هاوپەیمانی خەڵكی نەینەوا هەوڵی گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ زێدیخۆیان دەدەن
کوردستان 04:16 PM - 2023-11-03
PUKMEDIA
هاوپەیمانی خەڵکی نەینەوا
هاوپەیمانی خەڵكی نەینەوا بەرنامە و پەیامی خۆی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق راگەیاند و تەئكید لە گەڕاندنەوەی ئاوارەكانی پارێزگاكە دەكاتەوە، كە تا ئێستا زیاتر لە 120 هەزار ئاوارەی پارێزگای نەینەوا لە كەمپەكانی هەرێمی كوردستاندان، هاوپەیمانی خەڵكی نەینەواش هەوڵی گەڕاندنەوەیان بۆ زێدی خۆیان دەدات.
دەتواندرێت لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەواوە فشار بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەكان بكرێت
خالید سلێمان شەریف كاندیدی هاوپەیمانی خەڵكی نەینەوا ژمارە 134، لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "لەگەڵ ئەوەی رێگری زۆر بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەكانی پارێزگای نەینەوا هەیە، بەڵام وەك هاوپەیمانێتییەكەمان لە پارێزگاكە هەوڵی تەواو بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان دەدەین".
"هۆكاری سیاسی و نەبوونی ئارامی و خاپوركردنی شوێنی نیشتەجێبوون هۆكاری سەرەكین بۆ نەگەڕاندنەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانی خۆیان، بەڵام ئەگەر بتوانین هاوپەیمانی خەڵكی نەینەوا، كە 52 كاندیدی هەیە، زۆرینەیان بنێرینە ئەنجومەنی پارێزگاكە، ئەوكاتە لەرێی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەواوە فشار بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەكان دروستدەكەین" خالید سلێمان شەریف وادەڵێت.
هاوپەیمانی خەڵكی نەینەوا شایستە داراییەكان بۆ ئاوارەكان دەستەبەر دەكات
هاوپەیمانی خەڵكی نەینەوا لەرێی بەرنامەكەیەوە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق، هەوڵ بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەكان بۆ پارێزگاكە و دابینكردنی شەهیدانە لە بەغداوە بۆ كەسوكاری شەهیدان دەدات.
لەیلا ئەفدڵ نوری كاندیدی هاوپەیمانی خەڵكی نەینەوا، لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "وەك لە بەرنامەی كاری هاوپەیمانێتییەكەماندا هاتووە، هەموو هەوڵێك بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان دەدەین، ئەمە جگە لەوەی هەر خێزانێك بەهۆی پەلامارە تیرۆرستییەكانی داعشەوە شەهیدی هەبێت، لە بەغداوە هەوڵی دابینكردنی شەهیدانەیان دەدەین".
"هەوڵی تەواوی ماف و شایستە داراییەكانی ئاوارەكان دەدەین و پێمانوایە ئاوارەكان شایەنی ژیانێكی باشترن و پێویستە لە ماڵ و حاڵ و زێدی خۆیاندا ژیان بەڕێبكەن، نەك لە كەمپەكاندا" لەیلا ئەفدڵ نوری وادەڵێت.
یەكێتی هەوڵەكانی بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەكان چڕتر دەكاتەوە
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە رابردوودا هەوڵی جددی بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان داوە، لە ئێستاشدا لەرێگەی هاوپەیمانی خەڵكی نەینەواوە دەیەوێت هەوڵەكانی چڕتر بكاتەوە و سەرجەم ئاوارەكان بگەڕێنێتەوە بۆ ناوچەكانی خۆیان، چونكە تا ئێستا دەیان هەزار ئاوارە لە كەمپەكانی هەرێمدا ماون.
غەیاس سورچی كارگێڕی مەڵبەندی نەینەوای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سایتی رەسمی یەكێتی PUKMEDIA ی راگەیاند: "بەپێی نوێترین ئامار تا ئێستا زیاتر لە 120 هەزار ئاوارەی نەینەوا هێشتا لە كەمپەكانی هەرێمن و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەوڵی جددی بۆ گەڕاندنەوەیان دەدات".
"زیاتر لە 45 هەزار دەنگدەر لەناو ئاوارەكاندا هەن، ئەمەش هۆكارێكی سەرەكییە بۆ رێگریكردن لە گەڕاندنەوەیان بۆ زێدی خۆیان، لەلایەن حزبێكی سیاسییەوە، بەڵام یەكێتی هەوڵ دەدات ژیانی ئاوارەكان تێكەڵ بە ململانێی سیاسی نەكرێت" غەیاس سورچی وادەڵێت.
ماوەی نۆ ساڵە بەهۆی داگیركردنی شاری موسڵ لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە، ژمارەیەكی زۆر دانیشتووی پارێزگای نەینەوا ئاوارەی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بوون، لەو ماوەیەدا چەند جارێك ژمارەیەك ئاوارە گەڕاونەتەوە بۆ زێدی خۆیان، بەڵام هێشتا زیاتر لە 120 هەزار هاووڵاتی پارێزگاكە لە هەرێم ئاوارەن و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە رابردوودا چەندین جار لە رێگەی ئەنجومەنی پارێزگاكە و نوێنەرانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هەوڵی گەڕاندنەوەی ئاوارەكانی پارێزگاكەی داوە، بەكردار ژمارەیەك ئاوارەی گەڕاندووەتەوە بۆ ناوچەكانی خۆیان.
ئێستاش لەرێگەی هاوپەیمانی خەڵكی نەینەواوە دەیەوێت هەوڵەكانی بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەكان چڕتر بكاتەوە و زۆرترین كاندیدی بۆ ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا سەربخات، بۆ ئەوەی ببنە داكۆكیكاری راستەقینەی خەڵكی نەینەوا و هەر لەوێشەوە بەیاسا مافەكانیان بچەسپێنێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی ساڵح موسلیم
10:18 PM - 2026-03-11 -
وەفدێکى یەکێتى بەشداربوو لە بەخاک سپاردنى سەرکردە ساڵح موسلیم
05:08 PM - 2026-03-13 -
ئەمڕۆ و سبەى باران دەبارێت
10:49 AM - 2026-03-13 -
وێنەگرتن و بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی هێرشەکان قەدەغە کرا
08:20 PM - 2026-03-12
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانى: شەرەفمەند بووم بە دیداری حاکم قادر حەمەجان و مامە غەفەی پێشمەرگە
01:53 PM - 2026-03-13
ژێرخانی نەوتی عیراق لە نێوان کاولکارییەکانی جەنگ و پەککەوتنی هەناردەدا
10:30 AM - 2026-03-13
بە نامەیەكی مام جەلال زاخۆش راپەڕی
09:38 AM - 2026-03-13
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 4 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-03-13
زۆرترین خوێنراو
-
وەفدێکى یەکێتى بەشداربوو لە بەخاک سپاردنى سەرکردە ساڵح موسلیم
ی ن ک 05:08 PM - 2026-03-13 -
سەرۆک بافڵ: نابێت کورد ببێتە سەرى رمی جەنگ
کوردستان 02:58 PM - 2026-03-13 -
قوباد تاڵەبانى: شەرەفمەند بووم بە دیداری حاکم قادر حەمەجان و مامە غەفەی پێشمەرگە
کوردستان 01:53 PM - 2026-03-13 -
ئەمڕۆ و سبەى باران دەبارێت
کوردستان 10:49 AM - 2026-03-13 -
ژێرخانی نەوتی عیراق لە نێوان کاولکارییەکانی جەنگ و پەککەوتنی هەناردەدا
عیراق 10:30 AM - 2026-03-13 -
بە نامەیەكی مام جەلال زاخۆش راپەڕی
کوردستان 09:38 AM - 2026-03-13 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 4 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-03-13







دابەزێنە

