ئاسته‌نگه‌كان نه‌یانتوانیوه رێگری له‌نوێبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی بكەن
کوردستان 07:21 PM - 2023-09-28سەرۆک مام جەلال
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌میشه هه‌وڵی خۆڕێكخستنه‌وه‌و باشتركردنی ئه‌دای كاركردنی له‌پێناو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان داوه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كۆنگره‌ی ئاسایی خۆی به‌ست و به‌مه‌ش یه‌كێتی زه‌نگی پێنجه‌مین كۆنگره‌ی لێداو ئه‌مه‌ش سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌یه كه هه‌رگیز ئاسته‌نگه‌كان نیتوانیوه رێگری له‌نوێبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی بگرێت.
كۆنگره‌ی یه‌كه‌م.. وه‌رچه‌رخانی خه‌بات له‌شاخه‌وه بۆ شار
له‌دوای راپه‌ڕ‌ینی ساڵی 1991ی كوردستان یه‌كێك له‌ڕ‌ووداوه گرنگه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه به‌ستنی یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو، له‌و كۆنگره‌یه‌دا یه‌كێتیی ستراتیژی كار و خه‌بات و تێكۆشانی خۆی له‌شاخه‌وه وه‌رچه‌رخاند بۆ شاره‌كان، سه‌رۆك مام جه‌لال رۆشنایی خسته سه‌ر قۆناغی ئه‌وكاته‌ی خه‌بات و تێكۆشانی یه‌كێتی و خه‌ڵكی كوردستان سه‌ره‌ڕ‌ای ئه‌وه‌ی خه‌بات دژی دیكتاتۆری به‌رده‌وامبوو، به‌ڵام یه‌كێتی به‌شێك له ئه‌ركی خۆی ته‌رخانكرد بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان، یه‌كێتی هه‌ر كاری بۆ پێكهێنانی په‌رله‌مان و حكومه‌ت و وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكان نه‌كرد، به‌ڵكو له‌ڕ‌ووی حزبیشه‌وه خۆی نوێكرده‌وه، یه‌كێتی وه‌ك سه‌رقافڵه‌ی راپه‌رین له‌ده‌ستپێشخه‌ری و كاری لێبڕ‌اوانه نه‌وه‌ستا، وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره‌ی كرد له‌رێكخراوێكی نیمچه به‌ره‌ییه‌وه بۆ حزبێكی مۆدێرن، پاشان له 27-1-1992 یه‌كێتی دوای 17 ساڵ له‌دامه‌زراندنی، یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی خۆی بە بەشداری 793 ئەندام ئه‌نجامدا، كه تێیدا یه‌كێتی وه‌ك رێكخراوێكی فره مینبه‌ری سۆسیال دیموكرات ناسێنرا، هاوكات سه‌رۆك مام جه‌لال به‌سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌ڵبژێردرا، به‌مه‌ش یه‌كێتی یه‌كه‌مین وێستگه‌ی حزبی خۆی له‌دوای راپه‌ڕ‌ین به سه‌ركه‌وتووی تێپه‌ڕ‌اند.
كۆنگره‌ی دووه‌م.. مام جه‌لال به‌سكرتێری گشتی هه‌ڵبژێردرایه‌وه
بۆ خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ قۆناغه‌كه یه‌كێتی ده‌ستیكرد به ئاماده‌كاری بۆ كۆنگره‌ی دووه‌می خۆی، بۆ ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌نگاوێكی نوێ ده‌رگای میدیاكانی واڵاكرد بۆ خستنه‌ڕ‌ووی ره‌خنه و پێشنیازه‌كان له 30-1-2001 دوای ٩ساڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌به‌شداری هه‌زار و 247 كه‌س دووهه‌مین كۆنگره‌ی خۆی ئه‌نجامدا كه‌ماوه‌ی 7 رۆژی خایاند و ده‌سته‌یه‌كی نوێ بۆ سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه هه‌ڵبژێردران، دوای گفتوگۆی چڕ و ئاڵوگۆڕ‌كردنی بیروڕ‌ا به‌رنامه و په‌یڕ‌ه‌وی نوێ بۆ یه‌كێتی نووسرایه‌وه، هاوكات جارێكی تر سه‌رۆك مام جه‌لال به سكرتیری گشتی حزبه‌كه هه‌ڵبژێردرایه‌وه، ئه‌نجامدانی كۆنگره‌كه‌ش بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كوردستان و عیراق بایه‌خی تایبه‌تی هه‌بوو، هه‌روه‌ك له‌ڕ‌ووی ناوخۆییشه‌وه حزبه‌كه ده‌ستیكرد به پێداچوونه‌وه و یه‌كخستنه‌وه‌ی كاروباره‌كان.
كۆنگره‌ی سێهه‌م.. یه‌كێتی ناو یه‌كێتی چه‌سپێنرا
رۆژی 15-6-2010 له‌یادی شۆڕ‌شی نوێ دوای 9 ساڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سێهه‌مین كۆنگره‌ی خۆی بەبەشداری هەزار و 691 ئەندام ئه‌نجامدا، به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی كۆتایی كۆنگره‌ی سێیه‌م حزبه‌كه كۆمه‌ڵێك گۆڕ‌انكاری كرد، هاوكات جێبه‌جێكردنی بڕ‌یار و به‌رنامه‌كانی كۆنگره به‌ده‌سته‌به‌ر دانرا بۆ چه‌سپاندنی یه‌كێتی ناو یه‌كێتی و تێیدا بۆ سێهه‌مینجار سه‌رۆك مام جه‌لال به سكرتێری گشتی حزبه‌كه هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
سه‌رۆك مام جه‌لال كۆچی دوایی كرد
دوو ساڵ پاش له‌ئه‌نجامدانی سێهه‌م كۆنگره، به‌داخه‌وه رۆژی 17-12-2012 سه‌رۆك مام جه‌لال به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستیییه‌وه ، له‌به‌غداوه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌ڵمانیا كرا‌و دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر گه‌ڕ‌ایه‌وه سلێمانی.
دواتر پاش چه‌ند جارێك سه‌ردانیكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌ڵمانیا به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر، به‌داخه‌وه رۆژی 3-10-2017 بووه رۆژێكی ره‌ش بۆ هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و سه‌رۆك مام جه‌لال له ئه‌ڵمانیا دڵه گه‌وره‌كه‌ی له لێدان كه‌وت و كۆچی دوایی كرد.
بۆ یه‌كه‌مجار بێ سه‌رۆك مام جه‌لال كۆنگره ئه‌نجامدرا
له‌دوای 9 ساڵ و به‌بێ سه‌رۆك مام جه‌لال له رۆژی 21-12-2019 یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌به‌شداری هه‌زار و 126 ئه‌ندام، چواره‌مین كۆنگره‌ی خۆی به‌ست و تێیدا سیستمی هاوسه‌رۆكی له‌حزبه‌كه‌دا په‌یڕ‌ه‌و كرا.
كۆنگره‌ی پێنجه‌م.. نوێگه‌ری له‌كاردا، كۆده‌نگی له بڕیاردا
پێنجه‌مین كۆنگره‌ی ته‌واو جیاواز بوو بۆ یه‌كێتییه‌كان و خه‌ڵكی كوردستان، چونكه بۆ یه‌كه‌مجاربوو كه یه‌كێتی له‌پێش كاتی خۆی كۆنگره ببه‌ستێت و له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا رۆژی 27-9-2023 له‌دوای كه‌متر له 4 ساڵ و پێشتر له‌واده‌ی خۆی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به به‌شداری 600 ئه‌ندام له‌ژێر دروشمی نوێگه‌ری له‌كاردا، كۆده‌نگی له بڕیاردا، پێنجه‌مین كۆنگره‌ی خۆی به‌ست و تێیدا به‌كۆی گشتی ئه‌ندامانی كۆنگره بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی وه‌ك سه‌رۆكی یه‌كێتی هه‌ڵبژێردرا.
سه‌رۆك بافڵ: ته‌نها یه‌كێتی ئه‌و بوێریه‌ی هه‌یه
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه كه‌له‌دوای هه‌ره‌س دامه‌زرا، له‌بارودۆخه ناهه‌مواره‌كاندا بوێریی هه‌ڵسانه‌وه‌و نوێبوونه‌وه‌ی هه‌بووه، له‌باره‌ی ئه‌و بوێریه‌ی یه‌كێتیش بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش له پێنجه‌مین كۆنگره وتی:" هه‌ر یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان_ه، ئه‌وه‌نده به‌هێزه، كه‌له‌پێش دوو هه‌ڵبژاردن كۆنگره ببه‌ستێت، له‌ناو ئه‌م قه‌یرانه ئابورییه كۆنگره ببه‌ستێت، ئه‌مه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت چه‌ند متمانه‌مان به‌یه‌كتری هه‌یه و چه‌ند متمانه‌مان به كادره‌كانمان هه‌یه و چه‌ند متمانه‌مان به میلله‌ته‌كه‌مان هه‌یه".
PUKMEDIAهەواڵی زیاتر
-
بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکرێت
09:06 PM - 2024-05-04 -
سالار مەحمود: پەرلەمان بووەتە قوربانی ململانێی نا سیاسی
09:38 PM - 2024-05-03 -
قوباد تاڵەبانی: گیانلەدەستدانی چەند ئەندامێکی گروپێکی شاخەوانی هەموومانی دڵگران کرد
07:12 PM - 2024-05-03 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لەخزمەتی خانەوادەی شەهیداندا دەبین
06:29 PM - 2024-05-03
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ دەچێتە ئەمریکا
05:24 PM - 2024-05-04
قوباد تاڵەبانی بۆ وەفدێکی سێناتی ئەمریکا: دواخستنی هەڵبژاردن زیانە بۆ هەرێم
04:03 PM - 2024-05-04
کۆمسیۆن لە 90٪ی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن تەواودەکات
10:53 AM - 2024-05-04
سەرۆک بافڵ: هەوڵەكانمان لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵك و سەقامگیریی وڵات‌دا بەردەوام دەبێت
05:23 PM - 2024-05-03
زۆرترین خوێنراو
-
بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکرێت
کوردستان 09:06 PM - 2024-05-04 -
وەفدێکی یەکێتی گرێبەستی کشتوکاڵی و وەبەرهێنان لە دوبەی ئیمزا دەکات
کوردستان 07:34 PM - 2024-05-04 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 06:34 PM - 2024-05-04 -
سەرۆک بافڵ دەچێتە ئەمریکا
کوردستان 05:24 PM - 2024-05-04 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆ بنەماڵەی مامۆستا جەلال
پرسەنامە 04:13 PM - 2024-05-04 -
قوباد تاڵەبانی بۆ وەفدێکی سێناتی ئەمریکا: دواخستنی هەڵبژاردن زیانە بۆ هەرێم
کوردستان 04:03 PM - 2024-05-04 -
کۆمسیۆن لە 90٪ی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن تەواودەکات
کوردستان 10:53 AM - 2024-05-04