دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی خولێک بۆ مامۆستایانی زانکۆی هەڵەبجە دەکاتەوە
کوردستان 03:59 PM - 2023-10-23
PUKMEDIA
مامۆستایانی زانکۆی هەڵەبجە
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی خولی تەکنەلۆجیای زانیاری بۆ مامۆستایانی زانکۆی هەڵەبجە دەکاتەوە.
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە هاوبەشی و هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی هەڵەبجە خولی ( تەکنەلۆجیای زانیاری ICT and Modern Academic Tools Training Course) بۆ بەشێک لە مامۆستایانی زانکۆی هەڵەبجە کردەوە.
لە مەراسیمی کۆتایی خولەکەدا باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی ئامادەبوو وتەیەکی پیشکەش مامۆستایانی بەشداربوو کرد و وتی: "لە کردنەوەی ئەم جۆرە خولانە دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەردەوام دەبێت و ئامانجمانە لەڕێگەی ئەم خولانەوە مامۆستای پرۆفیشناڵ پێبگەیەنین و زانکۆکان لێی سوودمەندبن" و سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی وتیشی: "کردنەوەی ئەم خولە لە چوارچێوەی واژۆکردنی لێکتێگەیشتنمانە لەگەڵ زانکۆی هەڵەبجە و هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکان بۆ ئێمە گرنگن دەمانەوێت زۆرترین پرۆژەمان لە شاری هەڵەبجە بێت".
لە خولەکەدا نوێترین بابەتە زانستی و تەکنیکییەکان فێری مامۆستایان کراوە کە لە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردندا بۆ مامۆستایەکی زانکۆ پێویستە، هەرووەها باس لە ئەکادیمی تووڵەکان کراوە (ئامرازەئەکادیمییە مۆدێرنەکان) کە کەسێکی ئەکادیمی پێویستییەتی وەک مامۆستا یان توێژەر (Resesrcher) لە ناوەندێکی ئەکادیمیدا، هەروەها لەم خولەدا وانەی درووستکردنی نوێترین ئەکاونت و بەرنامە نێودەوڵەتییەکان بڵاوکردنەوەی توێژینەوەکان لە گۆڤارە زانستییە نێودەوڵەتییەکان کرا کە مامۆستایان بۆ بابەتی Resesrch پێویستیانە و لێی سوودمەند دەبن .
خولەکە مامۆستایانی زانکۆی هەڵەبجە بەشداری تێدا کرد، ئەم خوولە بۆ ماوەی چوار هەفتە و بەشێوازی گرووپ بوو، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٣/١٠/٢٠٢٣ بە کۆتا گەیشت، بەڕێز پ. د. مهاباد کامیل عەبدوڵڵا، سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە لە وتەیەکیدا سوپاسی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی کرد و هیوای خواست کە ئەم جۆرە خولانە بەردەوام بێت.
لە کۆتایی خولەکەدا بڕوانامەی بەشداربوون درایە ئەو مامۆستایانەی بەشدارییان کرد بوو، خولەکەش لەلایەن مامۆستا باوەڕە محەمەد، مامۆستای لە بەشی کۆمپیوتەری زانکۆی هەڵەبجەوە وترایەوە. ئەم خولە یەکێکە لەو زنجیرە خولانەی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی کردوویەتێەوە بۆ بەشێک لە فەرمانگە جیاوازەکانی شاری سلێمانی، ئامانج لێی بەرزکردنەوەی تواناکان و بەهێزکرنی زانیاریی مامۆستایان و فەرمانبەرانە لەڕووی ماف و ئەرکەکانیان لەبواری کارگێڕیدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
07:57 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
03:32 PM - 2026-03-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا پیرۆزبایی جەژن لە موسڵمانان دەکات
07:25 PM - 2026-03-19 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی: گەلەکەمان پارێزراو بێ لە ئاڵۆزی و گرژییەکان
07:09 PM - 2026-03-19
ئەمانەش ببینە
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
04:18 PM - 2026-03-20
سەرۆک بافڵ: ئەرکی هەموو لایەکمانە بە گیانی پێکەوەیی و نیشتمانییەوە کاربکەین
06:48 PM - 2026-03-19
ڕفعەت عەبدوڵڵا: یەکێتی وەک هەمیشە پارێزەری دەسکەوتەکانی گەلەکەمانە
04:46 PM - 2026-03-19
پنتاگۆن داوای بودجەی زیاتر بۆ جەنگ دەکات
01:45 PM - 2026-03-19
زۆرترین خوێنراو
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
جیهان 07:57 PM - 2026-03-20 -
سەرۆک بافڵ: نەورۆزی کوردان لە کوردستانیان پیرۆزبێت
کوردستان 06:50 PM - 2026-03-20 -
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
کوردستان 04:18 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
کوردستان 03:32 PM - 2026-03-20





.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

