riklam

ساڵیادی كۆچی دوایی شكۆی نه‌ته‌وه‌و نیشتمان ده‌كرێته‌وه‌

کوردستان 03:18 PM - 2023-10-02
سەرۆک مام جەلال PUKMEDIA

سەرۆک مام جەلال

دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی سەرۆک مام جەلال

سبه‌ی سێ شه‌ممه‌ 3-10-2023 كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ ساڵیادی كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال، دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆك جه‌لال تاڵه‌بانی یاده‌كه‌ له‌ سلێمانی و به‌غدا و نه‌جه‌ف، به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كاته‌وه‌.

باڵیۆز د. محه‌مه‌د سابیر سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆك جه‌لال تاڵه‌بانی به‌ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "ئاماده‌كارییه‌كانمان بۆ ساڵیادی كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال به‌كۆتا گه‌یشتووه‌ و یاده‌كه‌ له‌ سلێمانی و به‌غدا و نه‌جه‌ف ده‌بێت، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی له‌ رۆژی 10ـی ئۆكتۆبه‌ر، كورته‌ فیلمێك له‌باره‌ی ژیانی سه‌رۆك مام جه‌لال له‌ سلێمانی نمایش ده‌كرێت".

"رۆژی 3ـی ئۆكتۆبه‌ر كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ رۆژی كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال، سه‌ره‌تای مه‌ڕ‌اسیمه‌كه‌ به‌ دانانی تاجه‌گوڵینه‌ له‌سه‌ر مه‌زاری مام له‌ ده‌باشان ده‌ستپێده‌كات, كه‌ له‌لایه‌ن سكرتارییه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لاله‌وه‌ مه‌راسیمه‌كه‌ به‌ڕ‌ێوه‌ده‌چێت، پاشانیش هه‌مان رۆژ  سه‌عات 4ـی پاشنیوه‌ڕ‌ۆ، مه‌راسیمێكی شایسته‌ له‌ به‌غدا له‌ژێر چاودێری سه‌رۆك كۆماری عیراق و به‌ئاماده‌بوونی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سه‌ركرده‌ عیراقییه‌كان ده‌بێت"، سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆك جه‌لال تاڵه‌بانی واده‌ڵێت.

وتیشی: "هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی ساڵیادی كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال دا، دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆك جه‌لال تاڵه‌بانی و دامه‌زراوه‌ی به‌حر ئەلعلوم، سه‌عات 11ـی پێشنیوه‌ڕ‌ۆی رۆژی 4ـی ئۆكتۆبه‌ر له‌ نه‌جه‌ف دیدارێك كه‌ چه‌ند پانێڵیك له‌خۆده‌گرێت سازده‌كه‌ن، تێیدا چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌خرێنه‌ڕ‌وو".

PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket