سەرۆک کۆمار بە توندی سەرکۆنەی پێشێلکارییەکان لە غەزە دەکات
عیراق 05:40 PM - 2023-11-11.jpg)
سەرۆککۆماری عیراق
دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید سەرۆک کۆمار، وتەی عیراقی لە لوتکەی عەرەبی-ئیسلامی بۆ پشتیوانیکردن لە گەلی فەلەستین پێشکەشکرد، کە ئەمڕۆ شەممە 11-11-2023 لە ڕیازی پایتەخت دەستیپێکرد.
لەمیانەی وتەکەیدا سەرۆک کۆمار هەڵوێستی چەسپاوی عیراقی دووپاتکردەوە، کە داوای بەدیهێنانی هیواکانی گەلی فەلەستین دەکات بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی دادپەروەرانە و دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەلەستین کە قودسی پیرۆز پایتەختی بێت.
سەرۆک کۆمار بە توندی سەرکۆنەی پێشێلکارییە ئاشکراکانی یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکانی کرد، بەتایبەتی ئەو تاوانانەی کە کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوون و نەخۆشخانەکان و دامەزراوە مەدەنییەکانی کردۆتە ئامانج و هەزاران قوربانییان لێکەوتوەتەوە، کە زۆربەیان منداڵ و ژن و بەساڵاچوانن.
لە وتەکەیدا دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید سەرۆک کۆمار، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد هەنگاوی جدی بنێت بۆ سەرکۆنەکردنی هێرشە نەخشەبۆکێشراو و پێشێلکارییە مەترسیدارەکان و بەئامانجگرتنی دامەزراوە مەدەنییەکان لە کەرتی غەزە و راگرتنی دەستبەجێی کردەوە سەربازییەکان، هەروەها بەخێرایی هەنگاو بنرێت بۆئەوەی رێگە بە کاروانی یارمەتییە مرۆییەکان بدەن بەزووترین کات و بەبێ کۆت و بەند بچنە ناو خاکی فەلەستینەوە. جەختیشی لەوە کردەوە ئەوەی سوپای داگیرکەر لە غەزە ئەنجامی دەدات، هیچ پاساوێکی نییە جگە لە بەرجەستەکردنی سیاسەتی نەژادپەرستی کە لەسەر بنەمای دەربەدەرکردن و دەستبەسەرداگرتنی زەوی و بەجولەکەکردنی ناوچە فەلەستینییەکان و فراوانکردنی بونیادنانی ئۆردوگای نیشتەجێبوون، داڕێژراوە.
ئەمەش دەقی وتەی سەرۆک کۆمارە:
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
برای بەڕێزم شازادە محەمەد کوڕی سەلمان کوڕی عەبدولعەزیز ئال سعود، جێنشینی شانشینی عەرەبستانی سعودی
خاوەنشکۆ و بەڕێزان و پایەبەرزان
بەڕێز ئەمینداری گشتی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی
بەڕێز ئەمینداری گشتی رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی
خوشکان و برایانی بەڕێز
سڵاوی خودای گەورەتان لێبێت
لە سەرەتای ئەم وتەیەدا سوپاسێکی بێ پایانم ئاراستەی خزمەتکاری هەردوو حەرەمی پیرۆز، خاوەنشکۆ شا سەلمان کوڕی عەبدولعەزیز ئال سعود و شازادە محەمەد کوڕی سەلمان کوڕی عەبدولعەزیز ئال سعود دەکەم، هەروەها ستایش و پێزانینم بۆ گەلی سعودییەی برا بۆ میوانداریکردنی کارەکانی ئەم لوتکەیە، کە لە هەلومەرجێکی سەختدا سازدەکرێت و تایبەتە بەو تاوانانەی بەدرێژایی رۆژ لەلایەن سوپای داگیرکەرەوە لە هەوڵی بێ سوددایە بۆ لەناوبردنی دۆزی فەلەستین و ماف و خواستەکانی گەلی فەلەستین بە گشتی.
عیراق هەڵوێستی نەگۆڕی خۆی دوپاتدەکاتەوە، کە بریتییە لە بەدیهێنانی خواستەکانی گەلی فەلەستین بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی دادپەروەرانە و دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەلەستین کە قودسی پیرۆز پایتەختی بێت.
عیراق سیاسەتی تۆڵەسەندنەوە و سزادانی بەکۆمەڵ رەتدەکاتەوە، کە داگیرکەر دژی گەلی فەلەستین پەیڕەوی دەکات، هەروەها عیراق بە توندی سەرکۆنەی پێشێلکارییە ئاشکراکانی یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان دەکات، بەتایبەتی ئەو تاوانانەی کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوون و نەخۆشخانەکان و دامەزراوە مەدەنییەکان دەکەنە ئامانج، کە لە ئەنجامدا هەزاران قوربانی لێکەوتوەتەوە و زۆربەیان منداڵ و ژن و بەساڵاچون.
لەم مینبەرەوە، عیراق داوای دانانی چوارچێوەیەکی کرداری دەکات بۆ رزگارکردنی گەلی فەلەستین لەم کۆمەڵکوژییانە، لە رێگەی ئەم داواکارییانەی خوارەوە:
یەکەم: داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بکرێت بە جددی کاربکات بۆ سەرکۆنەکردنی پەلامارە نەخشەبۆکێشراو و پێشێلکارییە مەترسیدارەکان و بەئامانجگرتنی دامەزراوە مەدەنییەکان لە کەرتی غەزە، دواتریش دەستبەجێ وەستاندنی جەنگ.
دووەم: هەنگاوی پەلە و جددی بنرێت بۆئەوەی دەستبەجێ و بەبێ هیچ کۆت و بەندێک رێگە بە کاروانی یارمەتییە مرۆییەکان بدرێت تا بچنە ناو خاکی فەلەستینەوە.
سێیەم: جەختکردنەوە لەوەی کە بڕینی خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندیکردن لە کەرتی غەزە بەئامانجی گۆشەگیرکردنی زیاتر لە دوو ملیۆن کەسە و شاردنەوەی تاوانەکانی جەنگی داگیرکەرە لە جیهان، ئەمە جگەلەوەی ڕێگری لە ئەرکەکانی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکات بەتایبەتی ئاژانسی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ فریاگوزاری پەنابەران (UNRWA).
چوارەم: ئەوەی سوپای داگیرکەر لە غەزە ئەنجامی دەدات، هیچ پاساوێکی نییە جگە لە بەرجەستەکردنی سیاسەتی نەژادپەرستی، کە لەسەر بنەمای دەربەدەرکردن و دەستبەسەرداگرتنی زەوی و بەجولەکەکردنی ناوچە فەلەستینییەکان و فراوانکردنی بونیادنانی ئۆردوگای نیشتەجێبون، داڕێژراوە.
ئەو کردەوە دڕندانانەی ئێستا دەسەڵاتدارانی داگیرکەر پەیڕەوی دەکەن، پیلانێکی تاوانکارییە بە ئامانجی دەرکردنی فەلەستینییەکان لە ماڵ و حاڵی خۆیان، ئەمەش سیاسەتێکی قێزەونانەیە و بە تەواوی ڕەتکراوەیە. لەگەڵ ئەوەشدا سورین لەسەر مافی گەڕانەوەی پەنابەران و کۆچبەرانی فەلەستینی بۆ زێد و ناوچەکانی خۆیان.
خاوەنشکۆ و بەڕێزان و پایەبەرزان
کۆماری عیراق، کە هەمیشە پشتیوانی لە دۆزی گەلی فەلەستین و خەباتی دادپەروەرانەی بۆ مافە رەواکانیان کردوە، بە نیگەرانییەکی زۆرەوە لەو ئازارە مرۆییە دەڕوانێت کە فەلەستینییەکانی خستۆتە دۆخێکی ناهەموارەوە لەنێوان بێدەنگییەکی نامۆ و ناڕەوای نێودەوڵەتیدا، کە ئاماژەیە بۆ گرژیی زیاتر و دۆخێک درێژە پێ دەدات لە گرژی و گەشەسەندنی قەیران لە ناوچەکەدا و رێگری دەکات لە گەیشتن بە چارەسەرێکی دادپەروەرانە و کۆتاییهاتنی ئەم دۆخە.
دوبارە جەخت لە هەڵوێستی نەگۆڕی عیراق دەکەینەوە لە پشتیوانیکردنی دۆزی فەلەستین و خۆڕاگری گەلی فەلەستین بۆ روبەڕوبونەوەی ئەو هێرشە بەردەوامە دڕندانانەیە و هاودەنگیی رەهای کۆماری عیراق لەگەڵ گەلی فەلەستین لە بەدیهێنانی خواستەکانیان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی خۆیان دووپاتدەکەینەوە، کە قودسی پیرۆز پایتەختی بێت بەپێی بڕیارنامەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.
دوبارە سڵاوی خودای گەورەتان لێبێت
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
كاندیدانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بناسە
01:18 PM - 2023-11-05 -
قوباد تاڵەبانی ئەندامێتی فەخری لە کۆمەڵەی تالاسیمیای کوردستانی پێبەخشرا
09:27 PM - 2023-12-07 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی تاکە هێزی پارێزەری کەرکووک و کەرکووکییەکانە
08:04 PM - 2023-12-07 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی قاسم حاجی حەمە
01:30 PM - 2023-12-07
ئەمانەش ببینە
سەرۆك بافڵ: یەكێتی پشتگیریی هەڵبژاردنێكی بێگەرد دەكات
12:13 PM - 2023-12-07
قوباد تاڵەبانی: ژن لە كۆمەڵگەی ئێمەدا لاواز نییەو بەهێزە
09:30 AM - 2023-12-07
سەرۆك بافڵ: پشتگیریی سەربەخۆیی دادگاكان دەكەین
09:32 PM - 2023-12-06
سهرۆك بافڵ: ئهركی ههموومانه وڵات لهئهگهری نهخوازراو بپارێزین
03:40 PM - 2023-12-06
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی ئەندامێتی فەخری لە کۆمەڵەی تالاسیمیای کوردستانی پێبەخشرا
کوردستان 09:27 PM - 2023-12-07 -
ئاراس محەمەد ئاغا: دەنگەکانی یەکێتی لە نەینەوا زیاد دەکات
کوردستان 08:21 PM - 2023-12-07 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی تاکە هێزی پارێزەری کەرکووک و کەرکووکییەکانە
ی ن ک 08:04 PM - 2023-12-07 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی قاسم حاجی حەمە
ی ن ک 01:30 PM - 2023-12-07 -
هاوخەمی سەرۆكی یەكێتی بۆ بنەماڵەی شەهیدی فەرماندە محەمەد بیكەیسی
پرسەنامە 12:50 PM - 2023-12-07 -
قوباد تاڵەبانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی بایز برایم عباس شەرەبۆتی دەكات
پرسەنامە 12:22 PM - 2023-12-07 -
سەرۆك بافڵ: یەكێتی پشتگیریی هەڵبژاردنێكی بێگەرد دەكات
کوردستان 12:13 PM - 2023-12-07 -
هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە، لیستێكی دەستپێشخەرو گەنجانەیە
کوردستان 12:03 PM - 2023-12-07