یەکێتی بەهەڵبژاردن شەڕی کوردستانیبونی جێناکۆکەکان دەکات
کوردستان 04:18 PM - 2023-10-30
ناوچە جێناکۆکەکان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق خۆی ئامادەکردوە و 112 کاندیدی لەچوارچێوەی لیستی سەربەخۆ و هاوپەیمانێتی لەپارێزگاکانی( نەینەوا و کەرکوک و دیالە و سەلاحەدین و بەغدا) دەستنیشانکردووە و سەرجەم کاندیدەکانیشی لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراقەوە پەسەندکراون, یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەژمارەکانی (142، 120، 226، 134، 204) لەچوارچێوەی لیستی سەربەخۆ و هاوپەیمانێتیدا بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق دەکات.
یەکێتی دەیەوێت لەپارێزگای موسڵ زۆرترین دەنگ بەدستبهێنێت
ئاراس محەمەد ئاغا لێپرسراوی مەڵبەندی نەینەوای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سایتی رەسمیی یەکێتی PUKMEDIA ی راگەیاند:" پارێزگای موسڵ کە بە عیراقی بچوک ناودەبرێت و پێکهاتەی زۆرە, یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەکێبڕکێیەکی تەندروستدا دەیەوێت زۆرترین دەنگ لەو پارێزگایە بەدەستبهێنێت".
" یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پارێزگای نەینەوا 52 کاندیدی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق بە هاوپەیمانێتی لەگەڵ حزبی ئەلرەفعە دەستنیشانکردووە و لەلایەن کۆمسیۆنیشەوە هاوپەیمانێتییەکە ژمارە 134 ی پێدراوە"، ئاراس محەمەد ئاغا وایوت.
یەکێتی دەیەوێت، بەدەنگ کوردستانیبونی کەرکوک بسەلمێنێتەوە
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ حزبی شیوعی کوردستان هاوپەیمانێتی لەژێر ناوی هاوپەیمانێتی كەركوك هێز و ئیرادەمانە ئەنجام دەدات و هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی زۆرترین دەنگی پارێزگاکە بەدەستبهێنێت و جارێکی تر کوردستانیبوونی شارەکە بسەلمێنێتەوە.
رەوەند مەلا مەحمود لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکوک بە سایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" کەرکوک بۆ یەکێتی جێی بایەخێکی زۆرەو هەموو هەوڵێک دەدەین زۆرترین دەنگی پارێزگاکە بەدەستبهێنین و جارێکی تر کوردستانیبوونی شارەکە بەدەنگ بسەلمێنینەوە".
"یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ حزبی شیوعی کوردستان هاوپەیمانێتی لەژێر ناوی هاوپەیمانێتی كەركوك هێز و ئیرادەمانە، (تحالف كركوك قوتنا وارادتنا) ئەنجام دەدات و بە 30 کاندید بەشداری هەڵبژاردنەكە دەكەن و لەلایەن كۆمسیۆنیشەوە ژمارە 142 یان پێدراوە"، رەوەند مەلا مەحمود وایوت.
پارێزگای سەڵاحەدین جێی بایەخی یەکێتییە
یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لەڕێی بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگەوە لە پارێزگای سەڵاحەدین دەیەوێت دەنگی کورد لەناوچەکە زیاد بکات، ئامانجێتی نوێنەرایەتی نەتەوەکانی دیکەش بکات.
محەمەد مەحمود جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرین بە سایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" پارێزگای سەڵاحەدین لەگەڵ ئەوەی نەتەوەی زۆری تێدایە، بەڵام یەکێتی دەیەوێت وەک حزبێکی کوردستانی دەنگی کورد لەناوچەکەدا زیاد بکات، لەوچوارچێوەیەشدا ئامانجێتی نوێنەرایەتی نەتەوەکانی دیکەش بکات".
"یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پارێزگای سەڵاحەدین بە لیستی سەربەخۆ بەناونیشانی جەماوەری نیشتمانی (الجماهیر الوطنیە) بە یەک کاندید بەشدارەو لەلایەن کۆمسیۆنەوە ژمارە 226 ی پێدراوە"، محەمەد مەحمود وایوت.
یەکێتی گرنگییەکی زۆر بە پاریزگای دیالە دەدات
یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق لەپارێزگای دیالە بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکات و دەیەوێت وەک پارێزگایەکی جێناکۆک زۆرترین دەنگی کوردی تێدا جێگیر بکات.
حسام عەلی لێپرسراوی بەشی هەڵبژاردنی مەڵبەندی خانەقین بە سایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" یەکێتی گرنگییەکی زۆر بە پارێزگای دیالە دەدات و بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق دەیەوێت وەک پارێزگایەکی جێناکۆک زۆرترین دەنگی کوردی تێدا جێگیر بکات".
"یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پارێزگای دیالە بەلیستی سەربەخۆ بە 30 کاندید بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکات و لەلایەن کۆمسیۆنەوە ژمارە 120 ی پێدراوە"، حسام عەلی وایوت.
یەکێتی لە بەغدا بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکات
بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبەغدای پایتەختی عیراق بە یەک کاندید بەژمارە 204 بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکات.
یەکێتی 112 کاندیدی بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکان هەیە
سەرجەم کاندیدەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان كاندیدی دەستپاك و بەرپرسیارن و پێشینەی بەعسی بوونیان نییە و هیچ کاندیدێکیان لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانەوە دوورنەخراونەتەوە.
پێشتر رزگار حاجی حەمە لێپرسراوی مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتی تایبەت بە سایتی رەسمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاندبوو: "لەپارێزگاكانی كەركوك و نەینەوا و سەڵاحەدین و دیالە و بەغدا یەکێتی 112 كاندیدی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق هەیە کە بە کاندیدی هاوپەیمانێتییەکانیەوە دەکاتە 114 کاندید و هیچ كام لەكاندیدەكانی لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانەوە دوورنەخراونەتەوە".
"كاندیدەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەناو هاوپەیمانێتی بن یان بەلیستی سەربەخۆ سەرجەمیان كاندیدی دەستپاك و بەرپرسیارن و پێشینەی بەعسی بوونیان نییە، هیوادارین ببنە جێی متمانەی خەڵك و دەنگ بەدەستبهێنن تا ببنە نوێنەری راستەقینەیان و شەڕی بەدەستهێنانی مافەكانی خەڵكی ناوچە جێناكۆكەكان بكەن" رزگار حاجی حەمە وادەڵێت.
لە 15 پارێزگای عیراق هەڵبژاردن ئەنجامدەدرێت
بەپێی راگەیەندراوی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق: " هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان جگە لە سێ پارێزگاکەی هەرێم لە 15 پارێزگاکەی دیکەی عیراق ئەنجام دەدرێت، کە تێیدا 134 لیست بەشدار دەبن و لەناویاندا 39 هاوپەیمانی 29 حزب و 66 كاندیدی سەربەخۆهەن، هەروەها دەنگدەران کە ژمارەیان 35 هەزار و 553 دەنگدەرە، لە 7166 وێستگەی ناوەندی دەنگدان دەنگ دەدەن، کەنزیکەی 5 هەزار وێستگەیان بۆ دەنگدانی گشتییە و هەروەها 2367 وێستگەشیان بۆ دەنگدانی تایبەت تەرخانکراون.
بڕیارە رۆژی 18ی 12ی2023 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق لە 15 پارێزگای عیراق ئەنجامبدرێت کە لەناویاندا كەركوك و نەینەواو دیالە و سەڵاحەدین كە پارێزگا جێناكۆكەكانن هەن و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەوڵدەدات کوردستانی بونی ئەو پارێزگا جێناکۆکانە بسەلمێنێتەوە و کورد زۆرترین دەنگی لەو ناوچانەدا هەبێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
كاندیدانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بناسە
01:18 PM - 2023-11-05 -
قوباد تاڵەبانی ئەندامێتی فەخری لە کۆمەڵەی تالاسیمیای کوردستانی پێبەخشرا
09:27 PM - 2023-12-07 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی تاکە هێزی پارێزەری کەرکووک و کەرکووکییەکانە
08:04 PM - 2023-12-07 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی قاسم حاجی حەمە
01:30 PM - 2023-12-07
ئەمانەش ببینە
سەرۆك بافڵ: یەكێتی پشتگیریی هەڵبژاردنێكی بێگەرد دەكات
12:13 PM - 2023-12-07
قوباد تاڵەبانی: ژن لە كۆمەڵگەی ئێمەدا لاواز نییەو بەهێزە
09:30 AM - 2023-12-07
سەرۆك بافڵ: پشتگیریی سەربەخۆیی دادگاكان دەكەین
09:32 PM - 2023-12-06
سهرۆك بافڵ: ئهركی ههموومانه وڵات لهئهگهری نهخوازراو بپارێزین
03:40 PM - 2023-12-06
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی ئەندامێتی فەخری لە کۆمەڵەی تالاسیمیای کوردستانی پێبەخشرا
کوردستان 09:27 PM - 2023-12-07 -
ئاراس محەمەد ئاغا: دەنگەکانی یەکێتی لە نەینەوا زیاد دەکات
کوردستان 08:21 PM - 2023-12-07 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی تاکە هێزی پارێزەری کەرکووک و کەرکووکییەکانە
ی ن ک 08:04 PM - 2023-12-07 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی قاسم حاجی حەمە
ی ن ک 01:30 PM - 2023-12-07 -
هاوخەمی سەرۆكی یەكێتی بۆ بنەماڵەی شەهیدی فەرماندە محەمەد بیكەیسی
پرسەنامە 12:50 PM - 2023-12-07 -
قوباد تاڵەبانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی بایز برایم عباس شەرەبۆتی دەكات
پرسەنامە 12:22 PM - 2023-12-07 -
سەرۆك بافڵ: یەكێتی پشتگیریی هەڵبژاردنێكی بێگەرد دەكات
کوردستان 12:13 PM - 2023-12-07 -
هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە، لیستێكی دەستپێشخەرو گەنجانەیە
کوردستان 12:03 PM - 2023-12-07