یه‌كێتی بڕیاره‌كانی پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان ره‌تده‌كاته‌وه
کوردستان 02:51 PM - 2023-11-11
PUKMEDIA
یەکێتی لە جێناکۆکەکان
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕیاره‌كانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕش (مجلس قيادة الثورة) و لیژنەی کاروباری باکوور (لجنة شؤون الشمال) تایبه‌ت به زه‌وی و زاری جوتیارانی كورد له كه‌ركوك ره‌تده‌كاته‌وه‌و له‌به‌رنامه‌ی هاوپه‌یمانی كه‌ركوك هێز و ئیراده‌مانه ژماره ١٤٢ ش ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه:"پێویسته هه‌موو ئه‌و بڕیارانه هه‌ڵبوه‌شێنه‌وه كه پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی ده‌ستوورن و كێشه‌ی بۆ جوتیارانی كورد و توركمان دروستكردوه".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی كه‌ركوك داوا ده‌كات
جوتیاران بچن گرێبه‌سته‌كانیان نوێ بكه‌نه‌وه، كاندیدێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستانیش بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ده‌ڵێت:" رێگه‌ناده‌ین ئه‌و گرێبه‌ستانه
نوێ بكرێنه‌وه كه به‌بڕیاری (لجنة شؤون الشمال) پێشتر نوێ كراونه‌ته‌وه".
بڕیارەکانی لجنة شؤون الشمال کاریان پێناکرێت
كاكه ره‌ش سدیق لێپرسراوی لیژنه‌ی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی ١٤٠ له كه‌ركوك به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" ئه‌و جوتیاره كوردانه‌ی به‌پێی یاسای ژماره ٣٥ ی ساڵی١٩٨٣ گرێبه‌ستیان كردوه ده‌توانن بچن گرێبه‌سته‌كانیان نوێ بكه‌نه‌وه".
" بڕیاره‌كانی (مجلس قيادة الثورة)
و (لجنة شؤون الشمال) پێشتر ره‌تكراوه‌ته‌وه‌و هیچ كارێكی پێناكرێت".
ئەو بڕیارانەی لەبەرژەوەندی کورد و تورکمان نین رەتدەکرێنەوە
کاندیدانی یەکێتی رێگا نادەن بڕیارەکانی لیژنه‌ی شئون ئه‌لشیمال کاریان پێ بکرێت، کە پێشتر نوێ کراونەتەوەو لە بەرژەوەندی کورد و تورکمانی کەرکوک نین.
د.ئه‌حمه‌د كه‌ركوكی كاندیدی ژماره (۲)ی هاوپه‌یمانی
كه‌ركوك هێز و ئێراده‌مانه به ژماره ١٤٢ به‌سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" به‌دواداچون و چاودێری بۆ بڕیاره‌كانی به‌ڕ‌ێوبه‌رایه‌تی
كشتوكاڵی كه‌ركوك ده‌كه‌ین و رێگه‌ناده‌ین ئه‌و گرێبه‌ستانه نوێ بكرێنه‌وه كه
به‌بڕیاری (لجنة شؤون الشمال) پێشتر نوێ كراونه‌ته‌وه".
"پێشتر سه‌رۆكی لیژنه‌ی جێبه‌جێكردنی
مادده‌ی ١٤٠ به‌نوسراوی ره‌سمی ئاگاداری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی كه‌ركوك و
دادگاكانی كرده‌وه كه نابێت له‌كاتی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كان
گرێبه‌سته‌كانی (لجنة شؤون الشمال) نوێ بكرێنه‌وه، چونكه ئه‌م زه‌وییانه
خاوه‌نه ڕ‌استیه‌كانی كورد‌و توركمانن"د.ئه‌حمه‌د كه‌ركوكی واده‌ڵێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، رۆژی ١٩-٦-٢٠٢٣ هادی عامری سه‌رۆكی لیژنه‌ی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 نوسراوێكی ئاڕ‌استه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ كردووه و تێیدا هاتووه، "بڕ‌یاری ژماره ٢٩ی ساڵی ٢٠١٢ ی ئه‌نجومه‌نی وه‌یرانی عیراق، هه‌موو بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی كاروباری باكوری هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه تایبه‌تن به داگیركردنی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی كورد و توركمانه‌كان له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم".
به‌وپێیه‌ش هه‌مووگرێبه‌سته كشتوكاڵییه‌كان كه له‌سه‌ر ئه‌و بڕ‌یاره كراون هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ده‌گه‌ڕ‌ێته‌وه بۆ خاوه‌نه‌كانی پێشوویان.
هەمیشە به‌هه‌وڵی یه‌كێتی کێشەی جوتیارانی کەرکوک چاره‌سه‌رده‌كرێت
هەموو کاتێک بە هەوڵی یەکێتی کێشەی جوتیارانی کورد لە کەرکوک چارەسەردەکرێت و بۆیه كوردی كه‌ركوك مافی خۆیانه زۆرترین كاندیدی کورد و یەکێتی بنێرنه ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه چالاك ئه‌حمه‌د كاندیدی ژماره ١١ی هاوپه‌یمانیی كه‌ركوك هێز و ئیراده‌مانه، به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "كێشه‌ی جوتیارانی كه‌ركوك یه‌كێكه له‌و كێشانه‌ی كه ناوبه‌ناو یه‌خه‌ی جوتیارانی كورد له پارێزگاكه ده‌گرێت و به هه‌وڵی یه‌كێتی هه‌موو جارێك چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، ده‌مانه‌وێت زۆرترین كاندیدی كورد و یه‌كێتی بنێرینه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بۆئه‌وه‌ی به یاسا رێگربین له‌و پێشێلكارییه‌ی له‌شاره‌كه به‌رامبه‌ر كورد ده‌كرێت"، چالاك ئه‌حمه‌د واده‌ڵێت.
ده‌شڵێت: "جێبه‌جێكردنی مادده‌ی ١٤٠ ته‌واوی
ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌رده‌كات كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕ‌شی (به‌عس) له
دژی كورد ده‌ریكردبوون، پارێزگاری شاره‌كه‌ش له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كاندا پشتی
پێده‌به‌ستێت، بۆیه كوردی كه‌ركوك مافی خۆیانه زۆرترین كاندیدیان بنێرنه ئه‌نجومه‌نی
پارێزگاكه و كۆتایی به ئه‌و پێشێلكاریانه بهێنن كه به‌رامبه‌ر كورد ده‌كرێت".
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بەردەوام بۆ جوتیارانی کورد لە کەرکوک لەهەوڵدا بوەو هەرکات کێشەیەک لەسەر زەوی و
زاریان دروست بوبێت یەکێتی ئامادە بووەو داکۆکی لێکردوون، لەئێستاشدا بەمەبەستی
گێڕاندنەوەی ماف بۆ خەڵکی ناوچە جێناکۆکەکان کاردەکات بۆ هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم
بڕیارەکانی (مجلس قيادة الثورة) و (لجنة شؤون الشمال)، کە چەندین
بڕ‌یاری لە دژی کورد و تورکمان لە ناوچە جێناکۆکەکان تێدایە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕ‌شی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

