یەکێتی کۆتایی بەبڕیارەکانی (مەجلیسی قیادەی سەورە) دەهێنێت
کوردستان 09:55 AM - 2023-11-07
PUKMEDIA
ناوچە جێناکۆکەکان
لیست و هاوپەیمانێتییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق، هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی (مەجلیسی قیادەی سەورە) دەدەن و پێیان وایە ئەو بڕیارانە پێچەوانەی رێنمایی دەستور و یاسایە و پارێزگارە بە وەکالەتەکان بەسەر خەڵکی رەسەنی پارێزگاکەیاندا سەپاندویانە، بەهەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارانەش ئارامی زیاتر روو لە ناوچەکە دەکات و رێگر دەبێت لە پێشێلکردنی مافی پێکهاتەکان.
کاندیدانی یەکێتی بڕیارەکانی (مەجلیسی قیادەی سەورە) رەتدەکەنەوە
بڕیار شوانی کاندیدی ژمارەی 18ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە کە ژمارەکەی 142ە، بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لەگەڵ ئەوەی بڕیارەکانی (مەجلیسی قیادەی سەورە) بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە ساڵی 2006 رەتکراوەتەوە، بەڵام تا ئێستاش بەشێک لە پارێزگارەکان لە ناوچە جێناکۆکەکان کاری پێدەکەن، بۆیە کارپێکردن بە بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ رەتکردنەوەی ئەم یاسایانە لە پێشینەی کارەکانمان دەبێت".
"16 بڕیاری (مەجلیسی قیادەی سەورە) بە رەسمی رەتکراوەتەوە، بەڵام ئەگەر ماددەی 140 کە ماددەیەکی دەستورییە جێبەجێ بکرێت، کۆتایی بە سەرجەم بڕیارەکانی (مەجلیسی قیادەی سەورە) دێت و مافی پێکهاتەکانیش پارێزراو تر دەبێت"، بڕیار شوانی وای وت.
بڕیارەکانی (مەجلیسی قیادەی سەورە)، نادەستوری و نایاسایین
بە بەدەستهێنانی بەشێکی زۆر لە کورسییەکانی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە کاندیدانی یەکێتی کاردەکەن بۆ رەتکردنەوەی بڕیارەکانی (مەجلیسی قیادەی سەورە)، کە نادەستوری و نایاسایین.
حەمید مەجید فەتحوڵڵا کاندیدی ژمارەی 18ی یەکێتی لە لیستی سەربەخۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دیالە کە ژمارەکەی 120ە، بە سایتی رەسمی یەکێتی PUKMEDIA ی راگەیاند: "هەوڵەکانمان بۆ رەتکردنەوەی بڕیارەکانی (مەجلیسی قیادەی سەورە) بەردەوامە و ئەگەر کورد بەشێکی زۆر لە کورسییەکانی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە بەدەستبهێنێت، بەتەواوی کۆتایی بە ئەو بڕیارە نادەستوریی و یاساییانە دەهێنین، بۆیە ئەرکی هەموومانە کە هەوڵبدەین زۆرترین کاندیدمان بگەیەنینە ئەنجومەنی پارێزگاکان".
"بەهۆی بڕیارەکانی (مەجلیسی قیادەی سەورە) کورد و تورکمان زیانی زۆریان بەرکەوتوەو ئەرکمانە لە داهاتوودا ماددەی 140ی دەستوور جێگیربکەین و ماف بۆ خەڵکی رەسەنی شارەکە بگەڕێنینەوە و کۆتایی بەو زوڵم و زۆرە بهێنین کە لە رابردوودا بەهۆی ئەو بڕیارانەوە لێیانکراوە"، حەمید مەجید فەتحوڵڵا وای وت.
کاندیدانی یەکێتی رێگری لە پێشێلکردنی مافی کورد دەکەن
کاندیدانی یەکێتی هەوڵدەدەن لەرێگای ئەنجومەنی پارێزگای نەینەواوە کۆتایی بە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی (مەجلیسی قیادەی سەورە) بهێنن، کە زیانی زۆری بە کورد گەیاندووە و مافەکانیان پیشێلدەکات.
نێچیروان عیسا میرمسو کاندیدی ژمارە 8ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هاوپەیمانێتی یەکێتی خەڵکی نەینەوا، کە ژمارەکەی 134 ە بە سایتی رەسمی یەکێتی PUKMEDIA ی راگەیاند: "بەهۆی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی (مەجلیسی قیادەی سەورە) لە پارێزگای نەینەوا زیانی زۆر بەر کورد کەوتوەو هەوڵدەدەین لە ئەنجومەنی پارێزگاکەوە کۆتایی بە جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانە بهێنین".
"یەکێتی هەوڵدەدات زۆرترین کاندیدی بنێرێتە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، بۆ ئەوەی رێگری لەو پێشێلکردنی مافی کورد و ئەو دەستدرێژییانە بکات کەلە رابردوودا بەهۆی ئەو بڕیارانەوە کراونەتە سەریان"، نێچیروان عیسا میرمسو وا دەڵێت.
لەماوەی 35 ساڵی حوکمڕانی بەعس لە عیراق، (مەجلیسی قیادەی سەورە) چەندین بڕیاری لە دژی کورد و تورکمان لە ناوچە جێناکۆکەکان دەرکرد و لەدوای سێ ساڵ لە روخاندنی رژێمی بەعس و لە ساڵی 2006 دا ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق 16 بڕیاری (مەجلیسی قیادەی سەورە)ی هەڵوەشاندەوە، بەڵام تا ئێستاش پارێزگارە بە وەکالەتەکان لە ناوچە جێناکۆکەکان کار بە بڕیارەکانی ئەو مەجلیسە دەکەن و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە رێگەی ناردنی زۆرترین نوێنەری بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم بڕیارەکانی (مەجلیسی قیادەی سەورە) دەدات و داوا لە کورد و پێکهاتەکانی دیکەی ئەو ناوچانە دەکات، دەنگ بە کاندیدەکانی یەکێتی بدەن، بۆ ئەوەی ماف بۆ خەڵکی رەسەنی ئەو ناوچانە بگەڕێننەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە رۆژی 18-7-2023 ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی تایبەت بە زەویە کشتوکاڵییەکانی کەرکوک دەرکرد، ئەم پڕۆژەیاسایە هەڵوەشاندنەوەی هەموو ئەو بڕیارانە دەگرێتەوە کە نۆ بڕیارن و لە ساڵی 1976 بەدواوە زەویە کشتوکاڵییەکانی کورد و تورکمانی کەرکوکی پێ داگیرکراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ کۆچی دوایی کاوەی ئیزاعە
09:55 AM - 2025-11-07 -
کارنامە و ستراتیجی لیستی ٢٢٢ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
09:47 AM - 2025-11-07 -
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق: بانگەشە کۆتایی دێت
03:58 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
01:45 PM - 2025-11-06
ئەمانەش ببینە
کوردستان 01:54 PM - 2025-11-07 سهرۆك عهشیرهتی سورچی: داوا لهخهڵكی خۆشهویستی ههولێر دهكهم دهنگبدهن بهیهكێتی
پەیامێک لە ناوەندی بانگەشەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
01:17 PM - 2025-11-07
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 9 ملیار دینارە
08:50 AM - 2025-11-07
قوباد تاڵەبانی: سەرکەوتنی زۆر گەورە بەدەست دەهێنین
07:01 PM - 2025-11-06
سەعدی پیرە: لەژێر ناوی بێ مانا مووچەی خەڵکی هەرێم بڕدرا
06:35 PM - 2025-11-06
زۆرترین خوێنراو
-
سەعدی پیرە: لەژێر ناوی بێ مانا مووچەی خەڵکی هەرێم بڕدرا
کوردستان 06:35 PM - 2025-11-06 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى یەکێتى بۆ کۆچى دوایى کاوەی ئیزاعە
پرسەنامە 04:55 PM - 2025-11-06 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى یەکێتى بۆ کۆچى دوایى عەریف بەکر
پرسەنامە 04:46 PM - 2025-11-06 -
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق: بانگەشە کۆتایی دێت
کوردستان 03:58 PM - 2025-11-06 -
بهپێی راپرسییهكان یهكێتی سهركهوتنی گهوره بهدهستدههێنێت
ڕیپۆرتاژ 02:51 PM - 2025-11-06 -
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
کوردستان 02:50 PM - 2025-11-06 -
ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
کوردستان 01:51 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
کوردستان 01:45 PM - 2025-11-06







دابەزێنە

