كۆمسیۆن سەرجەم كاندیدەكانی یەكێتی بۆ هەڵبژاردن قبوڵدەكات
کوردستان 03:21 PM - 2023-10-26
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتی و ناوچە جێناکۆکەکان
هیچ كاندیدێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە لەناو هاوپەیمانی و دەرەوەی هاوپەیمانێتین، بۆ ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق ناویان لەلیستی دوورخراوەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق-دا نییە، لێپرسراوی مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتیش دەڵێت: "كاندیدەكانمان دەستپاك و بەرپرسیارن و هیوادارین ببنە جێی متمانەی خەڵك و دەنگ بەدەستبهێنن تا ببنە نوێنەری راستەقینەیان و شەڕی بەدەستهێنانی مافەكانی خەڵكی ناوچە جێناكۆكەكان بكەن".كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق نزیكەی 500 كاندیدی ئەنجومەنی پارێزگاكانی بەهۆی تاوانكاری و ساختە و بەعسی بوون و دەرنەچوونیان لەدەزگای لێپرسینەوەو دادپەروەریی دوورخستەوەو هیچ كاندیدێكی یەكێتی ناوی لەلیستی دوورخراوەكاندا نەبوو.
یەکێتی 112 کاندیدی بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکان هەیە
رزگار حاجی حەمە لێپرسراوی مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتی تایبەت
بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:
"لەپارێزگاكانی كەركوك و نەینەوا و سەڵاحەدین و دیالە 112 كاندیدمان بۆ هەڵبژاردنی
ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق هەیەو هیچ كام لەكاندیدەكانمان لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای
سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانەوە دوورنەخراونەتەوە".
" كاندیدەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەناو هاوپەیمانێتی
بن یان بەلیستی سەربەخۆ سەرجەمیان كاندیدی دەستپاك و بەرپرسیار و پێشینەی بەعسی
بوونیان نییە، هیوادارین ببنە جێی متمانەی خەڵك و دەنگ بەدەستبهێنن تا ببنە نوێنەری
راستەقینەیان و شەڕی بەدەستهێنانی مافەكانی خەڵكی ناوچە جێناكۆكەكان بكەن"
رزگار حاجی حەمە وادەڵێت.
لێپرسراوی مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی
كوردستان راشیگەیاند: "لەگەڵ ئەوەی بڕیارە سەرەتای مانگی 11 ی ئەمساڵ هەڵمەتی
هەڵبژاردن دەستپێبكات، یەكێتی هەموو ئامادەكارییەكی كردووەو هەوڵدەدات كاندیدەكانی
بۆ ئەنجومەنی پارێزگاكان سەربخات، تا ببنە بەرگریكارێكی راستەقینەی خەڵكی ناوچە جێناكۆكەكان
و شەڕی بەدەستهێنانی مافەكانیان بكەن و سەنگی كورد لەناوچەكە بسەلمێنن".
هەڵسەنگاندن بۆ کاندیدەکان دەکرێت
هەر کاندیدێکی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق لە یاسای لێپرسینەوەی
دادپەروەردی دەرنەچێت لە هەڵبژاردنەکان دوردەخرێتەوە و مافی خۆکاندیدکردنی
لێدەسەنرێتەوە.
پسپۆڕێكی یاسایی لەبارەی دوورخستنەوەی كاندیدی حزبەكان لەلایەن
كۆمسیۆنەوە بۆ PUKMEDIA وتی: "كۆمسیۆن
بەپێی یاسای لێپرسینەوەو دادپەروەری عیراقی هەڵسەنگاندن بۆ كاندیدەكان دەكات و هەر
كاندیدێك لەو هەڵسەنگاندنەدا دەرنەچێت لەهەڵبژاردن دووردەخرێتەوە".
"بەپێی یاسای
لێپرسینەوەی دادپەروەری عیراق پێویستە کاندیدەکان مەرجەکانی دەستپاکی و بەعسی
نەبوون و ئەنجامنەدانی تاوانی ئابڕوبەری و خیانەتی نیشتمانییان تێدابێت، ئەگەرنا
لە هەڵبژاردن دوردەخرێنەوە"، پسپۆڕە یاساییەكە وادەڵێت.
كۆمسیۆن ژمارەی كاندیدە دوورخراوەكانی راگەیاند
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق
ژمارەی كاندیدە دوورخراوەكانی راگەیاند: "كە 461 كاندیدە و لەهەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق دوورخراونەتەوە".
وتەبێژی كۆمسیۆن راشیگەیاند:" 54 كاندید لەوانەی
دوورخراونەتەوە ئاستەنگی تاوانكارییان هەبووە، هەروەها 240 كەسی دیكەشیان كەوتوونەتە
ژێر دەزگای لێپرسینەوەو دادپەروەرییەوە، ئەوانەی دیكەش بە چەند هۆكارێكی وەك ساختەكردنی
بەڵگەنامە، ئەندامبوون لە كەرتی ئەمنی و سەربازی، هەندێكی دیكەشیان رێكارەكانی دەستەی
دەستپاكی دەیانگرێتەوە و بەوهۆیەوە دوورخراونەتەوە."
یەکێتی بەژمارەکانی (142، 120، 226، 134) بەشداری هەڵبژاردن دەکات
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دیالە وەك لیستێكی سەربەخۆ
بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق دەكات و لە پارێزگاكانی نەینەوا و
سەڵاحەدین و كەركوكیش هاوپەیمانێتی ئەنجامداوە.
لەرابردووشدا كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق
تیروپشك بۆ راكێشانی ژمارەی حزب و هاوپەیمانی و كاندیدەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی
پارێزگاكانی عیراق ئەنجامداو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و حزبی شیوعی كوردستان كە
بە ناونیشانی هاوپەیمانێتی كەركوك هێز و ئیرادەمانە، (تحالف كركوك قوتنا وارادتنا)
بەشداری هەڵبژاردنەكە دەكەن، لەلایەن كۆمسیۆنەوە ژمارە 142 یان پێدرا، هاوكات لیستی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پارێزگای دیالە ژمارە 120ی پێدراو لە پارێزگای نەینەواش
لەچوارچێوەی هاوپەیمانی یەكێتی خەڵكی نەینەوا ژمارە 134 پێدرا، كە هاوپەیمانییەتییەكە
لە نێوان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و حزبی ئەلرفعە_دایە، هەروەها بەپێی تیروپشكی
كۆمسیۆن لە پارێزگای سەڵاحەدین یەكێتی لە هاوپەیمانێتی جەماوەری نیشتمانی (الجماهیر
الوطنیە) بەشدارەو ژمارە 226 ی پێدرا.
لە 15 پارێزگای عیراق هەلبژاردن ئەنجامدەدرێت
بەپێی راگەیەنراوی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی
عیراق: " هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە 15 پارێزگای عیراق ئەنجام دەدرێت، کە تێیدا 134
لیست بەشدار دەبن و لەناویاندا 39 هاوپەیمانی 29 حزب و 66 كاندیدی سەربەخۆهەن، هەروەها دەنگدەران
کە ژمارەیان 35 هەزار و 553 دەنگدەرە، لە 7166
وێستگەی ناوەندی دەنگدان دەنگ دەدەن، کەنزیکەی 5 هەزار وێستگەیان بۆ دەنگدانی
گشتییە و هەروەها 2367 وێستگەشیان بۆ دەنگدانی تایبەت تەرخانکراون.
بڕیارە رۆژی 18ی 12ی2023 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی
عیراق لە 15 پارێزگای عیراق
ئەنجامبدرێت کە لەناویاندا كەركوك و نەینەواو دیالە و سەڵاحەدین كە پارێزگا جێناكۆكەكانن
هەن.
ئەمەش لەكاتێكدایە، لەپێناو پەرت نەبوونی دەنگی كورد لە
كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان رۆژی 5-8-2023، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و حزبی شیوعی
كوردستان، وەك لایەنە كوردستانییەكان، هاوپەیمانێتیان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی
پارێزگاكانی عیراق لە كەركوك پێكهێنا و 30 كاندیدیان بۆ ئەنجومەنی پارێزگاكە دیارییكرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
د. لەتیف رەشید: شەهیدان و زانایان و کەسایەتییە نەتەوەییەکانمان لە بیردەبێت
11:56 AM - 2025-12-20 -
نزمترین پلەکانی گەرما لە سلێمانی دەبێت
10:21 AM - 2025-12-20 -
سوپای ئەمریکا هێرشێکی بەرفراوان دەکاتە سەر پێگەکانی داعش لە سوریا
10:12 AM - 2025-12-20 -
بەهۆی غازی زۆپاوە دوو کەس لەمێرگەپان گیانیان لەدەستدا
09:43 AM - 2025-12-20
ئەمانەش ببینە
کوردستان 03:35 PM - 2025-12-20 ئەو کەسانەی لە لافاوەکەدا گیانیان لەدەستداوە یەکەی نیشتەجێبوون بە کەسوکاریان دەدرێت
سەرۆک بافڵ: ستراتیجی یەکێتی پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێزە
02:07 PM - 2025-12-20
سهرۆك بافڵ گهیشته بهغداد
09:46 AM - 2025-12-20
ئەمڕۆ لە سنوورى چەمچەماڵ نەوت دابەشدەکرێت
09:25 AM - 2025-12-20
رفعەت عەبدوڵڵا: لەسەر پاراستنی فەرهەنگی برایەتی و پێكەوەژیان بەردەوام دەبین
08:37 PM - 2025-12-19
زۆرترین خوێنراو
-
بەهۆی غازی زۆپاوە دوو کەس لەمێرگەپان گیانیان لەدەستدا
کوردستان 09:43 AM - 2025-12-20 -
ئەمڕۆ لە سنوورى چەمچەماڵ نەوت دابەشدەکرێت
کوردستان 09:25 AM - 2025-12-20 -
پۆلیسى گەرمیان: چوار کەس کوژران و حەوت کەسیش برینداربوون
کوردستان 08:59 PM - 2025-12-19 -
رفعەت عەبدوڵڵا: لەسەر پاراستنی فەرهەنگی برایەتی و پێكەوەژیان بەردەوام دەبین
کوردستان 08:37 PM - 2025-12-19 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لە هەوڵدایە بۆ ژیانێکی ئاسوودەتر بۆ ئێزدییەکان و ئاسایی کردنەوەی دۆخی شنگال
کوردستان 07:16 PM - 2025-12-19 -
وەفدێکی یەکێتی پیرۆزبایی سەرۆك بافڵ و سەرکردایەتی یەکێتییان گەیاندە ئێزدییەکان
کوردستان 05:55 PM - 2025-12-19 -
قوباد تاڵەبانى: جەژنى ئێزی دەرفەتێکە بۆ دووپاتکردنەوەی گیانی تەبایی و پێکەوەژیانی ئایینی
کوردستان 04:55 PM - 2025-12-19 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلى پیرۆزبایی لە د. بەرهەم ساڵح دەکات
کوردستان 02:58 PM - 2025-12-19



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

