16ی ئۆكتۆبهر پیلانی پارتی بوو دژی كهركوك و خاكی كوردستان
کوردستان 11:32 AM - 2023-10-16
PUKMEDIA
پەیکەری پێشمەرگە لەکەرکوک
یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان بە پلان بەرگری لە پیلانی ١٦ی ئۆکتۆبەر کرد کە بەهۆی پیلانەکەوە ٪٥١ی
خاکی کوردستان لەدەستدرا، یەکێتی بەخوێنی ٣٨ شەهید و ١٠٤ بریندار لەلیواکانی ( ١٠٢
و ٣ و ٧ و ١ی پیادە) توانی بەرگری لە کەرکوک بکات، کە قۆڵی جەنگەکەی بوو،
لەبەرامبەریشدا پارتی لەهەموو ئەو قۆڵە سەربازییانەی کە لەژێر دەسەڵاتیدابوون
هەڵات و سەنگەرەکانی تەسلیم بە سوپا و حەشد کرد.
هێزەکانی پارتی بەبێ تەقە هەڵاتن
لیوا محەمەد قادر
لێپرسراوی میحوەری ٤ی کەرکوک بە سایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" ١٦ی
ئۆکتۆبەر دەرئەنجامی ریفراندۆم و موئامەرەیەکی سەربازی بوو کە پارتی دژی یەکێتی
ئەنجامیدا، بەڵام یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە خوێنی ٣٨ شەهید و ١٠٤ بریندار ئەو
پیلانەی هەڵوەشاندەوە و کەرکوکیشی لەکاولکاری و رشتنی خوێنی گەنجەکانی
پاراست".
"تەنها یەکێتی لە
١٦ی ئۆکتۆبەردا بۆ پاراستنی کەرکوک بەرگریکرد، هێزەکانی پارتیش کە قۆڵی مەخمور تا
دەگەیشتەوە شەنگالیان بەدەستەوە بوو، بەبێ تەقە هەڵاتن و ناوچەکەیان تەسلیمی سوپای
عیراق و حەشدی شەعبی کردەوە، ئەمەش سەلمێنەری ئەو راستییەیە، کە پیلانێک دانرابوو
بۆ کۆتایپێهێنانی هێزەکانی یەکێتی"، لیوا محەمەد وایوت.
یەکێتی و کەرکوک دوانەیەکی لێکدانەبڕاون
یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان و کەرکوک دووانەیەکی لێکدانەبڕاون، هەربۆیە هەمیشە یەکێتی پارێزگاری
لەشارەکە دەکات و لەو پێناوەشدا خوێنی رشتووە، ئەگەرچی تا ئیشتاش هەوڵەکان بۆ
لێکجیاکردنەوەی یەکێتی و کەرکوک بەردەوامن، بەڵام یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڵێنی
بە خەڵکی شارەکە داوە هەرگیز جێیانناهێڵێت.
لیوا ئەحمەد لەتیف بەرپرسی راگەیاندن و هۆشیاری هێزەکانی 70ی
پێشمەرگەی کوردستان بە سایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" رووداوەکانی
١٦ی ئۆکتۆبەر درێژکراوەی ئەو زنجیرە پیلانە بوون، کە پارتی دژی یەکێتی ئەنجامیدەدا
تەنها لەپێناو ئەوەی کە هەژموونی یەکێتی لەکەرکوک کەمبکات، چونکە دەیانزانی کە یەکێتی
و کەرکوک دووانەیەکی لێکجیانەکراوەن و تائێستاش هەوڵ هەیە بۆ ئەوەی یەکێتی و
کەرکوک لێکجیابکەنەوە".
"فەرماندە و قەناس
بەدەستەکانی پارتی لەراگەیاندنەکانەوە ئاگری جەنگەکەیان خۆشدەکرد و دەیانوت ئێمە
بەرگری دەکەین، بەڵام کاتێک جەنگەکە رویدا کەس نەیزانی چۆن هەڵاتن و قەناسەکانیان
نەیتوانی هیچ ئامانجێک بپێکێت، ئەگەر لێهاتویی فەرماندەکانی یەکێتیش نەبووایە
بەتایبەت شێخ جەعفەر شێخ مستەفا و وەستا رەسوڵ و فەرماندەکانی دیکە کەرکوک بەحاڵی عەفرین
دەبرا و کاولکاری و خوێنڕشتنێکی زۆری تێدا ئەنجام دەدرا"، لیوا ئەحمەد وایوت.
وتیشی:" پارتی
دەیویست شەڕی هێشتنەوەی بیرە نەوتەکانی کەرکوک لەدەستی خۆیدا بکات، لەلایەکی
دیکەشەوە مەرامی زیانگەیاندنی بەهێزەکانی یەکێتی، بەڵام هیچ کام لە مەرامەکانی
سەرنەکەوت و شکستی هێنا، لەدوای ئەوەش لەرۆژانی دواتردا دەستیان بە هەڵاتن کرد".
پێشمەرگەكانی پارتی لیوا هاوبەشەكانی كەركوكیان جێهێشت
هەمان رۆژی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 پێشمەرگەكانی سەر بەیەكەی
80 لە لیوا هاوبەشەكان سەنگەرەكانی خۆیان چۆڵكرد و ئامادەنەبوون بەرگریی بكەن.
پێشتریش عەمید روكن رێبوار فەرماندەی لیوای 1ی پیادە لە
رۆژی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 دا بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "بە
فەرمانێكی تایبەت و حزبی پێشمەرگەكانی سەر بە یەكەكانی 80 لە لیوا هاوبەشەكانی پێشمەرگە
سەنگەرەكانی خۆیان بەجێهێشت و لە دوای رۆیشتنیان لەو ناوچانەی لێی جێگركرابوون، سەرجەم
پێداویستییە سەربازییەكانیان لەگەڵ خۆیاندا برد".
یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان لەبەرگری ١٦ی ئۆکتۆبەر و پارێزگاری لەکەرکوک، ١٤٢ شەهید و برینداری
بەخاکی کوردستان بەخشی و ئەو مەرامەشی پوچەڵکردەوە، کە بۆ تێکشکاندنی هێزەکەی
یەکێتی نەخشەی بۆ کێشرابوو.
لەدوای ١٦ی ئۆکتۆبەر
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک تاکە حزبی کوردستان کەرکوکییەکانی جێنەهێشت و وەک چۆن لەرابردوودا شارەکەی
لە تیرۆرستان پاراست، بەهەمان نەفەس جارێکی تر بۆ بەرگری لەشارەکە مایەوە و دژی
ئەو زولم و زۆرە بەردەوام بوو کە بەرامبەر کورد و پێکهاتەکانی دیکەی کەرکوک دەکرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

