەلێنە چەندین ساڵە هەستی پێدەكرێت، بەڵام كەس هەنگاوی جدی نەناوە بۆ چارەسەر، بەو هۆیەوە هەنگاوێك هاتینە دواوەو داتامان كرد بە پرۆژە بۆ ئەوەی دۆخەكەی چاك بكەین، بۆیە كردمان بە پرۆژە، بۆ چارەسەركردنی هەژاری وڵات لەدەستكەوتنی داتا و ناومان نا (دەستپێشخەری شۆڕشی داتا)، كەچەندین وڵاتی تر ئەم كێشەیەیان هەیە و نەتەوە یەكگرتووەكان ئاماژەیان پێداوە، كە ئەم هەنگاوە بە پشتگیری نوسینگەی قوباد تاڵەبانی كراوەو، دەستمانكردووە بە دۆزینەوەی شێوازی دەستكەوتنی داتا، كەبەئاسانی دەستی كەسانی پەیوەندیدار بكەوێت، لایەنێكی تریشی ئەوەیە كە توانای مرۆیی بەرزبكەینەوە، كە نەوەیەکمان هەیە لە بابەتە سەردەمییەكان تێدەگەن، فێرببن چۆن داتا بەزانستی بەكاربهێنرێت و چۆن مامەڵەی پێوە بكرێت".
سەقامگیری و گەشەی ئابوری لە چوارچێوەی ئەم پرۆژەیەدا لە كویا خۆی دەبینێتەوە؟
-ئامانج شەهید شەوكەت: "كە ئابورییەك نەتوانێت بەردەوام بێت، لەبەر ئەوەیە كە بڕیاری دروست نەدراوە، بڕیاری دروستیش تەنها و تەنها بە داتا دەكرێت، ئەگەرنا بڕیار دەتوانرێت بەپێی ویست و بۆچونی خەڵكی تایبەت بكرێت، بەڵام ئەمە لەسەر بنەمایەكی زانستی نییە و ویستی شەخسە، كە ئەشكرێ كەسێك ئەوەنە زیرەك بێت بڕیارێكی باش بدات، بەس ناتوانێت بە زانست بیسەلمێنێت، بەڵام لەهەبوونی داتای پێویست و بەردەست ئابووری سەقامگیرتر دەبێت".
پرۆژەی دەستپێشخەری شۆڕشی داتا چی بۆ هەماهەنگی نێوان حكومەت و كەرتی تایبەت دەستەبەر دەكات؟
-ئامانج شەهید شەوكەت: "داتا یان زانیاری زیاتر لەدەستی حكومەتدایە و حكومەتیش دەیەوێت خۆی كۆنترۆڵی داتا بكات، بەڵام لە وڵاتی پێشكەوتوو گەشەكردوو، داتا ئازادە بۆ كەرتی تایبەت و حكومەت، بەڵام لەكۆتاییدا حكومەت پارێزەری مافی تاكە و زانیارییە كەسییەكانی تێدایە، بەڵام ئەوەی كەرتی تایبەت پێی دەكرێت حكومەت پێی ناكرێت و حكومەت دەتوانێت رێگایان پشان بدات و ئاسانكاری و پشتگیرییان بكات بۆ دەستكەوتنی داتای دروست و داتاكانیش بگەرێتەوە حكومەت".
بەشداری هاووڵاتیان لەم پرۆژەیە لە چ رێگایەكەوە دەبێت؟ كەئەگەر كیشەیەك پەی پێ ببەن؟
-ئامانج شەهید شەوكەت: "كە داتا كۆدەكرێتەوە، وەك لە جیهاندا باوە دەبێت بۆچونی هاووڵاتیانی لەسەر وەربگیرێت و داتاكەت دەوڵەمەند بكەیت، ئەویش بەدوو شێواز، یەكەمیان بە ژمارە و دووەم بە لێدوان یاخود بە شێوازی راپرسی، كەئەمەش وادەكات شیكردنەوەی داتاكان بەهێز ببن و بەهۆیەوە بڕیارێكی دروستتر لەبارەیەوە بدرێت".
جگە لە دەستپێشخەری شۆڕشی داتا لەلایەن قوباد تاڵەبانی، دوو پرۆژەی تر راگەیەندران، سودی چییە بۆ گەنجان؟
-ئامانج شەهید شەوكەت: "شۆڕشی داتا یەكەم هەنگاوی ئەم پرۆسەیەیە و دواتر سمارت سولی پۆرتاڵێكە بۆ پۆلێنكردنی هەندێك كێشە، كەلەوێ بڵاودەكرێتەوەو دواتر بانگەواز بۆ گەنجان دەكەین بۆ پێشنیاركردنی چارەسەری ئەو كێشەیە، دواتر هەڵسەنگاندن بۆ ئەنجامەكانیان دەكرێت، ئەو كێشانەش پشتیان بە داتا بەستووەو سەلمێنراون، ئەمەش رێگا بۆ گەنجان خۆشدەكات بۆ پێشكەشكردنی پرۆژە، هاوكاتیش كارلەسەر گەشتوگوزاری پارێزگای هەڵەبجە دەكرێت و لە كۆنفرانسەكەش ئاماژەی پێكراوە كە چۆن داتا كۆكراوەتەوە، هاوكات پێوەری هەوا_مان لە پارێزگای سلێمانی داناوە، بۆ دیاریكردنی رێژەی پاكی و پیسی هەوا، كەلەمانگی 12 سلێمانی دەبێتە باشترین و پێشكەوتووترین شوێن بۆ پێوەركردنی كوالێتی هەوا لەسەر ئاستی عیراق و رۆژانە ئەم جیهازانە كاردەكەن و پێوەری هەوا هەڵدەسەنگێنن و هەموو كەس دەتوانی بەدەستی بهێنێت".
ئەمەش لەکاتێکدایە رۆژی ١٤-١١-٢٠٢٣، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران هاوکات لەگەڵ یادی ٢٣٩ ساڵەی بنیاتنانی شاری سلێمانیدا، لە یەکەمین کۆنفڕانسی رێکخراوی مید، پرۆژەی دەستپێشخەری شۆڕشی داتای راگەیاند.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
لهسهر راسپاردهی جێگری سهرۆكی یهكێتی بهشێك له كێشهكانی چهمچهماڵ چارهسهر دهكرێن
11:37 AM - 2026-06-24
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
10:00 AM - 2026-06-24
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:07 AM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23 -
ترەمپ رەزامەندی ئێران بۆ پشکنینی ئەتۆمی رادەگەیەنێت و تاران رەتی دەکاتەوە
جیهان 04:18 PM - 2026-06-23 -
سۆمۆ: هەناردەی نەوتی کەرکوک بۆ حەوت ملیۆن بەرمیل بەرزبۆتەوە
کوردستان 03:39 PM - 2026-06-23





.jpg)

دابەزێنە

