قوباد تاڵهبانی: نابێت یهكخستنهوهی پێشمهرگه تێكهڵ بهململانێی سیاسی بكرێت
کوردستان 03:21 PM - 2023-10-12
نوسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی و ڤیکتۆریا تەیلەر
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە وەفدێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی ڤیکتۆریا تەیلەر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوە و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا دۆخی هەرێمی کوردستان و چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا تاوتوێ کران.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی پێنج شەمە، ١٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ لە هەولێر بەڕێوەچوو و تیایدا دابان شەدەڵە جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم و مارک سترۆ کۆنسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێم ئامادەی بوون، بە گرنگییەوە باس لە یەکڕیزی و یەکگرتوویی نێوان لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کرا و چارەسەرکردنی خێرای کێشە ناوخۆییەکان بە پێویست زانرا لەپێناو بەهێزکردنەوەی پێگەی هەرێم لە عێراقدا.
سەبارەت بە چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر چارەسەرکردنی خێرای کێشەکانی ناو وەزارەتی پێشمەرگە، لەمبارەیەوە جێگری سەرۆک وەزیران رایگەیاند؛ پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە هەم خواستی هاوڵاتییانی هەرێمە و هەم خواستی هاوپەیمانەکانمانە و، بەردەوامبوونی هاوکارییەکانی هاوپەیمانانیش بۆ هێزەکانی پێشمەرگە گرێدراوە بە بەردەوامبوونی چاکسازییەکان، هەربۆیە نابێت ئەم پرۆسەیە بە سستی بەڕێوە بچێت و تێکەڵ بە ململانێی سیاسی بکرێت.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کرا. لەمبارەیەوە وەفدی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەیان بەوەدا بۆ ئەوەی ئەمریکا بتوانێت هاوکاری هەرێمی کوردستان بێت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، پێویستە لەناو هەرێم لایەنە سیاسییەکان و حکومەت ئامانجێکی هاوبەش و یەکگرتوویان هەبێت و بە پلانێکی تۆکمە و هاوبەشەوە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ دانووستان بکەن.
سەبارەت بە پرسی بودجە و موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە ئەم کێشەیە بە زووترین کات چارەسەر بکرێت تا بێ بودجەیی و بێ موچەیی لەوە زیاتر کاریگەری خراپ لەسەر ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییانی هەرێم دانەنێت.
هەر لەم چوارچێوەیەشدا هەردوولا خوازیاربوون بە زووترین کات هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەست پێ بکاتەوە و گرفت و کۆسپەکانی بەردەم جێبەجێکردنی یاسای بودجە چارەسەر بکرێن.
لە تەوەرێکی دیکە کۆبوونەوەکەشدا باسی دۆخی کۆمەڵگای مەدەنی لە هەرێمی کوردستان کرا. هەردوولا بە پێویستیان زانی حکومەتی هەرێم پشتیوان و هاوکاری رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی بێت تا بتوانن بە ئازادانە کار و چالاکی بکەن، چونکە رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی کۆڵەکەیەکی سەرەکی کۆمەڵگایەکی ئازاد و دیموکراتن. جێگری سەرۆک وەزیران لەم چوارچێوەیەدا ئاماژەی بەوەدا؛ نابێت هیچ بەربەستێک بۆ کار و چالاکی ئازادانەی رێکخراوەکان و میدیاکاران دروست بکرێت.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی رایگەیاند؛ لەگەڵ ئەوەی رۆڵی ئەمریکا لە پرۆسەی چاکسازی لە هێزەکانی پێشمەرگە و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بەرز دەنرخێنین، بەڵام بە پێویستیشی دەزانین ئەمریکا لە بوارەکانی دیکەی وەک ریفۆرمی ئابوری و باشترکردنی دۆخی پەروەردە و خوێندنی باڵا و پاراستنی ژینگە و چۆنییەتی رووبەرووبوونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا زیاتر هاوکاری هەرێمی کوردستان بکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پلەکانى گەرما نزم دەبێتەوە و باران بارین بەردەوام دەبێت
10:41 AM - 2026-03-14 -
سبەى هاوكاری هاوپەیمانان بەسەر پێشمەرگەدا دابەش دەكرێت
09:53 AM - 2026-03-14 -
وەفدێکى یەکێتى بەشداربوو لە بەخاک سپاردنى سەرکردە ساڵح موسلیم
05:08 PM - 2026-03-13 -
ئەمڕۆ و سبەى باران دەبارێت
10:49 AM - 2026-03-13
ئەمانەش ببینە
یەكێتی یەكەم هێز بوو لە راپەڕیندا چووە ناو دهۆك
09:27 AM - 2026-03-14
سەرۆک بافڵ: نابێت کورد ببێتە سەرى رمی جەنگ
02:58 PM - 2026-03-13
قوباد تاڵەبانى: شەرەفمەند بووم بە دیداری حاکم قادر حەمەجان و مامە غەفەی پێشمەرگە
01:53 PM - 2026-03-13
ژێرخانی نەوتی عیراق لە نێوان کاولکارییەکانی جەنگ و پەککەوتنی هەناردەدا
10:30 AM - 2026-03-13
زۆرترین خوێنراو
-
سبەى هاوكاری هاوپەیمانان بەسەر پێشمەرگەدا دابەش دەكرێت
کوردستان 09:53 AM - 2026-03-14 -
یەكێتی یەكەم هێز بوو لە راپەڕیندا چووە ناو دهۆك
کوردستان 09:27 AM - 2026-03-14 -
وەفدێکى یەکێتى بەشداربوو لە بەخاک سپاردنى سەرکردە ساڵح موسلیم
ی ن ک 05:08 PM - 2026-03-13 -
سەرۆک بافڵ: نابێت کورد ببێتە سەرى رمی جەنگ
کوردستان 02:58 PM - 2026-03-13 -
قوباد تاڵەبانى: شەرەفمەند بووم بە دیداری حاکم قادر حەمەجان و مامە غەفەی پێشمەرگە
کوردستان 01:53 PM - 2026-03-13 -
ئەمڕۆ و سبەى باران دەبارێت
کوردستان 10:49 AM - 2026-03-13 -
ژێرخانی نەوتی عیراق لە نێوان کاولکارییەکانی جەنگ و پەککەوتنی هەناردەدا
عیراق 10:30 AM - 2026-03-13 -
بە نامەیەكی مام جەلال زاخۆش راپەڕی
کوردستان 09:38 AM - 2026-03-13







دابەزێنە

