riklam

سەرۆك مام جەلال لە یادەوەرییەكانی كامەران قەرداغی-دا

کوردستان 10:38 AM - 2023-10-31
سەرۆک مام جەلال و کامەران قەرەداغی PUKMEDIA

سەرۆک مام جەلال و کامەران قەرەداغی

سەرۆک مام جەلال

كلیلی كردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی توركیاو باشوری كوردستان، سەرۆك تاڵەبانی و سەرۆك تۆرگۆت ئۆزالبووە، بەدیدارە مێژوییەكەیان لەكۆشكی چان قایا وئەندازیاری ئەم ئاسایكردنەوەیەش ڕۆژنامەنووسی ناودارو بە ئەزمون كامەران قەرداغی بووە.

 

یەكێك لەو كتێبە بەنرخ و گرنگانەی بەم دواییە بڵاوكراوەتەوە و ڕەنگە تۆمارێكی مێژووی دەگمەنیش بێت كتێبی یادەوەری"ربیع الكرد الدامی- شهاد وشهادات علی الانتفاضة الكردیة" ڕۆژنامەنوس كامەران قەرداغی لە بڵاوكراوەكانی دار المدی2022.


ئەم كتێبە  تژییە بە بەڵگەو دیكۆمێنت ودیداری ڕۆژنامەنووسی لەگەڵ كەسی یەكەم و پەیوەندیدارەكان تایبەت بەڕووداوەكانی باشوری كوردستان، نووسەر ڕۆڵی تێدا دەبینێت وەك ڕۆژنامەنووس و دواتر وەك پردی پەیوەندی و ڕێكخستنی دیدارەكان لە نێوان سەرۆك مام جەلال و سەرۆك تۆرگۆت ئۆزال و هاوكات چەندین نامەو پلانیش لە زۆر بواردا بەتایبەت دوای ڕاپەڕینی باشوری كوردستان بۆ سەرۆك تاڵەبانی ومەسعود بارزانی دەنێرێت.


ئەم كتێبە وەك نووسەر لە پێشەكی كتێبەكەدا بڵاوكردووەتەوە باسی ڕووداوە مێژووییەكانی باشوری كوردستان وگۆڕانكارییە دراماتیەكیەكان دەكات(1970-1996) لە نسكۆی شۆِرش وداگیركردنی كوەێت لەلایەن سوپای سەدام حسێن و پلان وبەرنامەو وردەكاریەكانی ڕاپەڕینی ساڵی 1991 ونهێنی ووردەكاری وردی گفتوگۆی بەرەی كوردستانی ڕژێمی سەدام ودواتر شەڕی ناوخۆوتا كارەساتی 31 ئاب.


كامەران قەرداغی كەدەرچووی زمانی ڕوسییە لە ولاِتی یەكتی سۆڤیەت و قاڵبووی ڕۆژنامەنووسێكی بەسەلیقەو بەئەزموونی جیهانیە، بەوردی چیرۆكی پشت ڕووداوەكانی  ڕێكخستنی یەكەمین دیداری مێژووی نێوان سەرۆك مام جەلال و سەرۆك تۆرگۆت ئۆزال باسدەكات لە ڕۆژی 14/6/1991، كە ئەو كات لە ڕۆژنامەی "الحیاە" چاپی لەندەن كاری كردەوو وەك نوێنەری ڕۆژنامەكە سەردانی ئەنكەرەی كردوە بۆ ڕووماڵی ڕووداوەكان، بەڵام جارێكیان لە ڕێگای ڕاوێژكاری ڕاگەیاندنی  توركوت ئۆزال سەرۆكی توركیا "كایا تۆبیریەوە" ئاگاداركراوەتەوە بۆدیداری  ڕۆژنامەوانی سەرۆك، ماوەكەشی تەنها 20 دەقیقەبوە، بەڵام ماوەی یەك سەعات تۆرگۆت ئۆزال پرسیارو هەواڵی سەركردایەتی باشوری كوردستانی لێپرسیوەو زانیاری كۆكردۆتەوە و ئەم دیدارەش بۆتە شكاندنی سەهۆڵبەندی پەیوەندی نێوان توركیاو هەرێمی كوردستان و دوای چەندین سەردان و پەیوەندی و ڕیگاخۆشكردن، دواتر لە ڕووداوێكی مێژوی و دەگمەندا دیدارە مێژوییەكە ڕێكخراوەو لەو كاتەوەبنیاتی پەیوەندی باشوری كوردستان و توركیا دەستپێكردوە.


كامەران قەرداغی ڕۆڵی مێژووی و پڕبایەخی ڕۆژنامەنووسی ناوداری توركیش جەنكیز چاندار بەرزدەنرخێنێت لە م پرۆسەیەدا وەك ڕاوێكارێكی ناڕەسمی تۆرگۆت ئۆزالی دادەنێت، كە بەردەوام لەسەر هێڵبووە بۆ سەرخستنی پرۆسەكە.


ئەم یادەوەرییە دەوڵەمەندە بەزانیاری مێژووی یان نووسەر خۆی ڕۆڵی بینیوەو كارێكتەری سەرەكی بووە بۆ زانیارییەكان یاخود دیدارو چاوپێكەوتنی لەگەڵ كەسی یەكەم و پەیوەندی دار بە دۆسیەكەوە وەرگرتوەو، دەتوانرێت بوترێت تەكنیكی نووسین و شێوازی داڕشتنی بابەتەكان بەسەلیقەكی وردی بەرزەوەكراوەو خوێنەر بەتەواوەتی ئاشنا دەكات بە ڕووداوەكانی باشوری كوردستان و گۆڕانكارییەكانی پەیوەند پێوەی.


نووسەر وەك باسی دەكات دوای كاركردنی لە ڕۆژنامەیەكی ناسراو وسەنگینی وەك ڕۆژنامەی "الحیاە 1988-1998" و دواتر كاركردن لە ڕادیۆی دەنگی ئازادی عێراق، بەردەوام بۆبەدوادا چوونەكانی هەواڵ و زانیاری لەسەر هیڵ بوەو لە گەڵ سەرۆك مام جەلال و سەركردەكانی كەسی یەكەمی باشوری كوردستان وعیراق.


كامەران قەرداغی باسی لێهاتووی و بەتوانای و ئەزمون و شێوازی قەناعەت پێهێنان دەكات لەمامەڵەی سەرۆك مام جەلال وڕۆژنامەنووسانی جیهان و هەرزووش دەبووە هاوڕێی ڕۆژنامەنووسەجیهانیەكان و كەسانی دیبلۆماسی و شاەزایان و مامۆستاكانی ناوەندە شیكەرەوە سەنتەرە ستراتیژیەكان و لەم بوارەدا، ئەم كتێبە چەندین نمونەی زیندووی تیایە.

 

 

لێبوردەی سەرۆك مام جەلال

دوای یەكەم دیاری بینین و چاوپێكەوتن لە دوای هەڵگیرساندنی شەڕڕی ناوخۆوە، كامەران قەرداغی دەگێڕێتەوە، سەرۆك مام جەلال لە شێوازی داڕشتنی هەوال و نوسنەكانی من ناڕازیبوو لە ڕوماڵكردنی شەڕی ناوخۆو چەندین نامەی توندو ئاگاداری بۆ دەناردم، بەڵام كاتێك نامەی تانسۆ چێلەرو سلێمان دیمیلر كە ئەو كات سەرۆك وەزیران و سەرۆكی توركیا بوون، بەناوەی وەزارەتی دەرەوەی توركیام بۆ هێنا بەمەستی ئاسیكردنەوەی پەیوەندیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا، شەوێكی درەنگ لە قەلاچۆلان چاوەڕێی دەكردم وەك دۆستێكی هەمیشەی پێشوازی لێكردەوە وهەموو ئەو ناخۆشیەی بیرچوبوەوە.

شۆككردنی دەسەڵاتدارانی توركیا  

دوای ساردی وتیكچوونی پەیوەندیەكانی توركیاو هەریمی كوردستان ساڵی 1995، حكومەتی توركیا لە ڕێگای وەزارەتی دەروە، بە نووسەری كتێبدا دوو نامەی تایبەت و نهێنی بۆ مەسعودبارزانی وەك سەرۆكی (پ.د.ك)و سەرۆك مام جەلال ناردوبوو، كامەران قەردەغی دەڵێت بە كاك مەسعودم وت دەتوانم وەڵامی نامەكەتان بۆ بەرمەوە بۆ توركیا، سوپاسی كردم و وتی خۆمان بەڕێگای پەیوەندیەكانمان دە ینرینەوە.


كامەران قەرداغی دەڵێت، دوای مانەوەم لە سلێمانی، چومەوە بۆ لای سەرۆك مام جەلال بۆ وەڵامی نامە وتی دانیشە دەینووسم ئێستا، بە دە دەقە نامەیەكی كورت و پوختی نووسی، كەدامە دەست وەزارەتی دەرەوەی توركیا، دواتر ناوەندە سیاسیەكان وچاودیرانی سیاسی توركیا زۆر وەلاِمەكەیان بەدڵ بوو، شۆك بوون لەو وەڵامە بە هیزە، دەیانوت تاڵەبانی پرس و ڕای بە پسپۆڕان ومامۆستایانی زانكۆی توركیا كردوە بۆیە وا جوان نووسیویەتی، كە سەرۆك مام جەلال بیستیوە زۆر كەیف خۆش بوو لە كۆبونەوەكاندا پێدە كەنی باسی دەكرد دەیوت ئەو كامەران قەردەغی شاهیدە خۆم نوسییم بە دە دەقیقە.


ناكرێت لە خستنە ڕوویەكی خێرادا هەموو وردەكاریەكان باس بكرێت، كەلەم كتێبەدا هاتووە، چونكە خوێندنەوەی پێویستیەیكی گرنگە، بە تایبەت وردەكاری ڕاپەڕینی گەلی كورد1991 و وردەكاری دانوسان و گفتوگۆو هۆكاری شكستهێنانی و هەوڵەكانی ئاشتی بۆ ڕاگرتی شەڕی ناوخۆو چەندین دۆسیەی تایبەت بەهەرێمی كوردستان لە ساڵانی (1970-1996) بەوردی باسكراوە.


هاوكات ڕەنگە لایەنێكی تری دەوڵەمەندی كتێبكە ئەو پاشكۆیە بێت لەگەڵ ئەم سەركردانە تایبت بە ڕاپەڕین و دان وسان لە گەڵ ڕژێمی بەعسدا ئەنجامدراوە  لە ساڵی 1993كە بریتین لە( سەرۆك مام جەلال، نەوشیران مستەفا، كۆسرەت ڕەسوڵ،  دكتۆر فوئاد مەعسوم،  مەسعود بارزانی، نێچرڤان بارزانی، عەدنان موفتی، محەمەد توفیق، سامی عەبدولرەحمان، عەبدولمهەیمن بارزانی، فەلەكەدین كاكەی، جەبار فرمان، فەریدون عەبدولقادر، ئازاد بەرواری). هەروەها دیدارێكی مێژویی لە گەڵ عەبدولڵا ئۆجەلان.


هەر لەم بەرهەمە ناوەزو دەگمەنەدا، كامەران قەرداغی كەبۆماوەی دووساڵ و نیو وەك لێپرسراوی نووسینگەی سەرۆك مام جەلال كاریكردەوە 2007 خانە نشین بووە، بەشی دووەمی یادەوەریەكانی تەرخان دەكات بۆ ئەو ماوەیە.


PUKMEDIA- د.ژینۆ عەبدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket