دەرباز كۆسرەت رەسوڵ: پێكهاتەكان نوێنەری راستەقینەی خۆیان هەڵبژێرن
کوردستان 05:36 PM - 2023-11-15
PUKMEDIA
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكان و ئایدن مەعروف ئەندامی مەكتەبی سیاسی بەرەی توركمانی
دوانیوەڕۆی چوار شەممە ١٥/١١/٢٠٢٣ لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە هەولێر، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكان پێشوازی لە وەفدێكی بەرەی توركمانی بە سەرۆكایەتی ئایدن مەعروف ئەندامی مەكتەبی سیاسی كرد.
لە دیدارێكدا كە هەریەك لە هەڤاڵان دكتۆر مەجید حەمەدەمین لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێر و سالار لالە سەرحەد لێپرسراوی بۆردی كوردستانییەكان ئامادەی بوون گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بەرەی توركمانی كرا.
بەشێكی تری دیدارەكە گفتوگۆ كردن بوو لەبارەی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان و رۆڵ و پێگەو بەشداری پێكهاتەكان، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ دووپاتی كردەوە كە یەكێتی خوازیارە مافی سەرجەم پێكهاتەو نەتەوە جیاوازەكان پارێزراو بێت و ئازادانە نوێنەری راستەقینەی خۆیان هەڵبژێرن.
دۆخی كوردستان و پەیوەندی نێوان لایەنەكان تەوەرێكی تری دیدارەكە بوو، هەردوولا هاوڕابوون كە پێویستە كێشەكان بە دیالۆگ و لێكتێگەیشتن چارەسەر بكرێن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

