قوباد تاڵەبانی: بۆ دیاریكردنی دەسەڵاتەكان پێویستمان بە دەستوورە
کوردستان 05:38 PM - 2023-10-11
PUKMEDIA
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە دیداری مێری
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە پانێڵی مەركەزییەت یان لامەركەزییەت لە دیداری مێری-دا رایگەیاند: "پێویستە لە عیراق رەچاوی فرەپێكهاتەیی بكرێت و هاوسەنگی رابگیرێت و پێویستە كۆتایی بە دەسەڵاتی زۆرینە و كەمینە بهێنرێت، لەگەڵ ئەوەشدا كار بۆ پاراستنی كەمینەكان بكرێت".
"ئەنجومەنی فیدراڵی بۆ عیراق گرنگی زۆری هەیە، لە كاتێكدا سەرجەم پارێزگاكان دەتوانن نوێنەری خۆیانیان تێیدا هەبێت، هەروەها پێویستە ئەنجومەنەكە بە هەڵبژاردن بێت، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت ئەوە بزانرێت كە داوای فیدراڵیزم دەكرێت بەمانای دابەشكردنی عیراق نایەت، بەڵكو بۆ باشتر بەڕێوەچوونی كارەكانە" قوباد تاڵەبانی وایوت.
راشیگەیاند: "بۆ عیراق كە وڵاتێكی فرە پێكهاتەیە فیدراڵییەت چارەسەرە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ناتوانین بڵێین وەك ئەڵمانیامان لێدێت، چونكە بیركردنەوەی تاك و بارودرخەكە لێرە جیاوازە، لە كاتێكدا پێشتر سوننەكان دژی فیدراڵیزم بوون، بەڵام ئێستا بۆچوونیان گۆڕاوە".
جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم راشیگەیاند: "بەپێی دەستوور عیراق دەوڵەتێكی فیدراڵییە، بەڵام پێویستە روون بكرێتەوە بە چ شێوازێك فیدراڵییە و چۆن وڵات بەڕێوەدەبرێت، لەكاتێكدا لە دەستووردا دەستپێك و كۆتایی دەسەڵاتەكان دیاری نەكراوە".
لەبارەی هەرێمی كوردستانیشەوە جێگری سەرۆكی حكومەت رایگەیاند: "هەرێمی كوردستان بەشێكە لە عیراق و بەهۆكاری ئەوەی دەستوورێكی تایبەت بە خۆی نییە، لە دەستووری عیراقدا مافەكانی دیاریكراوە، تەنانەت لە دەستووردا مافی پێكهاتەكانی دیكەش دیاریكراوە، بەڵام بۆ هەرێمی كوردستان پێویستمان بە لامەركەزییەتە".
"بەهۆی نەبوونی دەستوور لە هەرێمی كوردستان، سیستمێكی ئیداریی و بەڕێوەبردنی ئاڵۆزمان هەیە و روون نییە، بۆنموونە دەسەڵاتی پارێزگارێك لە كوێوە دەستپێدەكات و لە كوێدا كۆتایی دێت، ئەمەش ئاڵۆزییەكی لە نێوان بەڕێوەبردندا دروست كردووە" قوباد تاڵەبانی وایوت.
وتیشی: "بەهۆی نەبوونی دەستوورەوە لە هەرێمی كوردستان دەسەڵاتەكان ناڕوونن، ئەمە جگە لەوەی ئاشكرایە كە پارێزگای سلێمانی لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە بەڕێوەدەبرێت، بەڵام نەریتێك پەیدا بووە كە دەیەوێت شارەكە لەبەرچاوی خەڵك ناشرین بكات، بۆ ئەمەش بەشێك لە میدیاكان كار لەسەر ناشرینكردنی سلێمانی دەكەن".
لە كۆتایی پانێڵەكەدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: "پێویستە لەگەڵ خۆمان راستگۆبین و دانبەوەدا بنێین ئەو سیستمەی لە ئێستادا هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەبات كەموكوڕی هەیە و پێویستە چاكبكرێن، ئەمە جگە لەوەی پشێوییەكی سیاسی لە هەرێم بوونی هەیە و دووبارە پێویستە ئەوەش چارەسەر بكرێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

