riklam

سەرۆک بافڵ بۆ ئەندامانی سەرکردایەتی: خزمەتی کوردستان بکەن

کوردستان 04:42 PM - 2023-10-08
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرۆک بافڵ ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی

بە سەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی نوێ، یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی وەک دەستپێکی کارەکانی لەدوای پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سازکرد.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا کە لەهۆڵی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی لە سلێمانی بەڕێوەچوو، سەرۆکی یەکێتی پیرۆزبایی لە هەڤاڵانی نوێی سەرکردایەتی کرد و
جەختی لەوەکردەوە کە هەمووان وەک یەک تیم و لەپێناو راپەڕاندنی ئەرکە چارەنووسسازەکاندا کاربکەن و خزمەتی کوردستان بکەن.

لەدرێژەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی یەکێتی رۆڵی هەڤاڵانەی عومەر شێخ موس، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی و هەڤاڵ دلێر سەیدمەجیدی لە سەرخستنی کارەکانی کۆنگرە بەرزنرخاند و رایگەیاند، بە ئەوپەڕی رێز و پێزانینەوە لە رۆڵ و پێگەی ئێوەی تێکۆشەرە سەرەتاییەکان دەڕوانین و شانازیتان پێوەدەکەین.

هەروەها سەرۆک بافڵ بەناوی ئەنجوومەنی سەرکردایەتییەوە سوپاسی هەڤاڵانەی کۆمسیۆنی بەڕێوەبردنی کۆنگرەی کرد کە سەرکەوتووانە ئەرکەکانیان بەجێگەیاندووە و لەبەرامبەریشدا راپۆرت و دۆکیومێنتە پەسەندکراوەکانی کۆنگرەیان پێشکەشی سەرۆک بافڵ کرد.

لە بەشێکیتری کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیدا، ئەرکە حزبی و رێکخراوەییەکان گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت لە پابەندبوون بە ژیان و گوزەرانی خەڵک و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کرایەوە کە کاری لەپێشینەی سەرکردایەتی دەبێت، بڕیاریشدرا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی سبەینێش ٩ی تشرینی یەکەم بەردەوام دەبێت.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket