یەكێتی سكاڵا لەسەر شێواندنی پۆستەری كاندیدەكانی تۆمار دەكات
کوردستان 03:08 PM - 2023-11-08
شێواندنی پۆستەری كاندیدانی یەكێتی لە كەركوك
كاندیدەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ بەشداریكردنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق، دەستیان بە بانگەشەی هەڵبژاردنەكان كردووە، بەڵام زۆرێك لەپۆستەری لیست و كاندیدەكانی لە پارێزگای كەركوك و چەند ناوچەیەكی دیكە شێوێندراون و دڕێندراون، بۆ ئەو مەبەستەش یەكێتی سكاڵا لەسەر شێواندنی پۆستەری كاندیدەكانی تۆمار دەكات، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراقش سزای بۆ ئەو جۆرە سەپێچییە داناوە كە زیندانیكردن و غەرامەكردنی داراییە.
بەگوێرەی ئەو وێنە و بەڵگانەی بۆ سایتی PUKMEDIA نێردراون، ژمارەیەك لە پۆستەری كاندیەكانی هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە شێوێندراو و دڕێندراون، هەروەك بەپێی مادەی (٤٢) لە یاسای ژمارە(٣٦) ساڵی ٢٠٠٨ی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا و قەزاو ناحیەكان، سزا بۆ ئەو جۆرە پێشێلكارییانە دیاریكراوە كە (هەركەسێك بە مەبەست هێرش بكاتە سەر وێنەی كاندیدەكان یان بەرنامەكانیان كە لەو شوێنانەی بۆیان دیاریی كراوە بەناوی لایەنێكی تر یان لایەنێكی دیاریكراوەوە بە مەبەستی زیانگەیاندن بەم كاندیدە یان دروستبوونی كاریگەری خراپ لەسەر كاندیدەكە، سزای زیندانی دەكرێت كە بۆ ماوەی مانگێك كەمتر نەبێت و لە ساڵێك زیاتر نەبێت).
هەر بەپێی ئەو ماددەیە سەپێچیكار ( غەرامە دەكرێت كە لە یەك ملیۆن دینار كەمتر نەبێت و لە پێنج ملیۆن دینار زیاتر نەبێت) لەبارەی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن، یان هەركەسێك دەستدرێژی بكاتە سەر ئامرازە ڕێگەپێدراوەكانی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن بە هەر هۆكارێك بێت، وەك سڕینەوە، دڕاندن، یان هەر كارێكی لەو جۆرە) سزاكە دەیگرێتەوە.
داوای دەستگیركردنی گێرەشێوێنان دەكرێت
عەلی محەمەد ئەمین لێپرسراوی سەنتەری هەڵبژاردنی كەركوك-سەڵاحەدینی یەكێتی بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "سكاڵا لەسەر ئەو پێشێلكاریانەی كە بەرامبەر كاندیدەكەمان لە كەركوك كراوە، لەلای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق تۆمار دەكەین و داوادەكەین، ئەو گێرەشێوێنانە دەستگیربكرێن و روبەڕووی یاسا بكرێنەوە".
"بۆ ئەو مەبەستەش بەڵگەكانمان كۆكردووەتەوە و ئاڕاستەی لایەنی پەیوەندیداری دەكەین، ئەگەر كەسێك یان لایەنێك بیەوێت بەم شێوەیە كاریگەری لەسەر دەنگدەر و كاندیدەكانمان دروست بكەن لە هەڵەدان و دەنگدەرانی كەركوك باش دەزانن كێ شارەكەی جێنەهێشتووە و بەرگری لێكردووە" عەلی محەمەد ئەمین وادەڵێت.
پاكی و بەتوانایی كاندیدانی یەكێتی ناحەزانی تووشی شۆك كردووە
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كەسانی شیاو و سەركەوتووی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان كاندید كردووە، هەر ئەمەش وایكردووە ناحەزان ریكلام و پۆستەرەكانیان لەسەر شەقامەكانی كەركوك بشێوێنن، بێگومان ئەو هەوڵە ترسنۆكانەیەش نەك كاندیدانی یەكێتی سارد ناكاتەوە بەڵكو گڕوتێنێكی نوێیان پێدەبەخشێت.
لەو بارەیەوە شاهۆ یونس كاندیدی ژمارەی ٢٣ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە كە ژمارەكەی ١٤٢ە، بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "سەركەوتنی هاوپەیمانی و كاندیدەكانمان لەناو خەڵكی كەركوكدا ناحەزانمانی توشی شۆك كردووەو پەنایان بۆ دڕاندن و شێواندنی ریكلام و پۆستەرەكانمان لەسەر شەقامەكان بردووە، بەڵام ئەم كارە چەواشەكارییە نەك هەر ساردمان ناكاتەوە بەڵكو گڕوتینێكی زیاتری بە كاندیدانی هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە داوە".
"من وەك كاندیدێك كە زۆرترین پۆستەر و ریكلامەكانم لە شاری كەركوك شێوێنراون، ناڕەزاییم ئاڕاستەی مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كردووەو ئەگەر پیویست بكات دەزگای هەڵبژاردن سكاڵای یاسایی لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق تۆمار دەكات"، شاهۆ یونس وای وت.
پێشتر كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ناوی ئەو كاندیدانەی بڵاوكردەوە كە لەیاسای لێپرسینەوەی دادوەریدا دەرنەچوون، لەكاتێكدا هیچ كاندیدێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی تێدا نەبوو، كە ژمارەیان 112 كاندیدە و بەسەر پارێزگاكانی، كەركوك، نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین، بەغدا دا دابەشكراون.
دوێنێ ٧-١١-٢٠٢٣ دادگای فیدراڵی لە راگەیەندراوێكدا لەسەرجەم پارێزگاكان هێزە ئەمنییەكانی راسپارد، هەر كەسێك پێشێلكاری بەرامبەر پۆستەر و ریكلامی كاندید و لیست و قەوارەكان بكات، دەستگیری بكەن و روبەرووی یاسای بكەنەوە.
ماوەی چەند رۆژێكە هەوڵێكی شكستخواردوو لە پارێزگا جێناكۆكەكان بەتایبەت لە پارێزگای كەركوك، كاندیدانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كەلە چوارچێوەی هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە، كراونەتە ئامانج و ریكلام و پۆستەرەكانیان دەشێوێندرێت، ئەمەش گڕوتینێكی نوێی بە كاندیدەكانی یەكێتی بۆ هەڵبژاردن داوەو وەك خۆشیان دەڵین: "ئەو هەوڵە شكستخواردووانە ساردمان ناكاتەوە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
كاندیدانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بناسە
01:18 PM - 2023-11-05 -
قوباد تاڵەبانی ئەندامێتی فەخری لە کۆمەڵەی تالاسیمیای کوردستانی پێبەخشرا
09:27 PM - 2023-12-07 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی تاکە هێزی پارێزەری کەرکووک و کەرکووکییەکانە
08:04 PM - 2023-12-07 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی قاسم حاجی حەمە
01:30 PM - 2023-12-07
ئەمانەش ببینە
سەرۆك بافڵ: یەكێتی پشتگیریی هەڵبژاردنێكی بێگەرد دەكات
12:13 PM - 2023-12-07
قوباد تاڵەبانی: ژن لە كۆمەڵگەی ئێمەدا لاواز نییەو بەهێزە
09:30 AM - 2023-12-07
سەرۆك بافڵ: پشتگیریی سەربەخۆیی دادگاكان دەكەین
09:32 PM - 2023-12-06
سهرۆك بافڵ: ئهركی ههموومانه وڵات لهئهگهری نهخوازراو بپارێزین
03:40 PM - 2023-12-06
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی ئەندامێتی فەخری لە کۆمەڵەی تالاسیمیای کوردستانی پێبەخشرا
کوردستان 09:27 PM - 2023-12-07 -
ئاراس محەمەد ئاغا: دەنگەکانی یەکێتی لە نەینەوا زیاد دەکات
کوردستان 08:21 PM - 2023-12-07 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی تاکە هێزی پارێزەری کەرکووک و کەرکووکییەکانە
ی ن ک 08:04 PM - 2023-12-07 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی قاسم حاجی حەمە
ی ن ک 01:30 PM - 2023-12-07 -
هاوخەمی سەرۆكی یەكێتی بۆ بنەماڵەی شەهیدی فەرماندە محەمەد بیكەیسی
پرسەنامە 12:50 PM - 2023-12-07 -
قوباد تاڵەبانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی بایز برایم عباس شەرەبۆتی دەكات
پرسەنامە 12:22 PM - 2023-12-07 -
سەرۆك بافڵ: یەكێتی پشتگیریی هەڵبژاردنێكی بێگەرد دەكات
کوردستان 12:13 PM - 2023-12-07 -
هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە، لیستێكی دەستپێشخەرو گەنجانەیە
کوردستان 12:03 PM - 2023-12-07