شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: یەكێتی بەرامبەر تێكۆشەرەكانی بەوەفایە
کوردستان 02:18 PM - 2023-10-01
ئەژی عومەر
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
لە پێنجەمین رۆژی كۆنگرەدا شێخ جەعفەر شێخ مستەفا بە لێپرسراوی ئەنجومەنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەكێتی هەڵبژێردرا و رایگەیاند: "بە هەڵبژاردنم بۆ ئەو پۆستە یەكێتی سەلماندی كە بۆ تێكۆشەرانی خۆی بەوەفایە، ئەم پۆستەش بەتەنها موڵكی من نییە، بەڵكو موڵكی شەهیدان و تێكۆشەران و كەمئەندامانە".
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی گەلی كوردستان رایگەیاند: "بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی كۆنگرە بۆ پۆستی لێپرسراوی ئەنجومەنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی هەڵبژێردرام، هەر پلە و پۆستێكم هەبێت موڵكی من نییە، بەڵكو موڵكی شەهیدان و تێكۆشەران و زیندانیانی سیاسی و كەمئەندامانە، ئەم پلەیە ئەركێكی گرانە، بۆیە بەهێزكردنی یەكڕیزی گەلەكەمان و یەكێتی ناو یەكێتی و بەهێزكردنی پێگەی یەكێتی ئەركی لە پێشینەمان دەبێت".
"بە هەڵبژاردنم بۆ پۆستی لێپرسراوی ئەنجومەنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دەركەوت تێكۆشەران و سەركردایەتی و سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەرامبەر بە تێكۆشەرانیان بەوەفان و رێزیان لێدەگرن، بۆیە یەكێتی بوون شانازی و شەرەفمەندییە" شێخ جەعفەر شێخ مستەفا وادەڵێت.
راشیدەگەیەنێت: "ئەو هەڤاڵانەی دەبنە ئەندام لە ئەنجومەنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان، دەبێت كەسانی شایستە و تێكۆشەربن و لەڕێی كارەكانیانەوە هەوڵ بۆ سەرخستنی بەرنامەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بدەن".
لێپرسراوی ئەنجومەنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی وتیشی: "پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆنگرەیەكی سەركەوتوو بوو و ئەندامان ئازادانە گفتوگۆی سەرجەم بڕگە و خاڵەكانی پەیڕەوی ناوخۆیان كرد و دەنگیان لەسەردا".
لەبارەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان-یشەوە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا وتی: "سەرۆك بافڵ پیاوێكی ئازا و بوێر و بە هەڵوێستە و لەسەر پرسە نەتەوەییەكان هیچ سازشێك ناكات و لەگەڵ یەكێتی و تەبایی و یەكڕیزی میللەتەكەماندایە".
ئەمڕۆ 1-10-2023، پاش سێ رۆژ گفتوگۆی ورد و چڕ لەبارەی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە پێنجەم رۆژی كۆنگرەكەدا، لەلایەن ئەندامانەوە تەواوی پەیڕەوی ناوخۆی حزب پەسندكرا و شێخ جەعفەر شێخ مستەفا بە لێپرسراوی ئەنجومەنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵبژێردرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

