خولی یەكی هێزی تایبەتی سەر بە لیوای ۷۱۱ كۆتایی هات
کوردستان 05:05 PM - 2023-10-04
راگەیاندنی هێزەكانی۷۰
خولی یەكی هێزی تایبەتی سەر بە لیوای ۷۱۱
لە چوارچێوەی هەوڵو هەنگاوەكانی سەرۆكایەتی دەستەی ئەركانی هێزەكانی ۷۰ و لە پێناو زیاتر بەهێز كردن و بەرەوپێش بردنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان رۆژی 4-10-2023، لیوا روكن عومەر ساڵح حەسەن سەرۆكی دەستەی ئەركانی هێزەكانی ۷۰ و ئەفسەرانی پلە باڵا و فەرماندەی لیوا و ئەفسەرانی لیوا لە بنكەی مەشقی بارەگای لیوای ۷۱۱ بەشداری كرد لە رێوڕەسمی كۆتایی هاتنی خولی یەكی هێزی تایبەتی سەر بە لیوای ۷۱۱.
خولەكە ماوەی شەش هەفتەی خایاند و لە لایەن ئەفسەران و مامۆستایانی مەشقی لیوای ۷۱۱ سەرپەرشتی خولەكە كرا، كە تیایدا ژمارەیەك لە پێشمەرگەكانی لیوای ناوبراو بەشێوازێكی زانستی و ئەكادیمی مەشق و راهێنانیان پێكرا و توانیان بە سەركەوتووی تەواوی قۆناغەكانی خولەكە ببڕن.
لای خۆیەوە سەرۆكی دەستی ئەركانی هێزەكانی ۷۰ دەستخۆشی لە فەرماندە و ئەفسەران و مامۆستایانی مەشقی لیوای ۷۱۱ كرد، لە پای بەجێگەیاندنی ئەركو كارەكانیان لەماوەی بەڕێوەچونی خولەكە بەشێوەیەكی زۆر باش و سەركەوتوو، هەروەها داوای لە پێشمەرگەكانی بەشداربوو لە خولەكە كرد كە بەرجەستەی ئەو وانانە بكەن كە لەماوەی خولەكەدا وەریان گرتووە لەپێناو خزمەت كردن بە خاك و گەل و نیشتمان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

