riklam

چۆن دەنگ بە هاوپەیمانی و لیست و کاندیدەکانی یەکێتی دەدەیت؟

کوردستان 10:10 AM - 2023-11-09
هاوپەیمانی و لیست و کاندیدان PUKMEDIA

هاوپەیمانی و لیست و کاندیدان

هەڵبژاردن یەکێتی

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق ریزبەندی و شوێنی قەوارە و لیست و کاندیدە سەربەخۆکانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق بەپێی ئەو کارتی دەنگدانەی دەچێتە بەردەم دەنگدەر بڵاو کردەوە، کە بڕیارە رۆژی ١٨-١٢-٢٠٢٣ لە ١٥ پارێزگای عیراق هەڵبژاردن ئەنجمان بدرێت.

کۆمسیۆن لە دوو کارتی دەنگدانی جیادا کە کارتی دەنگدانی گشتی و تایبەتە، شوێن و ژمارە و لۆگۆ و ناوی سەرجەم لیست و قەوارەکانی بڵاوکردوەتوە.

چۆن دەنگ بە هاوپەیمانی و کاندیدەکانی یەکێتی دەدەیت لە کەرکوک؟

لە دەنگدانی گشتیدا هاووڵاتیانی کەرکوک دەتوانن بۆ دەنگدان بە هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە ژمارە ١٤٢ مۆرەکە لە چوارگۆشەکەی تەنیشت لۆگۆکە بدەن، کە شەشەم قەوارەیە لە ریزبەندی دەستی راستی کارتەکەدا، هەروەها بۆ دەنگدان بە کاندیدەکانیش دەتوانن مۆرەکە لە ژمارەی ئەو کاندیدە بدەن کە دەیانەوێت دەنگی پێ بدەن کە لای دەستی چەپی کارتەکەیە و لە ژمارە ١ هەتا ژمارە ٣٠ یە.

چۆن دەنگ بە هاوپەیمانی و کاندیدەکانی یەکێتی دەدەیت لە نەینەوا؟


هەروەها لە دەنگدانی گشتیدا هاووڵاتیانی نەینەوا دەتوانن بۆ دەنگدان بە هاوپەیمانی یەکێتی خەڵکی نەینەوا ژمارە ١٣٤ مۆرەکە لە چوارگۆشەکەی تەنیشت لۆگۆکە بدەن، کە شەشەم قەوارەیە لە ریزبەندی دەستی راستی کارتەکەدا، هەروەها بۆ دەنگدان بە کاندیدەکانیش دەتوانن مۆرەکە لە ژمارەی ئەو کاندیدە بدەن کە دەیانەوێت دەنگی پێ بدەن کە لای دەستی چەپی کارتەکەیە و لە ژمارە ١ هەتا ژمارە ٥١ یە.

چۆن دەنگ بە لیست و کاندیدەکانی یەکێتی دەدەیت لە دیالە؟


هاوکات لە دەنگدانی گشتیدا هاووڵاتیانی دیالە دەتوانن بۆ دەنگدان بە لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ژمارە ١٢٠ مۆرەکە لە چوارگۆشەکەی تەنیشت لۆگۆکە بدەن، کە دووەم قەوارەیە لە ریزبەندی دەستی راستی کارتەکەدا، هەروەها بۆ دەنگدان بە کاندیدەکانیش دەتوانن مۆرەکە لە ژمارەی ئەو کاندیدە بدەن کە دەیانەوێت دەنگی پێ بدەن کە لای دەستی چەپی کارتەکەیە و لە ژمارە ١ هەتا ژمارە ٣٠ یە.

چۆن دەنگ بە لیست و کاندیدەکەی یەکێتی دەدەیت لە سەڵاحەدین؟

هاووڵاتیان لە پارێزگای سەڵاحەدین بۆ دەنگدان بە کاندیدەکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەلای دەستی چەپی کارتەکە مۆرەکە بدەن لە ژمارە ٢٥ کەلە لیستی جەماوەری نیشتمانی (الجماهیر الوطني) ژمارە ٢٢٦ بەشداری هەڵبژاردن دەکات، لەناو کارتی دەنگدانەکەی کۆمسیۆنیشدا نۆیەم قەوارەیە لە ریزبەندی دەستی راستی کارتەکەدا.

چۆن دەنگ بە لیست و کاندیدەکەی یەکێتی دەدەیت لە بەغدا؟

هاووڵاتیان لە بەغدا بۆ دەنگدان بە کاندیدەکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە هەوڵی بەدەستهێنانی کۆتا کورسی کوردی فەیلی دەدات لەو پارێزگایە، دەتوانن لەلای راستی کارتەکە مۆرەکە بدەن لە ژمارە ٢٠٤ کە وێنەی کاندیدەکەی لەسەرە، بەڵام پێویست ناکات هیچ مۆرێک لە ژمارەکانی لای دەستی چەپی کارتەکە بدەن.

دەنگدانی تایبەت بە هاوپەیمانی و لیست و کاندیدانی یەکێتی چۆن دەبێت؟


کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بۆ دەنگدانی تایبەت، کارتی دەنگدانی کردووە بە دوو بەشەوە کەبەشی لای راستی کارتەکە پێکهاتووە لە ناوی سەرجەم لیست و قەوارە و کاندیدەکان لە ١٥ پارێزگای عیراق، هەروەها لای دەستی چەپی کارتەکەش لە ژمارە ١ تا ژمارە ٩٩ هەیە، تۆی دەنگدەری تایبەت کاتێک دەتەوێت دەنگ بە هاوپەیمانی و لیست و کاندیدە سەربەخۆکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بدەیت، پێویستە مۆرەکە لەو چوارگۆشەیە بدەیت، کە لەتەنیشت هاوپەیمانی و لیست و کاندیدە سەربەخۆکانی یەکێتییەوەن لە پارێزگاکەت، واتە دەنگدەرانی یەکێتی لەپارێزگاکانی (کەرکوک، نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە، بەغدا)، تەنها دەتوانن مۆر لە تەنیشت لۆگۆی هاوپەیمانێتی و لیستەکانی یەکێتی بدەن کە تایبەتن بەو پارێزگایە، دواتر تۆی دەنگدەر دەتوانیت مۆر لە ژمارەی ئەو کاندیدە بدەیت کە دەتەوێت دەنگی پێ بدەیت.

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق لە كەركوك، هاوپەیمانی لەگەڵ حزبی شیوعی كوردستان بەناوی هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە بە ژمارە ١٤٢  و لە نەینەوا هاوپەیمانی خەڵكی نەینەوای لەگەڵ (حزب الرفعة الوطني) بە ژمارە ١٣٤ پێكهێناوە، هاوكات لە دیالە بە لیستی سەربەخۆی ژمارە ١٢٠، لە سەڵاحەدین بە لیستی جەماوەری نیشتمانی (الجماهیر الوطني) ژمارە ٢٢٦، لە بەغداش بە كاندیدێكی كوردی فەیلی سەربەخۆ بە لیستی ژمارە ٢٠٤ بۆ بەدەستهێنانی كورسی كۆتاكان بەشداری هەڵبژاردنەكە دەكات.

 

 

PUKMEDIA


 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket