پلانی یەكێتی گەڕاندنەوەی ئارامییە بۆ ناوچە جێناكۆكەكان
کوردستان 04:26 PM - 2023-11-09
PUKMEDIA
لۆگۆكانی هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە، یەكێتی، هاوپەیمانی خەڵكی نەینەوا
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ ئارامی و ئاسایشی ناوچە جێناكۆكەكان بەرنامە و پلانی تایبەتی هەیە و بەپێی بەرنامەی هاوپەیمانی و لیستەكانی لە پارێزگاكانی كەركوك و نەینەوا و دیالە و سەڵاحەدین، هەوڵی دەستەبەری ئارامی و ئاسایشی زیاتر بۆ ناوچەكە دەدات، هەروەها تەئكید دەكاتەوە كە پێویستە ئارامی ناو پارێزگاكان بە هێزە ناوخۆییەكانی وەك پۆلیس بسپێردرێت و هێزە دەرەكییەكان بكرێنە دەرەوەی شار.
متمانەی نێوان پێكهاتەكان ئارامی بۆ ناوچەكە دەگەڕێنێتەوە
عامر خەڵەف حەمەد كاندیدی ژمارە ٩ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە هاوپەیمانێتی یەكێتی خەڵكی نەینەوا (اتحاد أهل نینوی)، كە ژمارەكەی ١٣٤ـە بە سایتی رەسمی یەكێتی PUKMEDIA ی راگەیاند: "یەكێتی لەرێگای كاندیدەكانییەوە كاردەكات بۆ كۆتاییهێنان بە هەندێ رەفتار كە بەعەقڵییەتی ستەمكارانەی هەندێ لایەنی سیاسی لە نەینەوا پەیڕەوی دەكەن، تا بتوانین پردی پەیوەندی و گێڕانەوی متمانە لەنێوان پێكهاتە رەسەنەكانی ناوچەكە كە رۆڵیان دەبێت لەدەستەبەركردنی سەقامگیری بۆ پارێزگاكە پێكبهێنین".
"دانانی پلانی گونجاو بۆ بڵاونەبوونەوەی ماددەی هۆشبەر و بازرگانیكردن پێیانەوە، هەروەها كردنەوەی ناوەندی چارەسەركردنی ئاڵودەبووان بە ماددەی هۆشبەر و سپاردنی ئەركی پاراستنی شارەكان بە پۆلیس و هێزەكانی ناوخۆ و سەربەخۆبونیان لەبەجێ گەیاندنی ئەركەكانیان"، عامر خەڵەف وای وت.
یەكێتی: بەرژەوەندی تەسكی حزبی ئارامی كەركوك تێكنەدات
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك هەمیشە هەوڵەكانی بۆ ئارامی ناوچە جێناكۆكەكان و كەركوك چڕتردەكاتەوە و دەیەوێت ئەركی پاراستنی ناو شاری كەركوك بە پۆلیس و هێزە ناوخۆییەكان بسپێردرێت، رێگەش نادات بەرژەوەندی تەسكی حزبی ئارامی كەركوك بشێوێنێت.
جەنگیز عیزەدین مەحمود كاندیدی ژمارەی ١٤ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە كە ژمارەكەی ١٤٢ـە، بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "وەك چۆن لە رابردوو بۆ ئارامی كەركوك و دەوروبەری یەكێتی شەهیدی داوەو بەرگری لێكردووە، لەداهاتووشدا بەهەمان گڕوتینی رابردوو هەوڵەكانمان لەئەنجومەنی پارێزگاكەوە بۆ ئارامی شارەكە چڕ دەكەینەوە، بۆ ئەوەی ئەركی پاراستنی ناوشارەكە تەنها بە پۆلیس و هێزە ناوخۆییەكان بسپێردرێت".
"یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پارێزەری ئارامی نەك تەنها كەركوك، بەڵكوو پارێزەری هەموو كوردستانە و لەسەر رێبازی سەرۆك مام جەلال درێژە بە ئارامی سەقامگیری بۆ عیراق و كوردستان دەدات، هەروەها هەوڵی بەرتەسككردنەوەی ئەجێندای حزبی و بەرژەوەندی تەسكی حزبی لەسەر حسابی ئارامی كەركوك دەدات"، جەنگیز عیزەدین مەحمود وای وات.
یەكێتی پێشمەرگە بە پێویستییەكی جددی بۆ ئارامی دیالە دەزانێت
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەیەوێت لەرێگەی بەرنامەكەیەوە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە، ئارامی زیاتر بۆ پارێزگاكە دەستەبەر بكات و هێزی پێشمەرگەش بە پێویستییەكی جددی بۆ ئارامی سنوورەكە دەزانێت.
جاسم حەمە ئیسماعیل كاندیدی ژمارەی ٦ی یەكێتی لە لیستی سەربەخۆی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دیالە كە ژمارەكەی ١٢٠ـە، بە سایتی رەسمی یەكێتی PUKMEDIA ی راگەیاند: "لە ڕێی نەهێشتنی جیاوازی نەتەوەیی و ئاینییەوە هەوڵی بەدیهێنانی ئارامی و ئاسایش لەناوچەكەمان دەدەین و بەرنامەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەستەبەری ئارامی زیاترە بۆ پارێزگاكە".
"لەئەگەری دەرچونی زۆرترین كاندیدمان بۆ ئەنجومەنی پارێزگای دیالە، هەوڵدەدەین هێزەكانی ناو پارێزگاكە هێزی دەرەكی نەبن و پۆلیسی فیدراڵی جێگایان بكرێتەوە، ئەمە جگە لەوەی كە بونی هێزی پێشمـەرگە پێویستییەكی جدییەو دەتوانن ئارامی زیاتر بۆ سنورەكە دەستەبەر بكەن"، جاسم حەمە ئیسماعیل وای وت.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە رابردوودا بەخوێن پارێزگاری لە ئارامی كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان كردووە و لە هیچ بارودۆخێكدا بەتەنها جێینەهێشتوون، لە ئێستاشدا لەرێگەی بەرنامەكەیەوە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق دەیەوێت رێگری لە عەقڵیەتی هەوڵی سەرلەنوێ تەعریبكردن و داگیركردنی زەوی و زاری جوتیارانی كورد و توركمان لە كەركوك بكات، هەروەها دەیەوێت ئەو مەترسیانە نەهێڵێت كە بەهۆی جموجۆڵی تیرۆرستانی داعشەوە لە هەندێك ناوچە بەدی دەكرێن.
هاوكات یەكێتی دەیەوێت بۆ دروستكردنی كەشێكی ئارام و سەقامگیر لە ناوچە جێناكۆكەكان لە رێگەی بەرنامەكەیەوە متمانەی نێوان پێكهاتە رەسەنەكانی ئەو ناوچانە بگەڕێنێتەوە و كۆتاییش بە سیاسەت و عەقڵییەت و دەسەڵاتی خۆسەپێن و تاكڕەوانەی هاوبیرەكانی رژێمی بەعس لە سنووری ناوچە جێناكۆكەكان بهێنێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن
05:21 PM - 2026-06-24
سەرۆك بافڵ و مامۆستا عەلی باپیر جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان دەكەنەوە
03:52 PM - 2026-06-24
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
جیهان 10:26 AM - 2026-06-24 -
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
کوردستان 10:00 AM - 2026-06-24 -
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23



.png)



دابەزێنە

