13 ساڵ لەمەوبەر مام جەلال بە سەرۆك كۆماری عیراق هەڵبژێردرایەوە
کوردستان 09:24 AM - 2023-11-11
PUKMEDIA
سەرۆک مام جەلال
سەرۆك مام جەلال لە 6ی
نیسانی 2005 دوای هەڵبژاردنی لەلایەن ئەنجومەنی نیشتمانی عیراقەوە پۆستی
سەرۆك كۆماری عیراقی پێدرا و لە 11-11-2010 بەزۆرینەی دەنگ جارێكی دیكە بۆ سەرۆك
كۆمار بۆ خولی دووەم هەڵبژێردرایەوە.
بە هەڵبژاردنەوەشی
سەرۆك مام جەلال بووە یەكەم سیاسی كورد لەمێژووی عیراقدا كە پۆستی سەرۆكی وڵات
لەئەستۆ بگرێت، وە یەكەم سەرۆك كۆماری هەڵبژێردراوە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی
عیراق لەمێژووی ئەو وڵاتەدا لەبیستەكانی سەدەی رابردوودا، وە یەكەم سەرۆك كۆماری
عیراقە كەلەژێر دەستوری نوێی عیراقدا هەڵبژێردرابێت.
لەسەردەمی
سەرۆك كۆماری مام جەلال-دا بەهۆی سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك مام جەلالەوە ئاشتەوایی
و برایەتی لەنێوان لایەنە سیاسیەكانی عیراقدا هەبوو، بەو هۆیەشەوە لەلایەن
ئایەتوڵا سەید عەلی سیستانی مەرجەعیەتی باڵای شیعەكان نازناوی سەمامی ئەمانی
پێبەخشرا.
لەدوای
نەخۆشكەوتنی سەرۆك مام جەلالەوە عیراق بەدۆخێكی سیاسی زۆر نالەباردا تێپەڕی و
چەندین كێشەی سیاسی و مەزهەبی رووی لەعیراق كردووە، بەشاهیدی گەورە سیاسەتمەدارانی
جیهان و عیراق و كورد تەنها كەس توانای راگرتنی هاوسەنگی سیاسی لەنێوان لایەنە
سیاسیەكان و توێژە جیاوازەكانی عیراق هەبووبێت تەنها سەرۆك مام جەلال بووە.
جەلال
تاڵەبانی كوڕی حسامەدین كوڕی نورەڵڵای تاڵەبانی رێكەوتنی 12ی تشرینی دووەمی ساڵی
1933 لەگوندی كلكانی بناری چیای كۆسرەت لەدایك بووە سەرەتای منداڵی هەر لەو گوندە
دەبێت، پاشان باوكی دەبێتە رێبەری تەكیەی تاڵەبانی لەكۆیە لەماڵەوە دەچنە ئەوێ و
خوێندنی سەرەتای لەو شارە تەواو دەكات، قۆناغی ئامادەی لەكەركوك و هەولێر تەواو
دەكات.
مام
جەلال لەتەمەنی لاوێتیدا تێكەڵی كاری سیاسی دەبێت، لەمانگی شوباتی ساڵی 1953
سەرپەرشتی سازدانی یەكەمین كۆنگرەی یەكێتی قوتابیان دەبێت و هەر لەو كۆنگرەیەدا
بەسكرتێری گشتی ئەو رێكخراوە هەڵدەبژێردرێت و هەر لەهەمان ساڵدا دەبێتە یەكێك
لەدامەزرێنەرانی یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان و ساڵانی 1953 بۆ 1955 دەبێتە
سكرتێری لاوانی دیموكرات، ساڵی 1959 كۆلێژی یاسا لەبەغدا تەواو دەكات.
سەرۆك
مام جەلال لە18ی كانوونی یەكەمی ساڵی 2012 لەبەغدا دۆخی تەندروستی ناجێگیربوو،
لەدوای ئەو نەخۆشكەوتنەی مام جەلال عیراق و گەلەكەی رووبەڕوی كێشەی گەورە بوونەوە،
جگە لەشەڕی تائیفی نێوان شیعەو سونە، تەنانەت پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و عیراق بەتەواوی تێكچوو، تاكو دواتر لە 3-10-2017 سەرۆك مام جەلال لەنەخۆشخانەیەكی
شاری بەرلینی ئەڵمانیا دڵە گەورەكەی لەلێدان كەوت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

