رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی: گوهدار زێباری بەنادادپەروەرانە دادگایی كراوە
کوردستان 11:34 PM - 2023-10-02
PUKMEDIA
گوهدار زێباری
لەبارەی دادگایی کردنەوەی گوهدار زیباری رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوەو تێدا رایدەگەیەنێت: "پێویستە حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆتایی بە گرتنی ڕۆژنامەوانان، چالاكان و ئەوانەی ڕەخنە لە حكوومەت دەگرن بهێنێت".
رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست PUKMEDIA کەوتوە رایگەیاندووە: "رۆژنامەنووس گوهدار زێباری بۆ جاری سێیەم لە دادگای تاوانی هەولێر دادگایی كرایەوە، 6 مانگی دیكەش خرایە سەر سێ ساڵ زیندانیبوونەكەی و بەگوێرەی بڕیارە نوێیەكە، پێشبینی ئەوە دەكرێت لە 16ی شوباتی 2024 ئازاد بكرێت".
ئاماژە بەوەشکراوە: "پێویستە حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆتایی بە گرتنی ڕۆژنامەوانان، چالاكان و ئەوانەی ڕەخنە لە حكوومەت دەگرن بهێنێت و لە بنەڕەتەوە دادگاییكردنەكەی گوهدار زێباری نادادپەروەرانە بووە، لە كۆتا دادگاییشی تۆمەتی ساختەی بۆ هەڵبەستراوە، ئەمەش لەکاتێکدایە نوێنەرانی چەندین كونسڵخانە و ڕێكخراو، ڕێگەیان پێنەدراوە بەشداری دادگایییەكە بكەن".
رۆژنامەنووس و چالاكوان گوهدار زێباری یەكێكە لە سزادراوانی دۆسییەی زیندانیانی سیاسیی بادینان كە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی پارتییەوە لە 22ی 10ی 2020 دەستگیر کراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

