ئوکتۆبەری هەرگیز لە بیر نەکراو، نەبەردی ساڵی ١٩٩١ی یەکێتی
کوردستان 09:22 AM - 2023-10-09
تایبەت
سەرۆک مام جەلال و جەبار فەرمان
ستران عەبدوڵلا
ئوکتۆبەرە ئەسڵییەکە کە هەوڵدەدەرێت تەپەسەر بکرێت و بە چاڵ و بیری قووڵی فەرامۆشی بسپێردرێت، ئوکتۆبەری ساڵی ١٩٩١ و رۆژە بەهارییەکانی ئەو پایزەیە.
رووداوە جێی شانازییەکانی ئەو رۆژانەی لەناو ئەدەبیاتی کوردستانا بە راپەڕینی دووەم ناسراون، درۆ و دەلەسەی هاوشانی مێژووی ١٦ی ئوکتۆبەری ٢٠١٧ لە کەرکوک بەشێکی زۆری بۆ لێدانە لە سەروەری ئەو هێزەی دەیان داستانی وەک ئوکتۆبەری ساڵی ١٩٩١ هەیە و خەڵکی تر چارەکی هەرە بچوکی ئەو سەروەرییەیان نییە.
ئەم نەبەردییە دەستوبردەی پێشمەرگە ناو نرا راپەڕینی دووەم، چونکە جگە لە هێزی حەریفی پێشمەرگەی کوردستان بەسەرپەرشتی فیلەتەنەکەی یەکێتی، نەمر جەبار فەرمان جەماوەری راپەڕیوی گەرمیانیش بوونە بەشێک لە هێزی راماڵینی سوپای بەعس.
ئەو ساڵەبوو کە یەکێتی تەقڵەی بە فیل لێدا و وەزیری بەرگری رژێمی هێنایە ژێر خێوەتی دانوستانی رووبەڕوو و وەک یەکی لەگەڵ فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەدا،نووسراوی پێ ئیمزا کرد و سەدان زیندانی شۆرش و دۆستانی کوردایەتی لە چنگی بەعس دەرهێنا.
مێژووی بێ رەحمی ئیمپریالی هەر باسی خێوەتی سەفوان دەکات کە عەسکەری فاشی سەددام لە خێوەتی شەرمەزاریدا قایش و نیتاق و ئەستێرەکانی سەرشانی تەسلیمی جەنەراڵی جەنگی رزگارکردنی کوێت، نۆرمان شوارسکۆف کرد.
ئەمما جەنەراڵی کوردستان جەبار فەرمان، زۆر حەزی لە تیفتیفەی بیرەوەری نووسین نەبوو و ئەم شانازییەی بە دەفتەری مێژووی نەبەردی گشتی کوردستان سپارد کە پڕە لە ئەدگاری سەربازی ون و گیانبازی گومناو.تەژییە لە سەدان داستانی فەرماندە و پێشمەرگەکانی یەکێتیی. سەد ئەلبووم و دیکۆمنتاری گەرەکە تا قەید بکرێت.
دەفتەری بروسکەکانی جەبار فەرمان لە ساڵی ١٩٩١ شتی تریشی تیایە، بۆ نموونە ئازایەتی و دەستپێشخەری پاراستنی تۆربینەکانی کارەبای کوردستان کە زیاتر لە سی ساڵە هەروا شەوق ئەداتەوە و خاسوعامی گەلەکەمان لێی بەهرەمەندن. هەروەها بروسکەی هەڕەشە و گوڕەشەی وای تێدایە کە لەبەر میری موفاوەزاتچی داوای راگرتنی جۆش و خرۆشی گەنجانی راپەڕیوی خولی دووەمی راپەڕین دەکات.
ئەم نەبەردییەی ئوکتۆبەری ساڵی ١٩٩١ رێگای بۆ راماڵینی بەعس لە تەواوی ناوچە رزگارکراوەکانی کوردستان کردەوە. لیژنەی تەنسیقی کاتی دانوستانی بەرەی کوردستانی پەکی کەوت و هەموو دەزگا و دایەرەی رەسمی دەوڵەتی بەعس کشانەوە.
ئوکتۆبەری راپەڕینی دووەم مژدەی دەستپێکردنی حوکمی میللی و یەکەمین هەڵبژاردنی لە کوردستان دا بە گوێی یار و نەیاردا. گشتمان لەبەری ئەم دار وسێبەرە دەخۆین، هەیە سوپاسگوزارە و هەشە کانی ویژدانی کوێر بۆتەوە.
ئەم نەبەردییە بنتەمەڵی ئەزموونی خۆبەخۆی دانا و درزی قووڵی خستە دیواری پۆڵایینی فاشیەتی بەعسەوە، درزێک کە تا رووخانی لە ٢٠٠٣ هەروا گەورەتر دەبوو. نە خیانەتی سیویەکی ئابی ١٩٩٦ و نە ئەفسانەی ١٦ ئوکتۆبەری هەڵاتنی جەماعەت لەدوای ریفراندۆمی ٢٠١٧ ناتوانن لە بەهای ئەو وێستگە گرنگەی مێژووی یەکێتیی و باسکی بەهێزی پێشمەرگەی کوردستان کەم بکەنەوە. مێژووی بە رەنج و خوێن تۆمارکراو بەسەد جڵدی کتێبی بە باق و بریق رەنگڕێژکراو ناشێوینرێ. دەفتەری بروسکەکانی جەبار فەرمان و فەرماندە رەفیقەکانی ماون و عەدەد جیهازەکانیش دەقەکانیان لەبەرە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

