riklam

PUKMEDIA پەیام و بەرنامەی هاوپەیمانی خەڵکی نەینەوا بڵاودەكاتەوە

کوردستان 10:51 AM - 2023-11-03
دەقی پەیام و بەرنامەی هاوپەیمانی یەکێتی خەڵکی نەینەوا PUKMEDIA

دەقی پەیام و بەرنامەی هاوپەیمانی یەکێتی خەڵکی نەینەوا

یەکێتی هەڵبژاردن

هاوپەیمانی یەکێتی خەڵکی نەینەوا بە ژمارە 134، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق پەیام و بەرنامەی خۆی ئاشكرا دەكات تێیدا رایدەگەیەنێت: " پارێزگای نەینەوا لەرووی پێكهاتەی دانیشتوان عیراقێكی بچوككراوەیە، بۆیە پێویستی بە ئیدارەیەكی ناوخۆییە كە خزمەتی سەرجەم پێكهاتەكانی بكات، ئیدارەیەك سەرچاوەی سەقامگیری سیاسی و كارگێڕی وكۆمەڵایەتی بێت لەپارێزگاكە، نەینەوا لەسەرجەم پێكهاتەكانی دروستبووە، بۆیە ئەستێرەی ئەم پارێزگایە بەتەواوی پێكهاتەكان لەهەموو هەڵوێست وبارورۆخەكاندا دەگەشێتەوە".

 
لەپەیام و بەرنامەی هاوپەیمانی یەکێتی خەڵکی نەینەوا، كە كۆپییەكی بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA نێردراوە، هاتووە: " داوای یارمەتی و پشتگیریتان لێدەكەین لەپێناو ئەو گۆڕانكارییەی ئێمە مەبەستمانە لەرێگەی دەنگدانتان بە هاوپەیمانێتییەكەمان هاوپەیمانی ( یەكێتی خەڵكی نەینەوا )".

 
هەروەك لەبەرنامەی كاردا هاتووە، هاوپەیمانی خەڵکی نەینەوا كاردەكات بۆ، " گەڕاندنەوەی ئاوارەكانی پارێزگای نەینەوا بۆ شوێنە رەسەنەكانی خۆیان، هەروەها دابەشكردنی پۆستە كارگێڕییەكان بەشێوەیەكی دادپەروەرانە و لەسەر بنەمای هاوبەشی راستەقینە و ژمارەی كورسییەكان".

 

هاوپەیمانی یەكێتی خەڵکی نەینەوا، كە بەژمارە 134 بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا دەكات، 52 كاندیدی هەیە، كە كەسانی پسپۆڕ و شارەزان و سەرجەمیان لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراقەوە پەسەند كراون، كەمەرجەكانی كاندیدبونیان تێدایە و هیچیان پێشینەی تاوانكارییان نییە و دەستپاكن و بەعسی نەبوون.
 

دەقی پەیام و بەرنامەی هاوپەیمانی یەكێتی خەڵکی نەینەوا:

پەیام وبەرنامەی هاوپەیمانی (یەكێتی خەڵكی نەینەوا)
- خەڵك و جەماوەری نەینەوای شارستانییەت و مێژوو.
- خەڵك و جەماوەری شەنكالی برندار وغەدرلێكراو.
- خەڵك و جەماوەری دەشتی نەینەوا، شوێنی پێكەوژیانی ئاین و ئایینزا و برایەتی نەتەوەكان
- خەڵك و جەماوەری مەخموری خۆڕاگر.

 

پارێزگای نەینەوا لەرووی پێكهاتەی دانیشتوان عیراقێكی بچوككراوەیە، بۆیە پێویستی بە ئیدارەیەكی ناوخۆییە كە خزمەتی سەرجەم پێكهاتەكانی بكات، ئیدارەیەك سەرچاوەی سەقامگیری سیاسی و كارگێڕی وكۆمەڵایەتی بێت لەپارێزگاكە، ئیدارەیەك رۆحی پێكەژیانی نەوەكانی نەینەوا پتەوبكان بەبێ رەچاوكردنی نەتەوەو ئاین و ئاینزا، كورد و عەرەب و توركمان و كلدان و ئاشور، موسوڵمان و ئێزدی ومەسیحی وكاكەیی و شەبەك، نەینەوا لەسەرجەم پێكهاتەكانی دروستبووە، بۆیە ئەستێرەی ئەم پارێزگایە بەتەواوی پێكهاتەكان لەهەموو هەڵوێست وبارورۆخەكاندا دەگەشێتەوە.

ئەوەی بۆ نەینەوای دەخوازین لەپێناو دادپەروەری كۆمەڵایەتی كە لەرێیەوە ئینتما بۆ ئەم ناوچەیە بەهێزتر دەبێت هەروەها لەپێناو دەستبەركردنی عادیلانەی سەرچاوەكانی داهات و لەپێناو ئەوەی نەوەكانی نەینەوا لەشۆستە و كۆڵانەكان بەبێكاریی نەمێننەوە و لەپێناو كۆتایی هێنان بە كۆتایی هێنان بە ئێشو ئازای خەڵكەكەمان لەكەمپەكانی ئاوارەیی، لەپێناو سەروەری یاسا بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بەناوی (یەكێتی خەڵكی نەینەوا) دەكەین كە چەند حیزب و دەستەبژێرێك لە كاندیدانی بەتوانای خاوەن ئەزموون و پسپۆڕی لەخەڵكی نەینەوا لەخۆ دەگرێت بۆ خرزمەتی جومگە جیاوازەكانی پارێزگا خۆشەویستەكەمان، دڵنیاین هاوپەیمانێتییەكەمان توانای بەرجەستەكردن و دەستەبەركردنی رۆحی پێكەوژیانی نێوان سەرجەم پێكهاتە نەتەوەیی و ئاینیی مەزهەبییەكانی هەیە و توانای بنیاتنانی كۆمەڵگەیەكی دیموكرات و ئازادی هەیە و توانای سەركەوتنی بەسەر دیاردەی گەندەڵی لەپارێزگاكەماندا هەیە.


بەرنامەی هاوپەیمانێتییەكەمان پیكهاتووە لە:

یەكەم/ كەرتی كارگێڕی و خزمەتگوزاری:

1-  بەرجەستەكردنی رۆحی یەكڕیزی نیشتمانی و پێكەوەژیانی هاوبەشی نێوان هاوڵاتییانی پارێزگای نەینەوا بەبێ جیاكاری (ئایینی، مەزهەبی، نەتەوەیی).

2-  كاركردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكانی پارێزگای نەینەوا بۆ شوێنە رەسەنەكانی خۆیان
.
3-  دابەشكردنی پۆستە كارگێڕییەكان بەشێوەیەكی دادپەروەرانە و لەسەر بنەمای هاوبەشی راستەقینە و ژمارەی كورسییەكان.

4-  دەستەبەركردنی پێداویستییە كارگێڕییەكانی ئیدار خۆجێییەكانی پارێزگای نەینەوا.

5-  كاركردنی بە سیستمی ( یەك پەنجەرە) بۆ رووبەرووبونەوەی رۆتین و ئاسانكاریكردن بۆ كاروباری هاووڵاتییان لە فەرمانگە و دامەزراوەكانی حكومەت.

6-  قەڵاچۆكردنی گەندەڵی لەسەر بنەمای شەفافییەت لە داهات وخەرجی گشتییدا.

7-  كاركردن بە پرەنسیپی پاداشت و سزا و گەشەپێدانی توانای كەسێتی لەسەرجەم دامەزراوەكاندا.

8-  رێگریكردن لە بەركارهێنانی دامەزراوەكانی حكومەت بۆ بەرژەوەندی كەسی و تایبەت و رێگریكردن لە دەستی حیزب بۆ كاروباری حكومەت.

9-  جێبەجێكردنی سیاسەتێكی لۆژیكی و پتوكردنی رۆحی پێكەوە ژیانی نێوان پێكهاتەكانی پارێزگای نەینەوا.

10-  رێگریكردن لەدەستبەسەراگرتن و پەلاماردانی موڵكی گشتی بەشێوەی نایاسایی.

11-  دەستەبەركردنی دەرفەتی گونجاو بۆ ژنان و گەنجان بەمەبەستی بەشدارییان لە پۆستە حكومییەكان و بینینی رۆڵی سەرەكی لەهەموو بوارەكانی ژیان و بەدەستهێنانی مافەكانیان.

12-  نۆژەنكردنەوەی رێگە و شەقامی شار و شارۆچكە و گوندەكان.

13-  كاركردن بۆ گێڕانەی بنەماكانی لامەركەزی ئیداری ودارایی.

14-  گرنگیدانی زیات ربە سیستمی شارەوانی پارێزگای نەینەوا بەشێوەیەك بگونجێت لەگەڵ فراوانبوونی شارەكە و زۆربوونی ژمارەی دانیشتوان.

دووەم/ كەرتی ئاسایش:

1-  كۆتاییهێنان بەو مەترسیی و هەڕەشانەی تیرۆریستانی داعش دروستیانكردووە بەتایبەت لەهەندێ ناوچەی قەزای مەخمور.

2-  كاركردن بۆ لەناوبردنی فكری توندڕەوی و  ئەو توندوتیژیەی تیرۆرستانی داعش و شوێنكەوتوان و هاوشێوەكانیان پەیڕەوی دەكەن.

3-  پێكهێنانی پردی پەیوەندی و گێڕانەوی متمانە لەنێوان پێكهاتە رەسەنەكانی ناوچەكە كە رۆڵیان دەبێت لەدەستەبەركردنی سەقامگیری بۆ پارێزگای نەینەوا.

4-  سپاردنی ئەركی پاراستنی شارەكان بە پۆلیس و هێزەكانی ناوخۆ.

5-  دانانی پلانی گونجاو بۆ بڵاونەبونەوەی ماددەی هۆشبەر و بازرگانیكردن پێیانەوە، هەروەها كردنی ناوەندی چارەسەركردنی ئالودبوان بە مادەی هۆشبەر.

6-  كاركردن بۆ كۆتاییهێنان بە هەندێ رەفتار بەعەقڵییەتی ستەمكارانەی هەندێ لایەنی سیاسی لەپارێزگا پەیڕەوی دەكەن.

7-  رووبەروونوەی هەر لایەنێكی سیاسی كە كار بۆ تێكدانی سەقامگیری بارودۆخی موسڵ و شارو شارۆچكەكنای دەكات بۆ مەبەستی حیزبی.

8-  سوپا و پۆلیس دامەزراوەی سەربەخۆن و ئەركەكەیان پارستنی گیانی هاووڵاتییان و موڵك و ماڵیانە لە پارێزگاكەماندا، بۆیە كار دەكەین ئەیو دامەزراوانە سەربەخۆبن لە سنوری پارێزگای نەینەوا ولەپێناو خزمەتی گشتی و رێگریكردن لەبەكارهێنانیان بۆ بەرژەوەندی هەر لایەنێك.

سێیەم/كەرتی تەندروستی و ژینگە:

1-  گرنگیدان بە كەرتی ژینگە و پاراستنی و دەستپێكدرنی هەڵمەتی پاكڕاگرتنی شار و شارۆژەكەكانی پارێزگای نەینەوا لەپێناو باشتركردنی ژینگەكەیدا.

2-  زۆركردنی باخچە و پانتایی سەوزایی لەپارێزگا و ئەنجامدانی هەڵمەتی نەمام چاندن.

3-  دەستەبەركردنی پێداویستییە مرۆیی و لۆجستییەكانی تایبەت بە كۆكردنەوە و لەناوبردنی پاشەڕۆكانی ناو پارێزگا وشارو شارۆچكەكان بەشێوەیەكی تەندروست و زانستییانە.

4-  چاودێریكردنی سیستمی هاوردەكردنی دەرمان و بەرواوردكردنی نرخەكانیان.

5-  كاركردن بۆ كردنەوەی بنكەی تەندروستی لە گوندەكان.

6-  لەناوبردنی ئەو سەرچاوانەی دەبنە هۆكاری پیسبونی ژینگەیی.

7-  گرنگیدان بە كەرتی گەشتوگوزار لەنەینەوا بەو پێیەی ناوچەیەكی گەشتیاری گونجاوە، هەروەها دانانی بەرنامەی گونجاو بۆ راكێشانی گەشتیار لە هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی دیكەی عێڕاق و دەروەی عێراق لەرێگەی گەشەپێدانی كەرتی گەشتوگوزار كە ئەمەش دەرفەتی كار بۆ گەنجان دروست دەكات.

8-  فێركردن و راهێنانی كادری ئەكادیمی و چالاكوانی تایبەت بە هۆشیاری ژینگەیی و پاراستنی ژینگە
.
9-  كاركردن بۆ گەشەپێدانی كەرتی تەندروستی لەسەر ئاستی گشتی و تایبەت.

10-  كاركردن بۆ دروستكردنی نەخۆشخانەی پێویست بە پارێزگا.

11-  گرنگیدانی زیات ربە شوێنەوارە مێژوویی و شارستانییەكان پارێزگای نەینەوا.

12-  دانانی بەرنامەی گونجاو بۆ چارەسەركردنی بەدخۆراكی مناڵان.


چوارەم/كەرتی پەروەرد و خوێندن و خوێندنی باڵا:

1-  گرنگیدان بە كەرتی پەروەردە و خوێندنی بال ێ‌لە نەینەوا.

2-  دانانی پلانی گونجاو بۆ نەهێشتنی نەخوێندەواری لە پارێزگای نەینەوا لەرێگەی كردنەوەی ناوەندی نەهێشتنی نەخوێندەواری و چاودێریكردنی دیاردەی وازهێنان لەخوێندن لەقۆناغی سەرەتایی.

3-  كاركردن بۆ دروستكردن و چاككردنی خوێندنگە و باخچەی ساوایان بەشێوەیەكی هاوچەرخ.

4-  گەشەپێدان و پێشخستنی توانای مامۆستا و كارمەندانی بواری پەروەردە.

5-  كاركردن بۆ كردنەوەی زانكۆی حكومی لە شەنگال.
6-  دانانی پلانی گونجاو و كاركردن لەرێگەی نوێنەرانمان لەبەغدا بۆ چارەسەركردنی كێشەی مامۆستایانی خوێندنی زمانی كوردی لە پارێزگای نەینەوا و گواستنوەی میلاكاتیان بۆ وەكزارەتی پەروەردەی حكومەتی فیدرال.

پێنجەم/ كەرتی هونەر و وەرزش و گەنجان:

1-  دانانی بەرنامەی گونجاو بۆ هێنانەكایەی دەرفەتی كاری گەنجان لەبوارە جیاوازەكان و چارەسەركردنی كێشەی بێكاری.

2-  زیادكردنی ژمارەی كۆلێژ و پەیمانگە وەرزشییەكانی لەپارێزگای نەینەوا.

3-  دانانی بەرنامەی گونجاو بۆ رێگریكردن لە كۆچی گەنجان.

4-  كردنەوەی ناوەندی نموونەیی چالاكی گەنجان بەلەبەرچاوگرتنی ژمارەی دانیشتوان.

5-  ئەنجامدانی ڤیستیڤاڵی هونەۆی و وەرزشیی تایبەت بە ناوەندی شار و شارۆچكە و ناحییەكان.

6-  یارمەتیدانی گەنجانی بەهرەمەند لەبوارە جیاوازەكاندا.

7-  گرنگیدان بە گەنجان و خوێندكاران و خانمان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی.

8-  ئەنجامدانی كۆڕو دیبەیتی هونەری و ئەدەبی و وەرزشی.

9-  كاركردن بۆ دروستكردنی یاریگە و یانەی وەرزشی و خولی وەرزشی و دەستەبەركردنی پێداویستی وەرزشی.

10-  كاركردن بۆ دروستكردنی پەیكەری تایبەت بە هونەرمەندان وشاعیر و وەرزشكارە كۆچكردووەكان.

شەشەم/كەرتی كشتوكاڵ و ئاودێری:

1-  كاركردن بۆ گرنگیدانی زیات ربە كەرتی كشتوكاڵ و دەستەبەركردنی پێداویستییە لۆجستییەكان و سەماد و ئامێر و سوتەمەنی بۆ جوتیاران.

2-  گرنگیدانی یە بەرهەمی ناوخۆیی جوتیارانی ناوچەكە و دەستەبەركردنی دەرفەتی بەبازاڕكردنیان.

3-  كاركردن بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیاری جوتیاران.

4-  كاركردن بۆ چارەسەركردنی كێشەی ئاوی خواردنەوە لە پارێزگای نەینەوا.

5-  كاركردن بۆ گەشەپێدانی كەرتی ئاودێری لە پارێزگای نەینەوا.

6-  ئەنجامدانی ڤیستیڤاڵی تایبە بە بازاڕكردنی بەرهەمی كشتوكاڵی ناوخۆیی.

7-  كاركردن بۆ گەشەپێدانی كەرتی ئاژەڵداری و بەرهەمی ماسی.

8-  گرنگیدانی زیات ربە بەنداوی موسڵ كە سەرچاوەیەكی گرنگی ئاودێری و سامانی ماسی و گەشتیارییە.

9-  دەستەبەركردنی ناوندی تایبەت لە هەڵگرتنی گەنمی جوتیاران.

10-  گرنگیدانی زیات ربە كەرتی پزیشكی ڤێتەرنەری.


حەوتەم/كەرتی پیشەسازی و وزە:

1-  چارەسەری كێشەی كارەبا لە شارو شارۆچكە و گوندەكانی نەینەوا لەرێگەی دەستەبەركردنی وێستگەی بەرهەمهێنانی زیاتری وزە.

2-  پێشخستنی پیشەسازی بەرهەمە نەوتییەكانی پارێزگای نەینەوا كە دەرفەتی كاری زیاتر بۆ خەڵكی نەینەوا دەرەخسێنێت.

3-  لەرێگەی تیمەكانمانەوە لەحكومەتی فیدرال كاردەكەین بۆ رێكخستن و پێخستنی پاڵاوگەی پارێزگای رنەینەوا كە دەرفەتی كار و پێداویستی هاوڵاتیان لە سوتەمەنی دەستەبەر دەكات.

4-  كاركردن بۆ دروستكردنی كارگەی لەقتونانی تەماتە و كارگەی ماست لەپارێزگای نەینەوا و بەتایبەت لە قەزاكانی پارێزگاكە.

هەشتەم: جینۆسایدی شەنگال و ئاوارەكان:

1-  قەزای شەنگال لەرووی ستراتیژی و سیاسییەوە گرنگی خۆی هەیە و پێویستە بۆ بەرژەوەندی حیزبی بەكار نەهێندرێت، ئەو هێزەی دەیپارێزێت پێویستە خەڵگی شەنگال بن لەبەر ئەوەی كێشەی شەنگال تەنها رەهەندی سەربازی نییە بەڵكو رەهەندی سیاسی، مێژوویی، ئاینی، یاسایی، مرۆیی، كارێگری، هەرێمایەتی، نێودەوڵەتی) هەیە و پێویستە هەموو ئەو بارودۆخانە لەبەر چاورگیرێت.

2-  هەوڵدان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكانی شەنگال و دەشتی نەینەوا بۆ شوێنەكانی خۆیان و دەستەبەركردنی دەرفەتی كار و دابینكردنی ژیانێكی گونجا بۆیان، هەروەها دورخستنەوەی فشار و دەستخستنە نێو كاروباری ئاوارەكان لەلایەن هەندێ حیزبی سیاسیەوە.

3-  دوای تێپەڕبوونی نۆ ساڵ بەسەر جینۆسایدی ئێزدییەكان، هێشتا كەسوكاری قوربانیان چاوەڕوانی ئەوەن ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە و بەرپرسیاران لە كەوتنی شەنگال سزا بدرێن، ئێمە بەهەموو شێوەیەك پشتگیری داواكەیان دەكەین و پێویستە هەموو ئەو كەسانەی هۆكاربوون سزا بدرێن.

4-  بەردەوامی دەركردنی ژمارەیەكی زۆر لە ئێزدییەكان و دورخستنەوەیان لە پەرستگاكانیان وادەكات بیرچونەوەی برینەكانیان قورستربێت، بۆیە بەشێك لەكاری هاوپەیمانێتییەكەمان بۆ چارەسەری ئەو كێشەیە تەرخان دەكەین.

5-  كاركردن بۆ دامەزراندنی شوێنەوارێك یان ناوەندێكی توێژینەوە بۆ دۆكومێنتكردنی كارەساتی شەنگال و ئێزدییەكان.

6-  چاودێری و بەدواداچون بۆ ئەو یارمەتییانە دەكەین كە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ئاوارەی كەمپەكانی دەنێرن لەهەولێر و دهۆك، بۆ رێگریكردن لە بەكارهێنان و ئیستغلالكردنی ئەو یارمەتییانە بۆ بەرژەوەندی حیزبی.

7-  كاركردن بۆ لابردنی هەموو ئەو رێگریی و ئالنگارییانەی هەندێ حیزبی سیاسی بەرانبەر گەرانەوەی ئاوارەكان بۆ پارێزگای نەینەوا دروستیان كردووە.

8-  كاركردن بۆ لابردنی جیاكاری لەنێوان شەنگال و ناوچەكانی دیكە لەرووی دابینكردنی خزمەتگوزارییەكان.

9-  لەرێگەی نوێنەرایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە حكومەت و پەرلەمانی عێراق هەوڵی گەورەمان داوە و  بەردەوام دەبین لەسەر هەمان سیاسەت لەپێناو دەستەبەركردنی گرەتنی بۆ ئێزدییەكان تاوەكو جارێكی دیكە رووبەرووی جینۆساید نەبنەوە.

10-  لەرێگەی تیمەكانمان لەحكومەتی فیدرال كاردەكەین بۆ هاندانی كۆمپانیا ناوخۆیی و بیانییەكان بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری لە شەنگال و كاركردن بۆ سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی ناوچەكە.

11-  كردرنەوەی ناوەندی شیاندنەوەی دەروونی تایبەت بە ژنان و كچان و مناڵانی رزگاربوو لەجینۆسایدی ساڵی 2014 لەشەنگال.

12-  كاركردنی بۆ دۆزینەوەی گۆڕی بەكۆمەڵی خەڵكی شەنگال و دەركردنی روفاتەكانیان بەشێوەیەیكی زاستنی دروستكردنی قەبرسان و شوێنی گونجاو بۆ دووبارە ناشتنەوەیان بەشێوەیەیكی گونجاو.

13-  كاركردن بۆ ئاشكراكردنی چارەنوسی ژنان و  كچانی ئێزدی كە تاوەكو ئێستا چارەنوسیان نادیارە.

بۆ پێشەوە بەرو سەركەوتن و ئیدارەیەكی شایستە بۆ هاووڵاتییانی پارێزگای نەینەوا.. داوای یارمەتی و پشتگیریتان لێدەكەین لەپێناو ئەو گۆڕانكارییەی ئێمە مەبەستمانە لەرێگەی دەنگدانتان بە هاوپەیمانێتییەكەمان هاوپەیمانی ( یەكێتی خەڵكی نەینەوا ).


با یەك بگرین، بەیەكگرتوویی داهاتووییەكی باشتر بۆ نەینەوا بنیات دەنێین، ئەگەر دەنگەكەت بەكار نەهێنێت...   خەڵكی تر بێدەنگیت بەكار دەهێنێت.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket