ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال لە بەغدا بەڕێوەدەچێت
کوردستان 04:24 PM - 2023-10-03
PUKMEDIA
مەراسیمی ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال لە بەغدا
مەڕاسیمی ساڵیادی
کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال (شکۆی نیشتمان)، بە دانانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری
سەرۆک مام جەلال لە شاری سلێمانی دەستیپێکرد و دوانیوەڕۆی ئەمڕۆش لە بەغدا
مەڕاسیمی ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال لەژێر چاودێری د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆک
کۆمار و بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال
تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و قوباد تاڵەبانی و محەمەد شیاع
سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق و سەرکردە عیراقییەکان بەڕێوەدەچێت.
لە مەراسیمەکەدا
کە خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق ئامادەیبوو، جینین پلاسخارت
نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەفیر و نێردەی وڵاتان لە عیراق بەشداری ساڵیادی
کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال-یان کرد.
ئەمڕۆ سێ
شەممە 3-10-2023، شەش ساڵ بەسەر کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال دا تێدەپەڕێت و چەندین
مەراسیمی شایستە بۆ ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال رێکخران کە سەرەتا لە شاری
سلێمانی لەسەر مەزاری سەرۆک مام جەلال تاجەگوڵینەی رێز و وەفا دانرا و هەمان رۆژیش لە بەغدا لەلایەن دامەزراوەی سەرۆک
جەلال تاڵەبانی، مەراسیمی ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال بەڕێوەدەچێت.
پێشتر باڵیۆز د. محەمەد سابیر سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک
جەلال تاڵەبانی بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی رایگەیاندبوو: "مەراسیمی ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام
جەلال لە سلێمانی و بەغدا و نەجەف
دەبێت". وتیشی: "لە بەغدا ساڵیادەکە لەژێر چاودێری سەرۆک کۆمار و بە
ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی بەڕێوەدەچێت کە سەرکردە عیراقییەکان تێیدا بەشدارن و
وتاریان دەبێت".
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی راشیگەیاندبوو: "هەر لە چوارچێوەی ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام
جەلال دا، دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و دامەزراوەی بەحر لعلوم، سەعات 11ـی
پێشنیوەڕۆی رۆژی 4ـی ئۆکتۆبەر لە نەجەف دیدارێک کە چەند پانێڵیک لەخۆدەگرێت
سازدەکەن، تێیدا چەند توێژینەوەیەک لەبارەی سەرۆک مام جەلال دەخرێنەڕوو، هەروەها رۆژی 10ـی ئۆکتۆبەر، کورتە فیلمێک لەبارەی ژیانی
سەرۆک مام جەلال لە سلێمانی نمایش دەکرێت".
جێی
ئاماژەیە، لە پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دا کە رۆژی 27-9-2023 دەستیپێکرد و ماوەی پێنج رۆژی خایاند، تێیدا سەرۆک مام جەلال وەک
شکۆی نەتەوە و نیشتمان ناسێندرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

