riklam

دادگای هەولێر شەش مانگ زیندانی بۆ گوهدار زێباری درێژکردەوە

کوردستان 02:55 PM - 2023-10-01
رۆژنامەنووس گوهدار زێباری PUKMEDIA

رۆژنامەنووس گوهدار زێباری

زیندانیانی بادینان

بە ئامادەبوونی کونسوڵی ژمارەیەک وڵات، گوهدار زێباری بۆ ماوەی شەش مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، دایکی زیندانیکراوەکەش دەڵێت، "دادگای هەولێر گوهداری لەسەر تاپڕێک کە لە ماڵەکەیدا وەک ئاسەوارێکی مێژویی هەڵیگرتبوو سزادا".

بە ئامادەبوونی نوێنەرانی کونسوڵخانەکانی هۆڵەندا، کەنەدا، ئەڵمانیا، فەرەسا، بەریتانیا و  ئەمریکا ئەمڕۆ لە دادگای هەولێر سزای شەش مانگ بەسەر رۆژنامەنووس و چالاکوان گوهدار زێباری سەپێنرا، بە پاساوی نەبوونی جێگاش رێگری لە نوێنەرانی کونسڵخانەی هۆڵەندا و ئەمریکا کرا بێنە هۆلی دادگاییەکە.

 

تیمی پارێزەران: بڕیارەکە سیاسییە

تیمی پارێزەرانی زیندانیانی بادینان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند: "بڕیارەکەی دادگای هەولێر لەبارەی زیندانیکردی گوهدار زێباری بۆ ماوەی شەش مانگ سیاسی بوو نەک یاسایی".

دەشڵێن: "وەک تیمی پارێزەرانی زیندانیانی بادینان داوای تەمیزکردنی بڕیارەکە دەکەین، پێویستە یاسا لە کەیسەکانی دادگادا سەروەر بێت نەک فەرمانی شەخس و حزب".

ئومێد بەرۆشکی: پێویستە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ هەڵوێستیان هەبێت

هەر لەوبارەیەوە ئومێد بەرۆشکی چالاکوان و رۆژنامەنووسی بادینان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "ئەمڕۆ جارێکی دیکە خەڵکی بادینان سزا درایەوە، بەڵام ئەوەی دڵگرانمان دەکات ئەوەیە کە تاکەی خەڵکی بادینان لە ئاست ئەو نادادپەروەریەی بەرامبەر نەوە و چالاکوان و رۆژنامەنووسەکانیان دەکرێت بێدەنگ دەبن؟".

وتیشی: "کەیسی گوهدار زێباری بە سیاسی کراوە و لە ئێستادا کە تەندروستی لە زیندان بەهۆی مان گرتنەوە باش نییە، پێویستە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بێنە دەنگ و لەسەر بڕیارەکەی دادگای هەولێر وتەیان هەبێت".

دایکی گوهدار: تاپڕەکە هی سەردەمی ئینگلیزەکانە

دایکی گوهدار زێباری بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن وتی: "کوڕەکەم بە بیانوی چەکی بێ مۆڵەت لە ماڵەکەیدا سزادراوە، لەکاتێکدا ئەوەی ئەوان ناویان ناوە چەک، تاپڕێکی باپیری بووە کە وەک ئاسەوارێکی مێژوویی لە ماڵەکەیدا هەڵیواسیوە، چونکە تاپڕەکە بۆ سەردەمی ئینگلیز دەگەڕێتەوە".

رۆژنامەنووس و چالاكوان گوهدار زێباری یەكێكە لە سزادراوانی دۆسییەی زیندانیانی سیاسیی بادینان كە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی پارتییەوە لە 22ی 10ی 2020 دەستگیر کراوە.

بەپێی یاسا بڕیاربوو رۆژی‌ 16-8-2023 رۆژنامەنووس گوھدار زێباری ئازاد بكرێت، بەڵام ئاسایشی هەولێر بەبڕیاری حزب لەسەر ئەوەی تاپڕێكی كۆن وەك كەرەستەیەكی كەلەپوری لەماڵەکەیدا بووە، دۆسیەیەكی نوێ لەسەر ئەو رۆژنامەنووسە دەكاتەوە، لەكاتێكدا لەسەر ئەو تاپرە پێشتریش سزادراوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket