سەعدی پیرە: سبەینێ یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2023-11-06سەعدی ئەحمەد پیرە
لەسەر راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و
وەک دەستپێشخەرییەک، بڕیارە سبەینێ سێشەممە ٧-١١-٢٠٢٣ وەفدی باڵای یەکێتی و پارتی
لە پیرمام کۆببنەوە، ئەمەش لەچوارچێوەی راسپاردەکانی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی دێت
کە تێیدا بڕیادرا وەفدی یەکێتی سەردانی لایەنەکان بکات.
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا
بە سایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:"
بڕیارە سبەینێ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ئاستی
باڵا لەپیرمام کۆببنەوە".
"لە کۆبوونەوەکەدا چەند بابەتێکی گرنگ تایبەت بە پەیوەندییەکانی نێوان
هەردوولا و بارودۆخی ئێستای هەرێم و عیراق و ناوچەکە گفتوگۆی لەبارەوە
دەکرێت"، سەعدی ئەحمەد پیرە وایوت.
پێشتریش نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی
رۆژنامەوانیدا کەرۆژی هەینی لەفەڕەنسا بەڕێوەچوو رایگەیاندبوو: لەم هەفتەیەدا یەکێتی و پارتی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر
چەند پرسێکی گرنگ کۆدەبنەوە".
له‌دوای به‌ستنی پێنجه‌مین
كۆنگره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و له‌یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیدا،
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند:" له‌گه‌ڵ
لایه‌نه‌كان په‌ڕ‌ه‌یه‌كی نوێ بۆ خزمه‌تی خه‌ڵك هه‌ڵده‌ده‌ینه‌وه و له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا
ده‌ستپێشخه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی بۆ سه‌ردانی لایه‌نه‌كان راگه‌یاند و
به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKMEDIA یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی
یه‌كێتی له‌گه‌ڵ پارتی ده‌بێت و پاشانیش له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه كۆده‌بێته‌وه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

