قوباد تاڵەبانی: لایەنەکان پێکەوە داکۆکی لە مافە دەستورییەکانی هەرێم بکەن
کوردستان 04:40 PM - 2023-10-05
نوسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی و ئارشاک مانوکیان
ئارشاک مانوکیان کونسوڵی گشتیی ئەرمینیا لە هەرێم بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا تاوتوێی چۆنییەتی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی پێنج شەمە، ٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ لە هەولێر بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی ستایشی رۆڵی ئارشاک مانوکیانی کرد کە وەک یەکەمین کونسوڵی ئەرمینیا لە هەرێم رۆڵی بەرچاوی هەبووە لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات، بە تایبەتیش لە بوارەکانی خوێندنی باڵا و پێشخستنی ئەرشیفی کوردی و پەیوەندیی کلتوریدا، هیواشی خواست کونسوڵی نوێی ئەرمینیا لەسەر هەمان رێچکە بەردەوام بێت.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جێگری سەرۆک وەزیران هاوخەمی خۆی بۆ رووداوەکانی ئەم دواییەی ناوچەی قەرەباغ دەربڕی و هیوای خواست هەرچی زووە لەڕێی ئاشتییانەوە کۆتایی بە کێشەکانی ئەو ناوچەیە بهێنرێت.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا باسی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداش کرا، لەمبارەیەشەوە قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە لەسەر چارەسەرکردنی خێرای کێشە و گرفتەکانی بەردەم جێبەجێکردنی یاسای بودجە، بە پێویستیشی زانی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێم لەبەرچاوبگرن و بە یەکڕیزی و یەک گوتارییەوە لە بەغدا پێکەوە داکۆکی لە مافە دەستورییەکانی هەرێم بکەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

