سەرۆک کۆمار: عیراق پەیوەندیەکی هاوسەنگ لەگەڵ وڵاتان بەهەند وەردەگرێت
عیراق 10:01 AM - 2023-10-18
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار
پێشوازی سەرۆک کۆمار لە ژمارەیەک سەرۆکی نوێنەرایەتیە دیپلۆماسیەکان
د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆک کۆماری عیراق، پێشوازی لە ژمارەیەک سەرۆکی نوێنەرایەتیە دیپلۆماسیەکان لە رۆما و ڤاتیکان و نوێنەرانی وڵاتان لە رێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد.
رۆژی سێشەممە 17-10-2023، سەرۆک کۆمار لە شوێنی حەوانەوەی خۆی لە ئیتاڵیا پێشوازی کرد لە ژمارەیەک سەرۆکی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان لە رۆما و ڤاتیکان و نوێنەری وڵاتان لە رێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، هاوسۆزی تەواوی عیراقی بۆ گەلی فەلەستین دەربری و دووپاتیکردەوە لەپشتگیریکردنی گەلی فەلەستینی بۆ بەدەستهێنانی مافە زەوتکراوەکانیان.
د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆک کۆماری عیراق، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد هەوڵێکی یەکلاکەرەوە و بەرپرسیارانە بدەن بۆ راگرتنی دەستدرێژی و بۆردومانیکردن و بەردەوامی کردنە ئامانجی خەڵکی مەدەنی و نەخۆشخا نەکانی شاری غەززە و پاراستنیان و مسۆگەرکردنی سەلامەتیان و کردنەوەی رێرەوی ئارام بۆ گەیاندنی بەپەلەی یارمەتییە مرۆییەکان بە خەڵکی شارەکە.
سەرۆک کۆمار جەختی لەوە کردەوە کە عیراق پێکهێنانی پەیوەندیەکی هاوسەنگ
لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و جیهان بەهەند وەردەگرێت لەسەر بنەمای رێزگرتن لە سەربەخۆیی
بریاری سیاسی عیراق و لێکتێگەیشتن لەبارەی پرس وبەرژەوەندییە هاوبەشەکان.
سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەدا کە عیراق لەسەر بنەمای رۆڵی جەمسەری خۆی
هەوڵ دەدات بناغەی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا بچەسپێنێت، چونکە پێی وایە
ململانێ و جەنگ و ناکۆکییەکان چارەسەری کێشەکان ناکەن، بەڵکو زیاتر ئاڵۆزیان دەکەن،
وتیشکی خستە سەر ئەوەی کە عیراق زیانی زۆری بەرکەوتووە لە ئەنجامی جەنگ و توندوتیژی
و تیرۆر و دیکتاتۆرییەت کە کاریگەری نەرێنی لەسەر زۆر بوار هەبووە بەتایبەتی ژیانی
ئابووری و خزمەتگوزاری و ژینگەیی.
سەرۆک کۆمار، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ عیراق پێشکەوتنێکی بەرچاو بەخۆیەوە
دەبینێت بەو پێیەی حکومەت گرنگییەکی زۆری بە سەقامگیری ئەمنی داوە، جگە لە پێشکەشکردنی
خزمەتگوزارییەکان، درێژەدان بە پرۆسەی چاکسازی وسنووردارکردنی گەندەڵی و نۆژەنکردنەوەی
ژێرخانی ئابوری وڵات و دەستپێکردنی پرۆژە ستراتیژییەکان، بەتایبەتی دوای پەسەندکردنی
بودجەی گشتی بۆ ماوەی سێ ساڵ، ئاماژەی بەو دۆخە کرد کە بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە
و سەقامگیری بونە هۆکاری ئەوەی شاری موسڵ میوانداری فێستیڤاڵی بەهارەی سازکرد و بەسرە
میوانداری جامی کەنداوی عەرەبی ئەنجامدا، هەروەک لە چلەی ئیمام حسێندا نزیکەی 20
ملیۆن زیارەتکار بەشداریانکرد، بەبێ هیچ رووداو
و پێشێلکارییەکی ئەمنی بەرێوەچون ئەمەش
ئاماژەیە بۆ سەقامگیری ئەمنی و پێشکەوتنی شارەکان لە عیراقدا.
هەروەها سەرۆک کۆمار ئاماژەی بە قەیرانی ئاو کرد کە عیراق بەدەستیەوە دەناڵێنێت و سەرچاوە ئاوییەکانی عیراق
لە دەرەوەی سنوورە جوگرافییەکانیەتی، ئەوەش وایکردوە وڵاتانی سەرەوەی رووبارەکان کۆنترۆڵی
بڕی ئاوی رووبارەکانی دیجلە و فورات و لقەکانیان بکەن کە هیچ رێککەوتنێکی نێودەوڵەتی
یان دووقۆڵی نییە کە پشکی وڵاتانی هاوبەش لە رووبارەکاندا رێکبخات، جگە لە گۆڕانی
کەشوهەوا، بە بیابانبوون، وشکەساڵی، خراپی سیستمی بەڕێوەبردن و کەم نەکردنەوەی بەکارهێنانی
ئاو کێشەی دروستکردوە، هیواشی خواست بە گەیشتن بە لێکتێگەیشتن لەگەڵ وڵاتانی سەرچاوەی
ئاوی روبارەکانی عیراق کە گەرەنتی پشکی دادپەروەرانەی عیراق لە ئاو بکات.
لە درێژەی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار باسی لە رەشنووسی ئەو یاسایانە کرد
کە سەرۆکایەتی کۆمار بۆ پەسەندکردنی پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەرانی کردوە وەک رەشنووسی
یاسای ئەنجومەنی باڵای ئاو، رەشنووسی یاسای هەموارکردنەوەی بڕیاری ئەنجومەنی سەکردایەتی
رژێمی هەڵوەشاوە سەبارەت بە دابەشکردنی زەوی، رەشنووسی یاسای دەستەی باڵای پەرەپێدانی
تواناکانی ژنان، رەشنووسی یاسای هەموارکردنەوەی یاسای ماددە هۆشبەرەکان و ماددە دەروونییەکان
و رەشنووسی یاسای گێڕانەوەی ئەو پارەیەی بە گەندەڵی براوەتە دەرەوە، جگە لە
ئازادکردنی نزیکەی ٩ هەزار دەستگیرکراو کە ماوەی سزادانەکانیان بەسەرچووە و هەڵوەشاندنەوەی
یاساکانی رژێمی پێشوی هەڵوەشاوە.
هاوکات سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەدا کە پەیوەندی نێوان حکومەتی هەرێمی
کوردستان و حکومەتی فیدراڵی باشەو وە ئیرادەیەک لە هەردوولا هەیە بۆ بەردەوامیدان
بە دیالۆگ و لێکتێگەیشتن لەسەر پرسە هەڵپەسێردراوەکان بەپێی دەستوور و یاسا،
هەروەها سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوە کرد، عیراق بەردەوامە لە دابینکردنی ئاسانکاری بۆ
بازرگانان و هاندانیان بۆ وەبەرهێنان و هاتنە ناو بازاری عیراق، و هیوای خواست کە
وێنەی راستەقینەی عیراق بە وڵاتەکانیان بگەیەنن .
لە بەرامبەردا باڵیۆزەکان سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ بەڕێزیان دەربری
و ستایشی هەڵوێست و پاڵپشتییەکانی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتەکانیان
دەربڕی، جەختیان لە خواستی حکومەتەکانیان کرد بۆ بەردەوامبوون لە هاوکاری لەگەڵ عیراق
لە بوارە جیاجیاکاندا، هاوکات خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بەرامبەر بەو پێشکەوتنانەی لە
سەقامگیری ئەمنی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بەدیهاتوون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مامۆستایەکی زانکۆی سلێمانی لە لیژنەی باڵای رەخنەگرانی جیهان دیاریکرا
11:42 PM - 2025-12-20 -
دواى گەیشتنى سەرۆککۆمارى پاکستان بۆ بەغداد لەگەڵ د.لەتیف رەشید کۆدەبێتەوە
09:54 PM - 2025-12-20 -
راستی رووداوەکەی بەردەم بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر
06:29 PM - 2025-12-20 -
رێككەوتنی نەوتی نێوان هەولێر و بەغداد نوێدەكرێتەوە
05:35 PM - 2025-12-20
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: پابەندبوون بە دەستوور تەنیا رێگەچارەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان
09:25 PM - 2025-12-20
سەرۆک بافڵ: دەبێت حکومەت توانای چارەسەرکردنی ریشەیی کێشەکانی هەبێت
08:41 PM - 2025-12-20
سەرۆک بافڵ: مافی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پارێزراو بێت
04:58 PM - 2025-12-20
یەكەی نیشتەجێبوون بە كەسوكاری قوربانیانی لافاوەكە دەدرێت
03:35 PM - 2025-12-20
زۆرترین خوێنراو
-
نرخی خۆتۆمارکردنی پسوڵەی ئەلیکترۆنیی خۆراک گۆڕانکاری بەسەردا دێت
کوردستان 04:28 PM - 2025-12-20 -
یەكەی نیشتەجێبوون بە كەسوكاری قوربانیانی لافاوەكە دەدرێت
کوردستان 03:35 PM - 2025-12-20 -
سەرۆک بافڵ: ستراتیجی یەکێتی پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێزە
کوردستان 02:07 PM - 2025-12-20 -
د. لەتیف رەشید: شەهیدان و زانایان و کەسایەتییە نەتەوەییەکانمان لە بیردەبێت
عیراق 11:56 AM - 2025-12-20 -
نزمترین پلەکانی گەرما لە سلێمانی دەبێت
کوردستان 10:21 AM - 2025-12-20 -
سوپای ئەمریکا هێرشێکی بەرفراوان دەکاتە سەر پێگەکانی داعش لە سوریا
جیهان 10:12 AM - 2025-12-20 -
سهرۆك بافڵ گهیشته بهغداد
کوردستان 09:46 AM - 2025-12-20 -
بەهۆی غازی زۆپاوە دوو کەس لەمێرگەپان گیانیان لەدەستدا
کوردستان 09:43 AM - 2025-12-20



.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

