سەرۆک بافڵ: بەسەربەرزی لە کۆنگرە هاتینە دەرەوە
کوردستان 04:52 PM - 2023-10-01
PUKMEDIA
سەرۆک بافڵ
کەمێک پێش ئێستا پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان کۆتاییهات و لەپاش کۆنگرەکەش سەرۆکی یەکێتی سوپاسی رۆژنامەنووسان و پەیامنێرانی
کەناڵەکانی راگەیاندنی کرد کە لەماوەی رابردوودا لەگەڵیاندا بوون بۆ رووماڵی
کۆنگرە و وتیشی: "بەڵین دەدەین رێبازی مام بپارێزین و دەرگایەکی نوێ بەڕووی
گەنجاندا بکەینەوە".
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لەدوای تەواوبوونی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کەناڵەکانی راگەیاند
وتی: "کۆنگرە زۆر بە سەرکەوتوویی کۆتایی بە کارەکانی هێنا و لەماوەی پێنج
رۆژی رابردوودا گفتووگۆی زۆر باش لەبارەی پەیڕەوی ناوخۆی حزب کرا".
وتیشی: "بەڵین دەدەین رێبازی مام بپارێزین و لەسەر
رێبازەکەی بەردەوامبین". لەبارەی هەڵبژاردنی ئەندامانی سەرکردایەتیش سەرۆک
بافڵ وتی: "بەکۆی دەنگی ئەندامانی کۆنگرە، ئەندامانی سەرکردایەتی هەڵبژێردران،
ئەمەش جێی خۆشحاڵییە کە هەموومان پێکەوە توانیمان بەسەربەرزانە لە کۆنگرە بێینە
دەرەوە".
لەبارەی رۆڵی یەکێتی سەرۆک بافڵ وتی: "لە داهاتوودا
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان رۆڵ و کاریگەری یەکێتی زیاتر دەبینن و بۆ گەنجانیش
دەرگایەکی نوێ دەکەینەوە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

