riklam

دژەتیرۆر تۆمەتبارێكی داواكراو دەستگیر دەكات

کوردستان 09:59 PM - 2023-10-18
لۆگۆی دژەتیرۆر  PUKMEDIA

لۆگۆی دژەتیرۆر

كوردستان عيراق

لە ئۆپەراسیۆنێكی ھاوبەشی ھێزەكانی بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر، دژەتیرۆری عیراق، ھێزەكانی ھاوپەیمانان، لە سنووری پارێزگای سلێمانی، توانرا تۆمەتبارێكی داواكراو دەستگیر بكرێت.

لە راگەیەنراوێكدا بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر ئاماژە بەوەدەكات: "  تۆمەتبارێك بەناوی (ع.ح.م) لەدایكبووی ساڵی 1986 ی پارێزگای بابل، لەلایەن دادگاكانی عیراق-ەوە داواكرابوو بە ماددەی چواری تیرۆر، دەستبەجێ دوای دەستگیركردنی، رادەستی یاسا كرا بە مەبەستی سزادانی".

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket